"an independent online kurdish website

میرزا حوسێن شەریفی: کاتێک ڕامین هات بۆ پێشمەرگایەتی خۆم بەڕێم کرد، نامەیەکم بۆ نووسی کە تێیدا هاتبوو “حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕامین، جگەرگۆشەکەی خۆم نارد هەتا ببێتە قۆچی قوربانی بۆ گەلەکەی” و لەگەڵ پارە خستمە گیرفانی و بەڕێم کرد.

 ڕامین شەریفی هاوینی ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حیزبی لە شاری سەقز بە دیل گیرا و ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی هەمان ساڵ لە لایەن ڕێژیمی ئێران و لە بەندیخانەی سەقز لە سێدارە درا.

میرزا حوسێن کەسایەتی خوشناوی سەقز خۆشی پێشتر بۆ ماوەی ٢ ساڵ پێشمەرگە بووە و چەندین جاریش بریندار بووە، بەداخەوە ڕۆژی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.

ئامادەکار:  ناسر مورادی

کامێرا: شەهید سەلاح نادری ، حامید حوسێن پوور

مونتاژ: هایدە سەجادی

هاوکاران: ئومێد عەبدی

ڤیدیۆ بەشی1 

https://www.youtube.com/watch?v=JCkqHZOKZxI

ڤیدیۆ بەشی 2

https://www.youtube.com/watch?v=JotHC5vOZTQ

داوات لێ کردبووم بێم بۆ دانمارک!

بەڵام ئەمەیە وەڵامی من بۆ تۆ :

کە حەستەمتر بێ لەمەش ژینی من تەرکی وەتەن ناکەم

هەتا ماوم خەیاڵی چین و لەندەن و خودەن ناکەم

وڵاتی خۆم دەوێ وەک سورمەیە خاکی لەسەر چاوم

ڕەگئاژۆیە دڵ لەم خاکەیا دڵ ڕیشەکەن ناکەم

بە ئاوی کانیاوی نیشتمانم تینوەتیم دەشکێ

ئەمن قەت ئاوی هەڵدێری نیاگارا پەسەند ناکەم

ئەگەرچی هەلپەرست بیشیڕفێنێ تیکەکەی زارم

بە نانی وشکی دەژیم و ئارەزووی هەنگوین و قەند ناکەم

لە خانوەچکەی هەژارانا شەمی کۆڕی خەم و شادیم

بە سەربەرزی دەسووتێم و بە دۆلار خۆم بە پەن ناکەم

لە ئەم خاکە ژیان دایە گەورە و باب و باپیری من

منیش هەر وەک ئەوان لێرە دەژیم و خۆم بێ وەتەن ناکەم

ئەمن خۆ دارە بی نیم ڕاشەکێم هەر سروەیێک لێم دا

بە بای کوێستانی خۆیشم گەر نەبێ قەت مەیلی شەن ناکەم

کە جەردە و ڕێگرانیش ببنە ئاڵاهەڵگری خاکم

دەسووتێم و خەیاڵی مسکۆ و سوهەیل و فەرەنگ ناکەم

بە فەقیری دەژیم تاکوو ماوم ڕوتەڵە و برسی

لە کوردستانی خۆم دەمرم ئەبەد تەرکی وەتەن ناکەم

 چون جەنابت ئەهل نیازی و مەحرەمی ڕازی

ئەم چەند شێعرەم بۆ ناردی و لێم دانەشاردی

جارجارێ بە زەوق  بیخوێنەوە و

سەری بۆ بجوێنە و گەوهەری بەسەردا بڕژێنە

ئاوارەی دیاری نا دیاری

حوسێن لە حەماڵاوای سەقز

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی