"an independent online kurdish website

لە ڕوحمی و بەزەیی خوایی ناهومێد مەبن چونکە ناهومێدی دەردێکی گرانە. خوشک و برایانی موسوڵمان ئەوساڵ لە حاڵێکدا ڕەمەزانمان بەڕێوە برد کە دنیا بە ئێمەشەوە گیرۆدەی دەستی فەتای کڕۆنـایـە.

ئەوە ڕەمەزانمان تێپەڕاند و بە هیواوە چاوەروانی تەواو بوونی کڕۆناشین .خوشک و برا کوردەکانم ئێمەی کورد بەڵاو موسیبەتی زۆرمان بـەسەرهاتووە و لەکڕۆنـاش خراپترمـان تێپەڕانـدوە. بۆ بەرەنگاری لە کرۆنا خراپترەکان گەلێک قوربانی بە نرخمان داوە . ئەوە یەکەمین جارە دنیا دەگەڵمان هاودەردە ،واتە ئەوەی لە ئێمەیە بەوانیشەوە نۆساوە. ئێستا دوژمنەکە هەر نـاوی دیـارە ، بـەڵام دوژمنەکانی ئـێمە نـاو و ڕواڵـەت و ناوەرۆکیشیان لەبەر چاوە . ئـێمەش لـە بـەرانبەر داگیرکەران قـورس و قایـم ڕاوەستاوین و کۆڵمان نەداوە و لەسەر داوای ڕەوامان هەر سورین .ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئیمانی قوڵی ئێمە بە مافێک کە خوا بەئێمەی داوە . ئـەو ئیمانـەش ئەوەندە بەهێزە سەرەڕای ئەوەی بەناو برا موسوڵمانەکان، لە کڕۆنا خراپتریان دەگەڵ کردوین بەڵام لەسەر ئایین و ڕێبازمان هەر بەردەوامین و لامان نەداوە. ئەگەر هەتا ئەوڕۆش بەئامانج نەگەیشتوین بەشی هەرەزۆری لەبـەر ئـەوەیـە ئەرکی پێئەسپێراوی خۆمان وەک پێویست ، بـەجێی نـەهێناوە . لـە نـاوەرۆکی برایەتی و هاوپشتی و هاودەردی یان تێنەگەیشتوین یان بەمەبەست لامان داوە . بەهێزترین هۆی بەردەوامیشمان ئەوەیە هەرگیز توشی ناهومیدی نەبوین و وازمان لە مافی ڕەوامان نەهێناوە. تـوشی دەستە پاچەیی نەهاتوین و دوای هەموو هەوڵو تێکۆشانێک { لاتقنطوا من رحمة اڵلە } مان هەرماوە .

بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان بە یادو ڕوحەوە سەربەماڵی هەمو شەهیدان و بەندیە سیاسیەکان دایک وباب و کەسوکاریان و سەرجەم دۆست و هاوڕێیان و گەلی بەشەرەفی کوردی ڕۆژوەوان، دادەکەم و شادی بەختەوەریان ئاواتمە . ئاواتی بەرزی هەموشمان هاتنە دی ئامانجی شەهیدانە . هیوادارین ئەو بارە نالەبارەی ئێمەی کوردو جیهانیش کۆتایی پێبێ. کوردیش کە هەم زاتەن قایم و خۆڕاگرە و بڕوا ئایینەکەشی پیی دەڵی : دڵنیابـن گشت تـەنگانەیەک فەرعانی بـەدواوەیـە خواش فەرمـویە { إن مع العسر یسرا } إن مع الـعسر بەڵێنی خوایە گشت تەنگانەیەک فەرعانی لەدوایە .

ئومیدەوارم هـەروا خۆڕاگرو بـەردەوام بین و ئەو جێژنـەش بکەیـنە سەرەتای یەکرڕیزی و هاوکاریمان بـۆ گەیشتن بـەئامانج و هەڵـەو پـەڵـەکانی رابـردوو ببینین و بۆ هەمیشە توڕیان هەڵبدەین . با بە ڕووحی لێبوردەیی مزگێنی دوایی هاتنی نەهامەتی و دژایەتیو دوو بەرەکی بەگەل بدەین . کورد کوتەنی با چیتر کای کۆن بەبا نەکەین و تـوزوو خۆلەکەی دەچاوی گەلەکەمان دانـەکەیـن ، ئاوڕێک لەو خوێنە گەشە بەناهەق ڕژاوانە بـدەینەوە و بـزانین، بـۆیـە ئـەوانـە ڕژاون کە نیشتمان و گەلی پێی ڕزگار بکەین . با سەربەرزی لە دنیا بڕۆین و بەگەل قەرزدار نەبین.

ئەو جاریش پیرۆزمان بێێ براتان مەلا برایمی مەجیدپور

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی