"an independent online kurdish website"

* من ‌پێشمه‌رگه‌م‌ ئۆقره‌ ناگر‌‌م ‌‌‌‌‌و نا‌سره‌وم

ڕێم داگرتـووه به‌ره‌‌و لـوتكه‌‌‌ سه‌ر‌دەکه‌وم

من سل‌ ناكەم له‌‌ هیچ وه‌رزو ‌به‌فرو ‌باران‌ و له‌نگیزه

ته‌مام گرتووه‌ و هیوام به تینه‌ نانه‌وم‌.

* به‌رگر له ‌شه‌ری سه‌پاوم هه‌تا ماوم

بۆیه ‌پیشمه‌رگه‌‌ی ئه‌و گه‌له‌م ‌گولله‌ی دوژمن

نه‌‌ تا‌‌نگ ‌و تۆپ‌‌‌ نه‌‌ خومپاره‌ نه‌‌كاتیۆشا ‌

نام ‌‌ترسێنی كوڕی تۆڵه‌‌‌‌ی گه‌لم ‌‌‌و نا‌خه‌وم‌.

* شه‌ڕم ناوێ دژ به شه‌رم دوژمنه‌كه‌م سه‌پاندوویه

ئاشتی خوازم ئازادی ‌‌‌و مافی خۆم ده‌وێ

له‌ به‌رگری نیشتمانم شوێنی باب و باپیرانم

چه‌ندی بۆم بكرێ خوێن ده‌ده‌‌م له‌ نیشتمانم ناڕه‌وم .

* دوژمن له‌ شاخ ‌‌و كێوی په‌ستاوم به‌ هێزی زۆر

له شوێنگه و جێگه‌‌‌ و ژوانگه‌‌ی باپیرانم ڕاو نراوم‌.

ڕه‌‌وه‌زو كێو پشتی گرتووم گیرساومه‌وه

له‌ هیرشی دوژمنی چه‌مووش ڕاده‌وه‌ستم ‌‌‌و ناكه‌وم  

* له ‌به‌رزایی سه‌نگه‌ری خۆم هه‌ڵكه‌ندووه  

له مه‌ته‌رێزی شه‌ڕه‌‌فدا پۆڵا ‌‌ئاسا ڕاوه‌ستاوم 

گشت جیها‌‌نم تێگه‌یاندووه شه‌ڕم ناوێ مافم ده‌وێ

تاحه‌ق نه‌ستێنم ناسره‌وم .

*په‌روه‌رده بوومه له‌و خاكه ڕشتوومه ئه‌و خوێنه ‌‌پاكه

بــه ‌به‌رگری گه‌ل ناسراوم دژی شه‌ڕم

هه‌ر دوژمنه وێم هه‌ڵناكا و ڕاناوه‌ستێ

لێم‌‌ حه‌رام بووه خواردن‌‌‌ و خه‌وم .

* تالانی كرد هه‌رچی هه‌مه هه‌‌ر ‌پێی كه‌مه

لاوه‌كانم له‌ زیندانا لێده‌كووژی و هه‌ڵداوه‌سێ

له‌ زه‌‌بوونیان بۆ مانی خۆی خوێن ده‌ڕێژێ

به ‌پاره‌ و چه‌كوو چۆڵی زۆر ڕاوم ده‌نێ 

ئه‌و ڕاوچییه ‌و منیش كه‌وم .

* بۆی حه‌ڵاڵه سه‌ران ببڕێ خوین بڕێژێ

به‌ سێداره ‌و به فه‌للاقه‌‌ له شكنجه‌‌گا

به ‌ئازار و به ‌دركانی چی درۆ‌‌یه ده‌‌یلكێنی

په‌ژاره‌ی گۆشه‌‌ی زیندانی‌لاوانم تێكیداوه رۆژ و شه‌وم .

* داستانی میلله‌ته‌كه‌‌م ‌‌ڕابردوویەکی تاڵ ‌‌‌و سوێره

له‌گه‌ڵ عورف و یا‌سای سه‌رده‌ما ناگونجێ

هێزێك نییه نه‌گونجانم به‌رمه‌لاكا و له‌قاویدا

پێیان بڵێ له‌گه‌ڵ دوژمن ڕێك ‌‌‌ناكه‌وم .

* به چوار‌پارچه له‌تكراوم لێدراوم هه‌ڵوا‌سراوم

ده‌رد و ئازاری به‌‌‌‌‌ژانم له ‌جیهانا وێنه‌‌ی نییه

كه‌سێ نایه‌‌ ‌ئێش ‌‌‌‌و ژانم هه‌ڵسه‌نگێنێ بێته فریام

تاكوو منیش به‌ ده‌نگی به‌رزه‌وه بچڕم بڵێم ئه‌‌‌وم .

* ده‌سه‌ڵاتێك به ‌ڕێكخراوی مێلله‌‌تانم بناسێنێ

ڕێگام بدرێ دادی گه‌لم به‌رمه ‌ژوورێ ڕایگه‌یه‌‌نم .

به‌‌‌‌‌ناسین ‌‌و ناسنامه‌‌‌وه مێژووی كوردیان بۆ هه‌ڵڕێژم  

گه‌ر وه‌خڕ بوون پرسیان كوردی، بگوڕڕێنم بڵێم هه‌وم‌‌‌.

به بۆنه‌ی 26ێ سه‌رماوزی 2011

  پێشمه‌‌رگه‌ی: ون  ـــ سوئێد

هاوڕێی کۆچ کردو و  کاک سەعید کوێستانی ئەم پەخشانەی 2011 بۆ سایتی پێشمەرگەکان ناردووە و ئێمەش بۆ ئەوەی یادێکمان لە هاوڕێ کاک سەعید کردبی، جارێکی تر بڵاوی دەکەینەوە.

بەداخەوە هاوڕێ کاک سەعید، کادری دێرینی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران، 3ی ئاگوستی 2018 لە شاری ئۆرەبرۆی سوید، لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

روحی شاد بێ.

نویترین هەواڵ و بابەت