"an independent online kurdish website

وەرگێڕانی: سکاڵا ڕۆژهەڵاتی و هەڵمەت مەعرووفی

     بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، هۆکاری دەست هەڵگرتنی ئەمیرکە لە سووریە بە بڕیاری نەترسانەی سەرۆک کۆماری ئەمیرکە، دانۆڵد ترامپ بووە.

ترامپ کاتێک کشانەوه لە سووریای ڕاگەیاند، هێزی کوردی هاوپەیمان لە دژی داعش لە بەرانبەر تورکیە بە تەنیا مایەوە و بەستێن بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش بۆوە. ئەگەر سەوەریی مرۆڤی و ئە‌‌‌خلاقیی ئەو بڕیارە لە بەرچاو نەگرین، ئەوا ئاڵووگۆڕەکان پیشاندەری ئەو ڕاستییە بوون کە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ بە خێرای ونەترسانە بوو. پەیامی ئەو کارەساتە بۆ هەموو دۆستان و دۆژمنانی ئەمیرکە ئەوە بوو کە تەنیا زلهێزێک کە لە سەر ئاستیی دونیا جێ متمانە و باوەڕ پێکراو نیێە و نابەرپرسیارە، ئەمریکایە. ڕەنگە لە هەمووی ئەوانە خرابتر، ناهاوئاهەنگی لە ستراتژیی دەوڵەتەکەی سەرۆک ترامپە کە پێشتر لە بەشی ئاسایشی نەتەوەیی لە سالی ٢٠١٧ گەڵاڵەی بۆ داڕێژرابوو. ئەو کشانەوەیە، دۆخەکەی بۆ ئێران و عرووس بە شێوەیێکی بەرچاو گۆنجاوتر کرد؛ ئەوە لە کاتێکدا بوو کە بڕیار بوو بەرەوڕوووەستانەوەی ئەو دەوڵەتە زلهێزە ئەرکێکی ڕۆژانەی بێت. سەرنجدان بە ئاکامی بڕیارەکەیترامپ، لە ناوەرۆکی ئاژاوە گشتگیرەکاندا بزر بوو.

   عێراق بۆ لێکۆڵینەوە، دۆسیەیەکی گۆنجاوە. بە پێچەوانەی لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ لەهەمبەر کشانەوەی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامریکا لە کاتێکی کورت و بەخێرایی لە ناوچەکەدا جێگیر بۆوە و مایەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، گرووپێک لە هێزەکانی ئامریکا بە هەنجەتی پشتگیری کردن لە شەڕی دژ بە تێرور بەرەو عێراق ڕاگواستراون، هەرچەند بەڵێندەری ئەمریکیەکان لە ئاستی عێراق و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە درێژخایەندا ناڕوونە. بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی ئێستا، پێداچوونەوەوە بە بەشی ژیۆپۆلیتیک لە ئاستی عێراقدا پێویستە، بە تایبەت بۆ تیگەیشتن لە باروودۆخی عرووس کە لەوانەیە بە هۆی بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ، بەرژەوەندی وەبەر مەترسی بکەویت.

     ستراتژیی عرووس لە عێراق لە دوو بەشی هێزی نەرم و هێزی سەخت پێکهاتووە و کاریگەریی ئەرێنیان لە سەردەمی نهادا هەبووە. کرێملین سەرقاڵی درووست کردنی پێوەندی لەگەڵ سیاسیەکانە و لە بواری پیشەسازیی وزەی وڵات، ڕێکخراوەگەلی ئاسایشی و ڕاگەیاندنەکاندا، بازرگانیی دەکات.

سێرگێئیی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی عرووس، ژانویەیی ٢٠١٩، لە کاتی میوانداری لە هاوتا عێراقیەکەی، محەمەدعەلی ئەلحەکیم لە مسکو، گوتی: «ئێمە پێمان خۆشە پێوەندی و ئاڵووگۆری بازرگانی و وەبەرهێنانمان پێکەوە پەرە پێبدەین». حەیدەرمەنسوور هادی، باڵوێزی عێراق لە عرووس گوتی: «سەردانی لاڤرۆف لە عێراق، تەنیا پیشاندەری حەزی بەرفراوان کردنی پێوەندی لەگەڵ عێراق نیە بەڵکوو چارەسەری باروودۆخی ناوچەکەیشە».

      لاڤرۆف لە نویترین سەردان خۆی لە هەمان مانگدا بۆ بەغدا وهەولێرگوتی: «پێگەی عرووس وعێراق لە سووریە وەکوو یەک وایە».

