"an independent online kurdish website"

 ڕۆژی ٢٩/١١/٢٠٢١ بەپێی ناسنامەی ژمارە ٧٣٥ تەمەنی حەسەن زیرەک، کە لە  گەڕەکی سەرقەڵا،

کۆنترین گەڕەکی شاری بۆکان لەدایک بووە، دەگاتە سەد ساڵ. ژیانی پەنجاویەک ساڵە و دەوری ئەو لەناو موسیقا و ئاواز و کەلام و فەرهەنگ و هونەری کورد، پاش تێپەڕبوونی سەد ساڵ، هێشتا جێگای مشتومڕ و باس و لێکۆڵینەوەیە. ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات- بۆکان و کۆمەڵێک کەسایەتی و ناوەند و دامودەزگا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لە توێی پڕۆژەیەکدا، بە پشتبەستن بە بەڵگە  و زانیاریی باوەڕپێکراو، بە کەڵکوەرگرتن لە بیروبۆچوونی کەسانی شارەزا و پسپۆڕ، ئاوڕ لە ژیان و بەرهەمەکانی زیرەک دەدەنەوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لە ڕێگای ئەم بانگەوازەوە، داوای به‌شداری و هاوکاریی زۆرتر لە کەسان و ناوەند و دەزگاکان لە کوردستان و هەموو شوێنێکی جیهان دەکەین. بۆ ناردنی بابه‌ت و ڕاوێژکاریی و به‌شداری کردن پێوه‌ندی به‌و ئادره‌سه‌وه‌ بکرێ:

 redaktion@rojhalat.de

سپاس بۆ دامودەزگا و میدیا و ئه‌و کەسانەی بانگەوازەکانی “سه‌د ساڵه‌ی زیره‌ک” بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

بەشێک لە بابەت و تەوەرەکانی کۆکردنەوەی زانیاری:

 

زانیارییه‌كان:

١- کورتەمێژووی‌ سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، هونەری، میدیایی له‌ نێوان ساڵانی ١٩٢١ هه‌تا ١٩٧٢؛

 ١-١. کوردستان بەگشتی.

١-٢.  ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

١-٣.  موکریان و بۆکان.

٢- سەردەمی منداڵی:

٢-١. بارودۆخی ژیانی بنەماڵە.

٢-٢. چۆنیه‌تیی بنەماڵە، گەڕک، شار، دۆست و هاواڵه‌کانی.

٢-٣. سەردەمی مێرمنداڵی پاش مردنی باوکی و شووکردنەوەی دایکی.

٢-٤. سەردەمی لاویەتی لە بۆکان، کوردستان و شارەکانی ئێران.

٢-٥. سەردەمی چوون بۆ باشووری کوردستان و ڕادیۆی کوردیی بەغدا.

٢- ٦. به‌سه‌رهاته‌کانی گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵات، چوون بۆ ڕادیۆی تاران، کرماشان، ڕوونکردنه‌وه‌ی ورد، ڕۆژ، مانگ، ساڵ، هۆکارەکان.

٢-٧. دەرکرانی لە ڕادیۆی کرماشان، هۆکار، سەبەبکارەکان.

٢-٨. گەڕانەوە بۆ بۆکان، چوون بۆ شنۆ و ناوچه‌ی بانه و دانانی قاوه‌خانه‌-مه‌یخانه.‌‌ 

٢-٩. ژیانی ژن و ژنخوازی و جیابوونەوەکان.

٢-١٠. لایەنه‌کانی ژیانی تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، فەرهەنگی.

٢-١١. دەوری کەسانی نزیک لە ژیانی تاکەکەسیی زیرەک (بنەماڵە، خزم و دۆست و ناسیاو).

٢-١٢. دەوری کۆمەڵگا و خەڵک لە ژیانی زیرەک.

٢-١٣. بەسەرهاتی ژیانی لە زیندانەکانی ئێران و عێراق(مەراغە، کەرکووک و شوێنی تر)

٣-  بزاڤی سیاسیی کورد، زیره‌ک و

٣-١. کۆماری کوردستان.

٣-٢. حزبە سیاسییەکانی کورد.

٣-٣. شۆڕشی بارزانی.

٣-٤. ئەندامانی حزبی دێموکراتی کوردستان.

٤- زیرەک و ڕووناکبیران و نوخبەکانی سەردەم: 

٤-١. زیرەک و نووسەران و شاعیران.

٤-٢. زیرەک و هونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد و نەکورد.

٥-  ڕادیۆکان، زیره‌ک و

٥-١. ڕادیۆی بەغدا و بەسەرهاتەکانی.

٥-٢. ڕادیۆی تاران و بەسەرهاتەکانی.

٥-٣. ڕادیۆی کرماشان و بەسەرهاتەکانی.

٥-٤. ڕادیۆکانی سنە، ورمێ، تەورێز، مەهاباد و شوێنی تر.

٦- دەوری کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگا، زیره‌ک و

٦-١. پیشەکانی لە شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور و ئێران و عێراق.

٦-٢. نوێخوازی (دانانی هوتێل و کابارەی بە شێوەی تاران لە سەقز، قاوەخانە/ مەیخانە لە دەرەوەی شاری بانە).

٧- موسیقا، زیره‌ک و

٧-١. ناوی هەموو ئەو کەسانەی لە ئێران و عێراق و کوردستان، له‌ شار و گوند، ڕادیو و ته‌له‌ڤزیۆن کاری موسیقایان لە گەڵ کردووە، هه‌روه‌ها له‌ بەرنامەی تەلەڤزیۆنی سابیت پاساڵ لە تاران.[حبیب‌الله ثابت، کە بە سابت پاسال بەناوبانگ بوو، بازرگانێکی مووسایی بوو کە یەکەم تەلەویزیۆنی دامەزراند کە زیرەک لەو شوێنە لە گەڵ کەسانی تر دەرکەوتووە.]

٧-٢. ناوی ئەو ئامێرانەی وا بەکار هێندراون.

٧- خشتەی ناوی گۆرانییەکان لە ماڵان، لە شایی و گۆڤەند، لە ڕادیۆ و ستۆدیوکان

٧-٣. ناوی هەموو ئەو گۆرانیبێژانەی لەگەڵ ئه‌و لێرە و لەوێ کاری هاوبەشیان کردووە (کورد، ئازەری، ئەرمەنی، فارس، عەرەب).

٧-٤. تێکستی گۆرانییەکان بە تێكرایی لە هەر شوێنێک گوترابن و تۆمار کرابن بەبێ هەڵوەژاردن و سڕینەوە و جیاکردنەوە.

٧-٥. نۆتەی گۆرانییەکان.

٧-٦. هەموو ئەو کارانەی کە لە موسیقای ئه‌و بۆ ئۆرکێسترەکان لە کوردستان و له‌ دەرەوە کەڵک وەرگیراوە.

٧-٧. هەموو ئەو سۆلۆکارانەی میلۆدییەکانی ئه‌ویان بۆ ئامێرە جیاوازەکان بەکار هێناوە

٧-٨.  “زیرەک و پێداهەڵگوتنی دەسەڵاتداران و کەسان” وەک مەلیک فەیسەڵ، شای ئێران، کوڕی شا، بارزانی و…

٨- زیرەک و وێنە، ڤیدیۆ، فیلم:

٨-١. وێنەکانی زیرەک (کەسەکان، شوێن و ڕێکەوت) و زانیاریی پێویست

٨-٢. ئەو فیلم و ڤیدیۆیانەی کە لە ناوەندەکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆن گێراون.

٨-٣. ئەو فیلم و کلیپانەی لەگەڵ زیرەک گیراون.

٩- زیرەک و بیرەوەرییەکان:

٩-١. ئەو بیرەوەرییانەی کەسان ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئه‌ویان هەبووە.

٩-٢. ئەو بیرەوەرییانەی لە زمانی کەسانەوە گێردراونەتەوە

٩-٣. قسەکانی زیرەک کە لێرە و لەوێ و لە هەر شوێنێک تۆمارکرابن و گوترابن بە بێ دەستکاریکردن و سڕینەوە، وەک خۆی کە گوتراوە.

١٠- زیرەک کتێب و ڕۆژنامەکان:

١٠-١. هەموو ئەو کتێبانەی بە زمانی کوردی و بیانی لەسەر ئه‌و نووسراون.

١٠-٢. هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر ئه‌و لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئێران و عێراق و وڵاتانی تر لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ هەتا ١٩٧٢ و دواتر بە زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی نووسراون.

١٠-٣. هەموو ئەو بابەتانەی لە ڕۆژنامەکان بە زمانی کوردی و بیانی پاش ساڵی ١٩٧٩ نووسراون.

١٠-٤. هەموو ئەو بابەتانەی لە ماڵپەڕەکان لە ساڵی ١٩٩٥ هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بە کوردی و زمانی تر بڵاو کراونەتەوە.

١١- زیرەک و فیلمی بەڵگەنامەیی:

 ١١-١. ئەو فیلمه‌ بەڵگەنامەییانەی لەسەر ئه‌و ساز کراون.

١١-٢. ئەو وتووێژانه‌ی لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ سەبارەت بە ئه‌و لەگەڵ کەسان کراون.

١١-٣. ئەو بەرنامانەی کە تەلەڤزیۆنەکان لەسەر ئه‌و سازیان کردووه‌.

١١-٤. ئەو کلیپانە کە بە گۆرانییەکانی ئه‌و ساز کراون.

١١-٥. ئەو فیلمه‌ کوردی و بیانیانەی کە بۆ موسیقای فیلمەکان، کەڵکیان لە ملۆدییەکانی ئه‌و وەرگرتووە.

١٢- زیرەک و شانۆ:

١٢-١. ئەو شانۆیانەی ئه‌و لەگەڵ تیپەکانی باشوور دەوری تێدا گێڕاون.

١٢-٢. هەموو ئەو شانۆیانەی بۆ موسیقای شانۆ، کەڵکیان لە موسیقای ئه‌و لە ناوخۆ و دەرەوە وەرگرتووە.

ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات- بۆکان

به‌هاری 2020  ئاڵمان

بانگەواز، به‌ره‌و “سه‌ده‌ی  زیره‌ک”

نویترین هەواڵ و بابەت