بۆچی ١٧ ساڵ زیندانی كرا؟ بۆچی مسته‌فا سه‌لیمی ئێعدام كرا؟ چۆن بوو كه دوای هه‌ڵهاتن له زیندان، دووباره ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه و شێوازی ده‌سبه‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی چۆن بوو؟ كێ له گرتن و ئێعدام و دووباره گرتنه‌وه‌یدا تاوانباره؟
ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیاری دیكه، له په‌روه‌نده‌ی ئاڵۆزی هاوڵاتییه‌كی ئێعدامكراو به ده‌ستی رێژیمی تاوانباری ویلایه‌تی فه‌قیهی، بیر و هزری تاك و شارۆمه‌ندی كوردی ورووژاندوه. هه‌ر كه‌س به‌دوای راستیی رووداوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێ و ره‌نگه كه‌سانی واش هه‌بن كه بڕیاریان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌یاندا داوه و به‌دوای زانیاریه‌كدا ده‌گه‌ڕێن تاكوو بیركردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌وان بسه‌لمێنێ. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و باسه وردانه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه دووباره ده‌سبه‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی و به‌داخه‌وه ئێعدامكرانی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان به گشتی دروست كردوه. ره‌نگه خودی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه هه‌ڕه‌شه نه‌بێ و به‌ڵكوو هۆكارێكه بۆ دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه بناسین و رێگای ده‌ربازبوونی لێ بدۆزینه‌وه، تا نه‌كاو ببێ به تۆفان و له نێومان ببا.
ئه‌وه‌ی كه به چ بیانوویه‌ك مسته‌فا سه‌لیمی ١٧ ساڵ پێش ده‌سبه‌سه‌ر كرا و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كۆماری ئیسلامی خستیه‌پاڵی، لێی ده‌گه‌ڕێین بۆ بابه‌تی دیكه و كه‌سانی زاناتر له‌سه‌ری قسه بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه روون و ئاشكرایه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا هیچ دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و عه‌داڵه‌تی تێدا نیه و هیچ زیندانیه‌ك له‌و رێژیمه‌دا ده‌ره‌تانی راسته‌قینه‌ی دیفاع له خۆیان نیه. هه‌ر بۆیه پرۆسه‌ی دادگاكانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا و ته‌نیا سته‌م و نادادپه‌روه‌رییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه وته‌واوی ئه‌و حوكمانه‌ی له چل ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌م رێژیمه‌دا دراون له‌به‌ر سه‌ربه‌خۆنه‌بوونی دادگا و ئه‌شكه‌نجه‌كرانی زیندانیان و نه‌بوونی ئیمكانی راسته‌قینه‌ی دیفاع له‌خۆكردن بۆ زیندانیان، هه‌ر هه‌موویان ناره‌وابوون. جا ئه‌و حوكمانه به‌بۆنه‌ی سیاسیه‌وه درابن یان مه‌زهه‌بی یان كۆمه‌ڵایه‌تی و یان ماڵخوران و دزی و یان هه‌ر بیانوویه‌كی دیكه‌وه. ئه‌م رێژیمه ژنی سه‌عید ئیمامیی مودیر گشتریی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئه‌شكه‌نجه ده‌كرد تا ئه‌وه بڵێ كه رێژیم ده‌یه‌وێ، ئێسته چ بگا به كوردێكی هه‌زاری بێ ده‌ره‌تان!
حوكمی ئێعدامكردنی مسته‌فا سه‌لیمی و هه‌موو زیندانیانی دیكه‌ش هه‌روه‌ها ناڕه‌وان و له هه‌موو ئه‌و په‌روه‌ندانه‌دا كۆماری ئیسلامی تاوانباره. كه دووباره‌ش ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه و به‌په‌له به‌داخه‌وه ئێعدام‌یان كرد و بنه‌ماڵه‌یه‌ك و نه‌ته‌وه‌یه‌كیان داخدار كرده‌وه، به‌و مه‌به‌سته بوو كه له‌م سه‌رده‌می هه‌ره‌لاوازیی كۆماری ئیسلامی‌دا دووباره به كوردستانیان بڵێنه‌وه كه ته‌نیا یه‌ك فیشه‌كیان مابێ به‌دژی كوردستانی ده‌ته‌قێنن.
روانینی دژ به‌یه‌ك یان جیاوز؟
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه له سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان، پرسیاری دووباره ده‌سبه‌سه‌ركرانه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمیه كه پێویسته هه‌ندێك وردتر لو هه‌ڕه‌شه‌یه بڕوانین.
له‌سه‌ر بابه‌تی شێوازی دووباره ده‌سبه‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیی كوردستانی، مسته‌فا سه‌لیمی سێ رای جیاواز هه‌یه و هه‌ركام هه‌ندێك زانیاریی جیاواز بۆ سه‌لماندنی رای خۆیان باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌قیقه‌ت لای كێیه؟
ئه‌و سێ ره‌وایه‌ته جیاوازه ئه‌مانه‌ن:
– یه‌كه‌م ده‌ڵێ كه مسته‌فا سه‌لیمی دوای هه‌ڵهاتن له زنیدان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه خۆی گه‌یاندۆته سنووری بانه و له‌وێوه ده‌ربازی ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به روونی پێنجوێن بووه‌و دوایه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سبه‌سه‌ریان كردوه و به ده‌سبه‌سه‌ری راده‌ستی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان كردوه‌ته‌وه.
– دووهه‌م ده‌ڵێ كه دوای ده‌ربازبوون له سنوور و چوونه نێو خاكی هه‌رێمی وكوردستانه‌وه، له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا رێگه‌ی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی پێ نه‌دراوه و گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه نێو خاكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام وا نه‌بووه كه راده‌ستی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بكرێ.
– رایه‌كی سێهه‌میش هه‌یه كه ده‌ڵێ ده‌ربازی سنوور نه‌بووه و له نێو شاری بانه گیراوه.
ئه‌وه‌ی كه كام له‌م سێناریۆیانه راستیی رووداوه تاڵه‌كه‌ن، بۆته جێگه‌ی مشت‌ومڕ له نێوان كه‌سانی سیاسی و رۆژنامه‌وان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به جۆرێك خه‌مێكی سیاسی یان مرۆییان له‌م كوردستانه هه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ی راسته كه به‌داخه‌وه مسته‌فا سه‌لیمی كه‌وته‌وه به‌رده‌ستی هێزه دژی گه‌لییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و له‌سێداره دراو بنه‌ماڵه و ئازیزان و خه‌ڵكێكی زۆریان داخدار كرد. راستییه‌كی سه‌لمێنراو و روونی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه تاوانباری سه‌ره‌كیی هه‌موو ئه‌و رووداوانه بوونی رێژیمێكی دڕنده‌ی وه‌كوو كۆماری ئیسلامیه كه به هیچ له خۆێنمژی و تاوان تێر نابێ.
به‌ڵام ناروونی و لێڵی له شێوازی دووباره ده‌سبه‌سه‌ركرانه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمیدا بۆته هۆی باسێكی توند و خۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان دروست كردوه.
له‌و باره‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه به لیژنه‌یه‌ك وه‌دوای راستیی رووداوه‌كه بگه‌ڕێ و رای گشتی له هه‌قیقه‌ت ئاگادار بكاته‌وه.
به‌ڵام لێرده‌ا پێویسته یه‌ك شت به‌روونی وو راشكاوی بڵێین كه گه‌ر كه‌سێك كه حوكمی ئێعدامی له‌سه‌ربووه و په‌نای بردبێته به‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی ئه‌منیه‌تی له‌و شوێنه واته له پێنجوێن كه ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستانه، ئه‌و كه‌سه‌یان راده‌ستی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كردبێته‌وه، ئه‌مه دژ به هه‌موو یاسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی و دژ به هه‌موو ئه‌خلاقێكی كوردبوون و كوردستانیبوونه و تاوانێكه كه ده‌بێ هه‌ر كه‌س و كه‌سانێك كردبێتیان ده‌بێ سزا بدرێن و خودی به‌رپرساانی یه‌كیه‌تی و ناوچه‌كه نابێ لێی خۆش بن. چوونكه له هیچ وڵاتێكدا و له هیچ یاسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییدا رێگه‌پێدراو نیه كه كه‌سێك مه‌ترسیی گیانیی له‌سه‌ر بێ، راده‌ستی ده‌سه‌لاته مرۆڤكوژه‌كه بكه‌یته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه ده‌بێ به لێكۆڵینه‌وه پشت‌راست بكرێته‌وه كه ئایا وا بووه یان نه؟ چوونكه هه‌ر وه‌ك وترا، سێ ره‌وایه‌تی جیاواز ده‌كرێ و سێ ره‌وایه‌ته‌كه سێ ده‌رنه‌جامی جیای لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام ئێمه به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وایه‌تانه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له ماڵی كوردستان كه‌وتوه ده‌بێ چی بكه‌ین؟
ئێمه ده‌توانین وه‌كوو له مێژووی تاڵماندا كردوومانه، دووپاتی بكه‌ینه‌وه و له نێوماڵی خۆماندا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه گه‌وره و گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه هه‌تا ئه‌و جگایه‌ی ده‌توانین یه‌كتری پێ تاوانبار بكه‌ین و له‌هه‌ر وشه‌یه‌كی یه‌كدی به‌بیانوو بین و كۆنه‌قین به یه‌ك بڕژێنین، له‌ولاشه‌وه دوژمنی سه‌ره‌كی پێمان پێ بكه‌نێ كه كه‌سێكیانم لێ ئێعدام كرد به‌ڵام ئه‌وان له نێو خۆیاندا له‌یه‌كیان توند كردوه!
رێگای دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه بكه‌ین به ده‌رفه‌ت. به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته چۆن ده‌كرێ؟
رێگه‌ی گۆڕینی هه‌ره‌شه بۆ ده‌رفه‌ت بریتی نیه له‌وه‌ی كه په‌روه‌نده‌كه فه‌رامۆش بكه‌ین و پشت گوێیی بخه‌ین وبڵێین: ده‌ی ئێسته هه‌موومان كوردین و با ده‌ست له ملی یه‌ك بكه‌ین و وا بزانین هیچ رووی نه‌داوه! ئه‌وه رێگه‌كه‌ی نیه، به‌ڵكوو رێگای دیكه هه‌یه كه ده‌رفه‌ت ده‌خولقێنێ. ئه‌و رێگایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م په‌رونده بكرێ به ده‌ره‌فه‌تێك بۆ ` به‌هێزكردن و به‌رپرسیاركردنی` حكوومه‌ت، مه‌به‌ست حكوومه‌تی كوردستانه.
راستیه‌كی تاڵ هه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ی رووداوه و گرفت هاتبێته پێش له دوو ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبی جیاوازدا، حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بۆ لێپرسینه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌بووه،. به‌ڵكوو حكوومه‌ت له رێگه‌ی حیزبه‌كانه‌وه له رووداوه‌كه‌ی پرسیوه‌ته‌وه‌و حیزبه‌كانیش وه‌كوو نێوه‌ندگیر یان واسیت` له نێوان هاووڵاتی و حكوومه‌تدا بوون. به‌و پێیه پێناسه‌ی حكوومه‌تی كوردستان، پێناسه‌یه‌كی گشتگیر نه‌بووه و له‌راستیدا له‌باتی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ببێته چه‌ترێك بۆ هه‌موو حیزب و هه‌موو تاكه‌كان، به‌ڵكوو ئه‌وه حیزب بووه كه بۆته چه‌ترێك بۆ له‌ژێرسێبه‌رگرتنی حكوومه‌ت و تاكه‌كان. ئه‌مه راستیه‌كی تاڵه كه هۆكاری خۆی هه‌یه و هه‌ركه‌س ده‌توانێ له‌گه‌ڵ بێ یان هۆكاری جیاوازی بۆ بێنێته‌وه.
ئه‌م راستیه تاڵه، ته‌نیا تایبه‌ت نیه به كوردستانی باشوور، به‌ڵكوو له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا به‌داخه‌وه ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه هه‌بووه و هه‌یه. له كۆماری كوردستاندا هه‌روه‌ك دوكتۆر قاسملوو ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێ، كاری حیزبی و حكوومه‌تی تێكه‌ڵ كرابوو، به‌واتایه‌كی دیكه حیزب ببووه چه‌تر بۆ حكوومه‌ت، له نیمچه ئیداره‌یكیش كه له رۆژاوا هه‌بوو، به‌هه‌مان شێوه حیزب ببوو به چه‌ترێك به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه و حكوومه‌تی حیزبی، حیزبه‌كانی دیكه‌ی ده‌ر ده‌كرد!
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێمه‌ی كوردستانی پێویستمان به‌وه‌یه كه حكوومه‌ت ببێ به چه‌ترێكی گشتگیر كه هه‌موومان به هه‌موو حیزب و به هه‌موو تاكه‌كانه‌وه له ژێر سه‌به‌ریدا بژین و گه‌شه بكه‌ین. ئه‌م قسه‌یه‌ش به‌و مانا نیه كه پێویستمان به حیزب نیه. حیزب كۆڵه‌كه‌ی ئیداره‌كردنی وڵات و سیاسه‌ته و بێ حیزب ته‌نیا و ته‌نیا تۆتالیتاریزم و پۆپۆلیزم به‌رهه‌م دێ و حكوومه‌تداریی دێمكراتیك پێویستی به حیزبه.
له هه‌مانكاتدا به‌و مانا نیه كه ئیددیعای ئه‌وه بكه‌م كه حیزبه‌كانی دیكه‌م به‌قه‌د ئه‌و حیزبه‌ی تێدا ئه‌ندامم خۆش ده‌وێ و ده‌مه‌وێ خه‌ڵك به‌یه‌ك راده لایه‌نگرمان بێ. نه وانیه و به دڵخوازی من بێ پێم خۆشه لانیكه‌م ٩٠%ی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزبی دێموكرات بن! به‌ڵام ئه‌وه دڵخوازه و راستی شتی دیكه‌یه. راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا تاكحیزبی قبووڵ ناكا و سه‌رده‌می سڕینه‌وه‌ی یه‌كدی و سڕینه‌وه‌ی حیزبه‌كان له دوای رووخانی دیواری بێرلینه‌وه كۆتایی پێ هات!
به‌ڵام ئێمه‌ی كوردستانی و كورد، پێویستمانه كه حكوومه‌ت چه‌تری گشتگیر بێ بۆمان، ئه‌و حكوومه‌ته‌ش ده‌بێ به‌هێز و به‌رپرسیار بێ. حكوومه‌تێك به‌هێزه كه هه‌موو تاكه‌كان و هه‌موو حیزبه به حكوومه‌تی ره‌وای وڵاتی بزانن و له هه‌موو شوێن و لسه‌ر هه‌موو كه‌س یاسا دێمكراتیكه‌كانی پێڕه‌و بكا. له هه‌مانكاتیشدا و نه له‌پێش و نه له‌پاش به‌ڵكوو هاوتای به‌هێزی، به‌رپرسیاریش بێ و تاكه‌كان و حیزبه‌كان پرسیاری لێ بكه‌ن و وه‌ڵام بداته‌وه و به‌رامبه‌ر به چاره‌نووسی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌رپرسیار بێ.
گه‌ر ئه‌وه‌مان قبووڵ بێ، ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كه‌یسی دووباره ده‌سبه‌سه‌ركرانه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی و به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باشووری نیشتمان بڵێین كه ده‌بێ و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان له باشوور و رۆژهه‌ڵات چاوه‌ڕێیه كه له‌و رووداوه بكۆڵنه‌وه و گه‌ر له‌و به‌ینه‌دا تاوانێك كراوه، هه‌ر كه‌س یان هه‌ر كه‌سانێك كردوویانه، ده‌بێ سزا بدرێن چوونكه پرسه‌كه شه‌خسی نیه به‌ڵكوو پرسێكی پێوه‌ندیدار به پێناسه‌ی كورستانیبوونمانه. هه‌ر له‌وكاته‌شدا له هه‌موو كه‌س و لایه‌نه پێوه‌ندیدار و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له ناوچه‌ی رووداوه‌كه واته شاری پێنجوێن داوا بكه‌ین كه یارمه‌تیده‌ری لیژنه‌ی حكوومه‌ت بن بۆ ده‌ركه‌وتنی راستیی رووداوه‌كه و گه‌ر كه‌یسه‌كه وه‌ها نیه كه له‌وێوه راده‌ستی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كرابێته‌وه، با هه‌مو كه‌س روون بێته‌وه و دڵنیایی به رای گشتی بدرێ و ئێعتماد له نێوان حكوومه‌ت و حیزب و هاووڵاتیدا ره‌گ داكوتاوتر بێ.
به‌م شێوه‌یه ئێمه ده‌توانین به هه‌موو كه‌سێكی سیاسی و حیزبی و غه‌یره حیزبی و رۆژنامه‌نووس و چالاكی مه‌ده‌نیه‌وه، یارمه‌تیده‌ر بین كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ببێته ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به ده‌سكه‌وتی هه‌موو كوردی ده‌زانین به‌هێز و به‌رپرسیار بێ. ئه‌مه نه وه‌كو سیسمتی ئێران ویلایه‌ت فه‌قیهمان هه‌یه كه ته‌وه‌ری كۆكه‌ره‌وه و پێناسه‌ی گشتیمان بێ و نه وه‌كوو ئیسلامیه توندره‌وه‌كان موفتیی ئه‌عزه‌م و خه‌لیفه‌مان هه‌یه، به‌ڵكوو ئه‌زمنووێكی زۆر كۆنی مێژوویمان هه‌یه كه له حكوومه‌تی مادده‌كاندا به هه‌مووان به‌ده‌وری حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه و به `پێكه‌وه‌بوون` پێناسه‌یه‌كی گشتگیریان پێك هێنا و بوو به چترێك بۆ هه‌موو روانگه و هه‌موو گرووپه‌كان و له هه‌موویان گه‌ورتر بوو. . له داهاتووی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشدا كه زۆر دوور نیه، پێم وایه ده‌بێ بناخه‌ی نیشتمانێكی نوێ به بوونی حكوومه‌تێكی به‌هێز و به‌رپرسیار دابنێین كه چه‌تری پێكه‌وه‌بوونی هه‌موومان بێ.
گه‌ر هه‌ر كه‌سیش قبووڵی نیه، ئه‌وه ساڵانێكی دووور و درێژ رابردووی تاڵی هێرش بۆسه‌ر یه‌كدیمان هه‌بووه له رۆژهه‌ڵات و باشوور و رۆژاوا و باكووری نیشتمان و با ده‌یان ساڵی دیكه‌ش تاقیی بكه‌ینه‌وه و هه‌ر به‌ردوام بین، تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌گه‌ین به‌و قه‌ناعه‌ته كه كوردستانیبوون و حكوومه‌تی به‌هێز و به‌رپرسیاری كوردستان، ده‌توانێ چه‌ترێك بێ بۆ هه‌موومان كه تێیدا وه‌دوای ئاوات و ویسته‌كانمان بكه‌وین.
بابەتی پەیوەندی دار
ڤیدیۆ، قسەکانی عەلی جەوانمەردی و رونکردنەوەی کەماڵ کەریمی لە سەر مستەفا سەلیمی
برازایەكی مستەفا سەلیمی: گلەیی بێت لێتان نەهاتنە دەمیەوە، ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف
تەحویل دانەوەی مستەفا سەلیمی و ئیعدام کردنی