     کۆی گشتیی سەرمایەدانانی عرووس لە بواری پیشەسازیی وزەی عێراق لە دە میلیارد دۆلار بەرزتر بووەتەوە، ئەوەش لە ئاکامی هەوڵەکانی کرێملین ـە لەم ساڵانەی دواییدا بۆ گەڕانەوەیی بۆ عێراقی دوای شەڕی ٢٠٠٣، ئەو کاتەی کە سیاسەتوانە نوێیەکانی بەغدا بەشێکی زۆر لە گرێبەستەکانی سەردەمی سەددام لەگەڵ عرووسیان هەڵوەشاندەوە. مسکۆ لە فێوریە 2008، بە ئاڵووگوڕ کردنی ٤ میلیارد دۆلار نەوت و وەدەستهێنانی قۆرنەی -2 ی ڕۆژاوا، کە لە گەورەترین بیرە نەوتەکانی جیهانە، قەرزێکی گەورەی سەردەمی یەکیەتیی سوڤییەت بە بڕی 12.9 میلیاردی بۆ عێراق گەڕاندەوە.

«لۆک ئۆیل» و «گازپرۆم نەفت»، ساڵی 2012 هاتنە نێو بازاڕی وزەی کوردستانەوە و لە ئاکامدا چەند گرێبەستی بازرگانیان واژۆ کرد. سێ سال لەدوای ئەوە، کۆمپانیا ئامریکایەکانی بواری وزە بە هۆکاری نێگەرانیی ئاسایشی کشانەوە و سیاسەتوانەکانی هەرێمی کوردستان(KRG)، کۆمپانیاکانی عرووسیان بانگهێشتی هەرێمی کوردستان کرد. «ڕۆزنەفت»، کۆمپانیای زەبەلاحی وزە، کە لە لایەن ئامریکاوە لە ساڵی ٢٠١٤ ـەوە، گەمارۆی خراوەتە سەر، گرێبەستێکی لەگەڵ هەردوو لایەنی کوردستان و عێراق واژۆ کرد. مسکو بڕی 3.5 ملیارد دولار پارەی قەرزی بە KRG دا کە بۆ گەڕانەوەیی ئەو بڕە پارەیە بۆ ڕۆزنەفت، بڕیاری بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستان درا. پارەی نەوت بۆ هەرێم زۆر گرینگ و سەرچاوەی هێز و توانا لە بەرامبەری بەغدا بوو کە بە نیاز بوو فرۆشتنی نەوتی هەرێم کونتڕۆل بکات، بەڵام هەرێمی کوردستان مامەڵەکەی لەگەڵ ڕۆزنەفت بە ئاکام گەیاندبوو. ڕۆزنەفت بە کڕینی گەورەترین بەشی هێڵی گواستنەوەی نەوتی کوردستان بۆ تورکیە، هێڵی گواستنەوەی گازی لە بەرامبەردا درووست کرد.

     مسکو «وزە» وەک گەورەترین ئامرازی سیاسەتی دەرەکیی خۆی بەکار دێنێت و کونتڕۆڵی هێڵی گواستنەوە، لە درێژخایەندا کارتێکەری و باندۆری ئەڕا بۆ کوردستان، عێراق و تورکیە دەبێت. ئوکتوبری 2013، مسکو ڕاگواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ عێراقی  وەکوو بەشێک لە مامەڵەی 4.2 میلیارد دۆلاریی بازرگانیی کەرەستەی سەربازی دەست پێکرد و ئەوە دوابەدوای چوونەدەرەوەی لە عێراق لە ساڵی پێشتر بە هۆکاری گەندەڵی بوو کە لە ئێستادا دەستی پێکردووەتەوە.

    لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٤، ئامریکا ڕاگواستنەوەی فڕۆکەی شەڕکەری F-16  و هلیکوپتەری ئاپاچی بۆ عێراق بە هۆکاری ڕاگرتنی ئەو پروسەیە لە لایان کۆنگرێسی وغلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاوە دواخست. پرۆسەی درێژخایەنی ئەم گەڵاڵەیە لەتەک باروودۆخەکەدا گونجاو نەبوو. سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراق، حەیدەر ئەلعەبادی پێداچوونەوەی لەمەڕ پێوەندیی نێوان عێراق و عرووس ـدا کرد، داواکاریشی ئەوە بوو کە  پووتین لە زووترین کاتدا 12 فڕۆکەی شەڕکەری «جێت» بە بێ هیچ بەربەستێک ڕادەستی عێراق بکات. لە ئاکامدا یەکەمین دەستەی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-16 لە جووڵایی 2015 کە ساڵانێک بوو عێراقییەکان بەتەمای ڕادەست کرانیان بوون، هاوردە کران. خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە لە دەسپێکی ساڵی 2014 ،عێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە وەگەردی داعش پێویستیان بە هێرشی ئاسمانی لە لایەن ئامریکاوە هەبوو، لێ ئەو هێرشەیلە لە لایەن ئامریکاوە بۆ مانگی ئاگۆست دواخرا بوون.

    لە گوتوبێژێکی مانگی پێشووم لە بەغدا، عێراقییەکان هێشتا لە بیریان مابوو کە ساڵی پێشوو لە کاتی پێویستدا، عرووس بەخێرایی کەرەستەی سەربازی بۆ ناردبوون و ئەوە هۆکارێکی گرینگ بوو کە عێراقییەکان، پووتین بە کەسێکی هاریکاری عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوە لە دژی داعش بزانن.

ڕێکەوتی ئۆکتوبری 2015، مسکو دەست تێوەردانی لە کاروباری سووریە ڕاگەیاند و ناوەندێکی نوێی هاوبەشی ئەڕا ئاڵووگۆڕی زانیاری لە بەغدا دامەزراند کە فەرمانبەرەکانی عرووسی، ئێرانی و سووری بوون و هێزەکانی حیزبووڵا لەو ناوەندەدا هاوکار بوون. ئامانج لە دروستکردنی ناوەندەکە، هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش ڕاگەیێندرا. ناوەندەکە هیچ دەستکەوتێکی نەبوو و تەنیا توانی ڕەوایەت ببەخشێ بە مانەوەی عرووس.

    مسکۆ بە دژواری توانی هێژمونیی خوی لە عێراق بسەلمێنێ و بە پێچەوانەی ئامریکا، توانی سەلمێنەری ئەو باوەڕە بە جەماوەر بێت کە عرووس یان بەڵێن نادات یان بەڵێنەکانی دەباتە سەر.

مانگی دیسامبری2018، عرووس گەڵاڵەی کردنەوەی ناوەندی کەلتووری عێراقی- عرووسی جێ بە جێ کرد کە لە دوای ڕووخانی سەددام لە 2003-وە داخرا بوو. کاناڵی ئێر تی عەرەبی دەمووچاوێکیی لەبار و ئەرێنی لە کرێملین پیشان دەدات وعێراقییەکان RT وەکوو سەرچاوەیێکی یاسایی و باوەڕپێکراو چاو لێدەکەن. یەک لەوکارانە ی RT عەڕەبی، بانگەشەیە بۆ ناساندنی عرووس وەکوو وڵاتێکی دژە داعش کە هەموو کات لە گەڵ ئەو ڕێکخراوە تێروریستیەدا لە شەڕدا بووە و ویستوویەسی پەرە بدات بەو باوەڕە  کە  ئەو وڵاتە لایەنگری مافی مرۆڤە و بۆ سەلماندنی ئەو بانگەشەیە،  ئاماژە بە گەڕاندنەوەیی ئەو منداڵانە بۆ عرووس دەکات کە لە کاتی خۆی لە عێراق و سووریە پەیوەست بە داعش بوون. لە لایەکی ترەوە، حکومەتی عێراق، ڕێکخراوەیی ئەلحوڕ ـیەی لەدوای ئەوەی کە گەندەڵیی مەلاکان بڵاو بۆوە ڕاگرت کە ئەم ڕێکخراوە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی لێدەکرا.

   مسکۆ، بورسی داوە بە خویندکارانی باڵای عێراق بۆ خوێندنی باڵا لە عرووس و لاڤرۆف ڕایگەیاندووە کە دەیان دیپلۆماتی عێراقی لە خولەکانی ڕاهێنانی تایبەت لە خوێندنگەیی دیپلۆماسیی وەزارەتی دەرەوەی عرووس بەشدار بوون. وەزیری خوێندنی باڵایی عێراق «قوسەیی ئەلسوهەیل»، مانگی سیپتامبر، یادداشتنامەیێکی لێک تێگەیشتن بۆ پەرەپێدانی هاوکاریگەلی نێوان ئەو دوو وڵاتە و فراوان کردنی بوورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی عێراق، واژۆ کرد. عێراقیەکان بە گشتی پێیان باشترە وایە کە لە وڵاتانی ڕۆژاوایی درێژە بە خوێندنی خۆیان بدەن بەڵام تێچووی زۆری خوێندنی باڵا و بەربەستەکانی برۆکراسی ڕێگرە. تاقمێک لە ئەفسەرانی بە ئەزموونی پێشووی عێراق لە ساڵانی بەر لە 2003 کە لە یەکیەتیی سۆڤیەت خولەکانی ڕاهێنانیان تێپەڕاندووە، هاوشێوەی “نەوەکانی نوێ” کە لە ئامریکا ڕاهێنانیان کردووە نین و جیاوازیان زۆرە.

   ئێران لە عێراق، بۆ مسکو وەکوو ڕەقیبێک وایە بەڵام عرووسەکان حەزیان لێیە کە لەبری بەرەوڕوو بوونەوە لەتەک ئێران، هاوکاری ئەو وڵاتە بن. سیاسەتی دژە-ئامریکایی و دژایەتی لەگەڵ هەبوونی ئە وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئێران و عرووسی وەکوو دووهاوپەیمان لە یەکتری نزیک کردووەتەوە، هەرچەند بە تەواوی لە بواری شەڕی سووریە و بەتایبەت هاوکاریی بەربڵاو و بێ وێنە لە سووریە هاوبیر نین.

   بەغدا، وەکوو بەشێک لە هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ دابین کردنی ئابووری، خەریکی پەرەپێدانی پێوەندیەکانی خوی لەگەڵ وڵاتی چینە و لە هەمان کاتیشدا «پێکەن» بۆ دابین کردنی وزەی پێویست بۆ گەشەکردنی وڵاتەکەی، بە دوای دابین کردنی پێگەی خوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. 1.7 میلیارد دۆلار بازرگانیی عێراق لەگەڵ عرووس لە بەراورد لەگەڵ 30 میلیارد دۆلار بازرگانیی ئەو وڵاتە لەگەڵ چین ـدا زۆر کەم دیارە. بەڵام هەر کات بابەتی ئاسایش و گەشەی وزە لە ئارادا بێ، ئەوا عێراق، لە نێوان مسکۆ و پێکەن ـدا، مسکۆ هەڵدەبژێرێت.

زۆرێک لە ئامریکاییەکان هەست بە ماندوویەتی و سووان لە عێراق دەکەن. بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی ئەم وڵاتە، بڕێک لەو ماف و ئازادیانە کە لە سەردەمی سەددام، دیکتاتۆری بێ بەزەیی کە بە باڵای جۆزێف ئێستالینی ـدا هەڵدەگوت، زەوت کرابوو، هێشتا بە فەرمی نەناسراون و بە دژواری بەدەست دێن.

  عێراق لەگەڵ دۆخێکی مەترسیداردا بەرەوڕوویە، بەڵام عێراقیەکان خۆیان بە بەرپرسی لێکوڵینەوە لە سیاسیەکانیان لە بەرامبەر دادگاکانی گشتی نازانن. من بۆ خوم لەم سەردانەی دوایمدا، ڕاستەوخۆ بڕێک لەو کێشەگەلەم بینیوە. زۆر بە دەگمەن ئەو ڕاستیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بێجگە لە ئێسراییل و لەوانەیە تونس بینیوە. یەکێک لە پێشکەوتنە ئەرێنیەکانی عێراق ئەوەیە کە ناوچەگەرایی لەم ساڵانەی دواییدا زۆر لاواز بووە و هەموو خەڵکی عێراق خوی بە شارۆمەندی عێراق دادەنێت.

   دوابەدوایی ڕاگەیاندنەکەیی ترامپ لە هەمبەر کشانەوەی هێزەکان لە سووریە، خەسارێکی زۆر گەورە وەبەر پێگەی ئامریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەوت، بەڵام ئامریکا دەتوانێت و دەبێت لە عێراق بمێنیتەوە. ئامریکا پێویستە لە بواری ئاسایشیەوە دڵنیا بێتەوە و لە بەرامبەری ئێران (کە وادیارە هێشتا کێشەی کۆشکی سپی -یە) بوەستێتەوە؛ هەروەها لە بەرامبەر عرووس کە یەکێک لە ڕکابەرە ناسراوەکانی ئامریکایە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشە سەندن دایە و پێویستە ئەو ڕاستیە بەشێک لە ستراتژیی ئاسایشی نەتەوەیی بێت. پێشکەوتن سانا نیە، لێ ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان، عێراق بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی، ئەوا بە دڵنیاییەوە پاوانخوازی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێت.

    لە هەر هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە پێویستە بزانین، ئەو ڕووداوانە کە لە ڕووژهەڵاتی ناڤیندا دێنە ئاراوە، بە دەگمەن لەو ناوچەدا بەردەوام دەبن.

نووسەر: ئانا بۆرشچڤسکایا

وەرگێڕانی: سکاڵا ڕۆژهەڵاتی و هەڵمەت مەعرووفی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی