"an independent online kurdish website

خالید عەزیزی لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی خاکەلێوە، بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی کاروباری حیزب و ئەندامانی کۆمیتەکان و بەشەکان کۆبووەوە.

لەمەڕ ئەو بابەتانەی کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لەسەر دانوستان لەگەڵ ڕێژیم هاتنە گۆرێ، خالید عەزیزی ڕایگەیاند کە حیزبەکانی ئەندام لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دا مەرجەکانی خۆیان بە نیسبەت دانوستان لەگەڵ ڕێژیم کە پێکهاتبوون لەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە فەرمی لە ئاستی باڵادا دان بە پرسی کورددا بنێت و وتووێژەکان بە ئاشکرا بەڕێوە بچن، لەگەڵ دەوڵەتی نۆروێژ و ڕێکخراوی نۆرێف باس کردووە، بەڵام لە لایەن ئێرانەوە قبووڵ نەکراوە و عەمەلەن نەچووینەتە هیچ وتووێژێکەوە.”

سەرچاوە:  کوردستان و کورد

تا ئێستا حیزبەکانی تر لەم بارەوە هیچیان بڵاو نەکردۆتەوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی