"an independent online kurdish website"

برایەتی گەلان!! لەماوەی چەند ساڵی ڕابردو لە لایان لایەنگرانی بەرەی کۆمۆنیست لە کوردستان ئەم دەستە واژەیە دا زۆر دەبیستین و هەمیشە کوردە نەتەوەییەکان بەدواکەوتو دەزانن

 و ئایدۆلۆژیای خۆیان بە ئایدۆلۆژیایکی زۆر نوێ و بەکارا چاو لێ دەکەن، هەرچەند هەمیشە لە دەستکەوتەکانی حزبە نەتەوەییەکان کە لەبەر چاوی ئەوان دواکەوتو دان بۆ ڕاکشانی لاوانی بەهەست و شۆڕشگێڕی کورد بۆ نێو حزبەکانیان کەڵک وەرئەگرن و خۆیان بە ڕێبوارانی ئەو دەستکەوتانە لە قەڵەم دەدەن وەک نمونە هەمیشە ئەیژن کۆماری کوردستان مێژویکی زێڕینە، لە خەباتی کورد لە پێناوی ڕزگاری وڵاتەکەی دا بەڵام لە ئەساس و باوەڕی ئەوان دا لە سەر ئەو ڕێگایەدا هەنگاو هەڵ ناگوازنەوە، بەجیای هەوڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەی کورد پێش هەموشتێکی تر بدەن هەوڵ بۆ ئایدۆلۆژیای خۆیان دەدەن و لاوانی کورد زۆرتر بۆ ئەم مەبەستە بەکاری دێنن، تا ئێستا بیرێکمان لەم پرۆژەی کۆمۆنیستە کوردەکان کە بەسەرۆکایەتی پەکەکە لە کوردستاندا  کە هەوڵی بۆجێگیر کردنی لە مێشکی تاکی کوردی نێو کۆمەڵگای کوردستان دەدات کردومانە یان تەنیا وەکو قسەی زارەکی چاومان لێکردوە؟

پێش ئەوە بچینە سەر ئەم بیرۆکە با کورتە مێژویکی بچوکی خەڵکی کورد لە کوردستان دا چاو لێ کەین

کورد هەر لەسەردەمی عوسمانی و سەفەوییەدا تا ئێستا هەمیشە هەوڵی بۆ دروست کردنی کیانێکی سیاسی سەربەخۆی کوردی لە کوردستان داوە بۆ نمونە لەسەردەمی سەفەوییەکاندا کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات لە قەڵای دمدم لە دژی داگیرکەرانی سەفەویی شۆڕشی دەست کردوە کە بە داخەوە بە هۆکاری خیانەت لەبەین شکستی خواردوە، و یا چاو لە شۆڕشە مەزنەکەی شێخ عوبەیدوڵای نەهری کە پایەکانی  دو دەوڵەتی عوسمانی و قاجاڕی لەرزاند بکەین بە جوانی بۆمان ڕون دەبێتەوە کە کورد چە ئامانجێکی لە شۆڕشانەدا هەبووە، لە پاش ئەم شۆڕشە کورد دەیان شۆڕشی دیکە تا سەردەمی دامەرزاندنی پەکەکە لە تورکیە بۆ ڕزگاری خاکەکەی دەکات و هیچ کات باوەڕی بە برایەتی لەگەڵ تورک، عەرەب وعەجەم دا نەبووە، پاش دامەرزاندنی کۆماری تورکیە شاهیدی شۆڕش لە دوای شۆڕشەکانی کوردستان دەبین کە لە ئاکامی چوونە سەرەوەی بیری نەتەوەی لە کوردستان و هەست کردن  بە بن دەست بون دایە کە دەتوانین ئەم پەرەی بیری نەتەوەییە دا لە ئاکامی شۆڕشە مەزنەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری ئەژمێر بکەین.

برایەتی گەلان لە چاوی تورک و فارس

برایەتی گەلان لە چاوی تورک؟

تورک نەتەوەیەکی موهاجری قەوقاز و ئاسیای میانە دایە کە لەوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆچیان کردوە کە لە مێژویاندا هەمیشە بە نەتەوەیکی داگیرکەر ئەژمار کراون بەڵام لەبەر چاوی تورکەکاندا کورد وەکو تورکی کێفی و هەمیشە وەکوو بەردەی خۆیان چاوی لێ ئەکەن و ڕستەیەکی ڕاسیستیان هەیە کە ئەیژن:کورد گەر بیهەوێت لە ئافریقا وڵات بۆ خۆی دامەرزێنێت ئەوە سوپای تورک دەچێت و دەیروخێنێت.

  لە ساڵی ۱۹۲٤ی زائینی دا بەسەرۆکایەتی موستەفا کەمال ئاتاتورک بیرۆکەی یەک دەوڵەت یەک نەتەوە و یەک ئاڵا لە دایک دەبێت کە تورکیە بەپێی یاسای فەرمیەکانی نێو پەرلەمانی ئەو وڵاتە دا بەب وڵاتی تورک ئەژمێردرێت کەواتە هیچ گەلێکی تر جگە لە تورک لەو وڵاتەدا مافی نیە.

برایەتی گەلان لە چاوی فارس

فارس کە نەتەوەیکی بەڕەگەز هێندی دایە کە لە یەکەم ساتەکانیان پاش کۆچیان بۆ ئەم جوگرافیایەدا کە ئێستا بە ئێران دەیناسین بەردەوام خەریکی داگیر کاری،  ئستسمار و ئستێعماری خاکی نەتەوەکانی تری ئەم ناوچەیە بووە.

 فارسەکان بە سەرۆکایەتی کەسانێک وەکوو، بەهار کەسرەوی، موحەممەد عەلی فروغی و چەند کەسیکی  شۆڤێنێستی تری دیکەدا لە سەردەمی مەشروتە تا ئێستا خەریکی پەڕە پێ دان بەهوڤیەتێکی جەعلی بە ناوی ئێرانی دەدات (کە بەداخەوە لەژێر ئاسمیلاسیۆنی ئەم هۆڤیەتەدا بەشێکی کورد خۆی وەکو ئێرانی پێناسەدەکات) کە بەپێی ئەم هۆڤیەتە جەعلیەدا کورد و تەواوی نەتەوەکانی تر لەم جوگرافیا سیاسیەدا لە بنەڕەت بە یەک نەتەوە بە ناوی ئاریایەکان پێناسەدەکات بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدات کورد وەکو نەتەوەیەکی ئێرانی/ئاریایی موهاجر پێناسە بکات.

فارسەکانیش وەکو  تورکەکان ڕستەیکی راسیسیتیان هەیە کە ئەیژن: هەر شوێنەک کوردی لێ بێ ئەوەێ ئێرانە (هرجا کورد باشد انجا ایران است:)  هەموو ئەحزابی فارس چە لە لایەنگرانی ڕژیمی پێشوو تا ئۆپۆزۆسیونی لیبرال، مەزهەبی و چەپیان دا بە چاوێکی سیاسیانە بڕوانین لەسەر هێڵی هۆڤییەتی ئێرانی دا کار دەکەن کە هیچ باوەڕیان نە بە دێمۆکراسی ڕاستەقینە و نە بە  برایەتی گەلان هەیە کەواتە برایەتی گەلان لەبەر چاوی فارس و تورک هیچ واتایەکی دیکەی نیە و تەنیا کورد وەکوو ژێر دەستی خۆیان چاو لێ ئەکەن و خاکەکەی لە لایان وڵاتەکانیان ئستێعمار دەکرێت.

برایەتی گەلان بەپێی تەعریفی پەکەکە

برایەتی گەلان واتە پرۆسیەک کە تێیدا هەوڵ بۆ دابەش نەکردنەوەی دوبارەی خاکی ژێر دەسەڵاتی وڵاتی لە نێوچوی عوسمانی دایە کە سەدو چوار ساڵ پێش لە سەر دەستی بریتانیا و فەڕانسە بەسەر پەرشتی سۆڤیەت دابەش کرا. 

هەروەها کورد لە جیاتی بیر لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، دەبێت هەوڵ بۆ دیمۆکرات کردنی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بدات و کاتێک ئەم وڵاتانە بە دێمۆکراسی گەیشتن ئەوە لە ژێر سیستمی خۆ بەرەوبەرایەتی دیسان کوردستان خاکەکەی لەیەک گرێدەدرێتەوە.

دەتوانین ئاماژە بە قسەکانی ئۆجەلان لە کاتی دادگای کردنی لە ئانقەرە بکەین کە لە پێش چاوی هەموان بە دادوەری گوت: کە باوەڕی بە نەخشەی میساقی مللی تورکەکان هەیە.

لە نەخشەی میساقی مللی سێ پارچەی کوردستان جگە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، موسڵ و حەڵەبیش بە خاکی تورکیە پێناسە کراوە.

بە پێی ئەم تەعریفەی پەکەکە لە برایەتی گەلان بۆ کورد، ئەشێ هەوڵ بۆ دێمۆکرات کردنی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بدات لەکاتێکدا چەپ تا ڕاسیان کورد و خاکەکەی بە مڵکی خۆیان دەزانن و هیچ مافێک بۆ کورد لە بەر چاو ناگرن؟

ئایاکۆ ئەمە خیانەت لە نەتەوەی کورد نیە کە بەکەڵک وەرگرتن لە هەستی نەتەوایەتی بیریان بۆ ئەم ئایدۆلۆژیایەدا دەگۆڕن؟

پەکەکە لە باکوری کورستان پێش شەڕ لە دژی دەوڵەتی تورکیە دە ساڵ بەردەوام کاری لەسەر لەبەین بردنی ئەحزابی نەتەوەیی لەو پارچە دا دەکرت کە بە داخەوە زیانێکی قورسی لە کۆمەڵگای کوردستان وەشاندوە کە داگیر کەری تورکیش نەیدەتوانی بیوەشێنێت.

 لە ژێر کاریگەری ئەم ئایدۆلۆژیا دا هیچ پەرە پێدانێک بە هەستی نەتەوەیی لە نێو کۆمەڵگای باکوری کوردستان نەدراوە، هەروەها لە جیاتی پەرە پێدان بە بیری نەتەوەیی پەرەی بە بیرۆکەی برایەتی کورد و تورکی دراوە کە بەداخەوە ئەمەیش رێک لەبەرەی سیستمی ئاسمیلاسیونی تورک دایە.

ئاکام

هەموو ئەحزابی کوردستان پێش هەوڵدان بۆ ئایدۆلۆژیای خۆیان دەبێت هەوڵ بۆ ڕزگاری کوردستان بدەن نەک لە بەرەی ئایدۆلۆژیای خۆیاندا هەوڵ بۆ ڕزگاری کوردستان بدەن چۆن جگە لە بیری ناسیوناڵیزمی کوردی هیچ ئایدۆلۆژیایکی دیکە سەربەخۆیی بۆ کوردستان بەدەس ناهێنێت.

 

نویترین هەواڵ و بابەت