"an independent online kurdish website"

ھاوڕێی دڵ و بیر و ویژدان چت بۆ بنوسم

چ جەرگ بڕە ئەم حکایەتی کە ڕووت لێیە

چ کەونارایە ئەم پاییز و ئێوارەیە

ئەم خۆڵ و ئاو و دارستان و زەردەی خۆرە

چ  ناخ ھێژێنە بۆ من و ھەزارانی ئەو حەزە شێتەت

بۆ تۆی ھاواری کاڵێکانی ئەتک پێ کراوی دایکی من

بەڵا م چ بکەم ترس و چاو نوقانی باپیرانم

چ بکەم لەوانەی ھەر بە خەوەوە ئەڕۆن

ھەوری ڕەشی بێ بەزە و  تەمی ئەو دیوی ھەتاچاو ھەتەر دەکا دوور  و خەڵێتانی میلێونان نوستوو

ھەم تۆ  ئەستوتێنێ وھەم ئێوارە و ھەم من و ھەم حەزی شێت و ھەم ئەو داستانە پڕ لە ئەنفال لێکراوە .

نویترین هەواڵ و بابەت