دۆخی ئێران ڕۆژ له ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوا و ئاڵۆزی زیاتر به خۆیه‌وه ده‌بینێت، کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، جگه له‌وه‌ی هیچ به‌رنامه و پلانێکی ئه‌وتۆیان نه‌بووه و نییه بۆ وڵات،
ده‌یانه‌وێت به‌و هه‌موو غه‌ره‌ش که ٤٠ساڵه له خه‌ڵکی ئێرانی ده‌که‌ن، هێشتا هه‌ر به‌رده‌وام له درۆ و فریودان به‌رده‌وامن و ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه له ده‌سەڵات بمێننه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵکی ئێران چی دیکه ته‌حه‌موولی ئه‌م وه‌زعه ناکه‌ن و نایانه‌وێت بێ ده‌نگ بن له ئاست ئه‌م هه‌موو زوڵم و زۆره، وڵات له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه داڕووخاوه و خه‌ڵکیش له ژێر گووشارێکی زۆر سه‌ختدا ژیان به سه‌ر ده‌بن، بۆیه به دووری مه‌زانن ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری سه‌ر هه‌ڵدا و کۆماری ئیسلامی ئێران دابماڵێت.
من پێم وایه ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌ش جیاوازه دەبێ له ڕاپه‌ڕینه‌کانیتر، چوون ئه‌مجاره نه هیچ به‌ربه‌دستێک خه‌ڵک سار ده‌کاته‌وه و نه حکوومه‌تییش ئه‌و هێزه‌ی تێدا ماوه بەرگری لە روخانی بکات.
زۆر به نزیکی دەزانم کە خۆری ئازادی به یه‌کجاری هه‌ڵبێ و هه‌موومان ڕووخانی ڕژیمێکی دیکتاتۆری خوێنمژ به چاوانمان ببینین، ئه‌و ڕژیمه‌ی هه‌موو جۆره سته‌مێکی دژی گەلانی ئێران تاقی کردۆته‌وه و بووه‌ته قووتابخانه‌یەک بۆ گشت ڕژیمه دیکتاتۆره‌کانیتر.
ئومێدم وایه حیزبه ئێرانییه‌کان هه‌ماهه‌نگییه‌کی وایان هه‌بێت بتوانن له داهاتووی ئێرانێکی ئازاد و دیموکرات ڕۆڵی گرنگ بگێڕن و ولات به‌ره‌و پێشکه‌وتن به‌رن، به تایبه‌ت حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئه‌رکی زۆریان له سه‌ر شانه پێویسته هه‌ر له ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی وایان هه‌بێت که ژیرانه مامه‌ڵه له ته‌ک ئاڵووگۆڕه کتووپڕه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بکه‌ن.