"an independent online kurdish website"

بەرەی”جەنگ و نا ئارامی”کە خۆیان لە دژە پێکەوە ژیان و بەرقەراکردنی ترسونەمانی بڕوا بە مرۆڤایەتی دەگرێتەوە وا دەخوازێت بەرەیەکی تر خۆی بخاتە روو بۆ تەقینەوەی سەردەمێکی بێ کیشە بە ئاراستەی ناجێگیر بوون.

ڕاستە لە پێش هاتنی ئاخوندەکان ژیانی خەڵکی بێ بەش نەبووە لە ترس و ستەم و کەم بوونی ماف.

بەڵام هۆکارگەلێک وای کرد کە خەڵکی ئەو سەر زەمینە پەنا بۆ فریاد ڕەسێک ببەن تا بتوانن لە ژێر فەرمانڕەوایی پاشایەتی ڕزگاریان ببێت کە دەیان ساڵ فەرمانڕەوای مرۆڤ کوژ بوون لە ئێرانی فرە نەتەوەدا.

بۆ ئەوەش ناچار بوون بڕوا بە بەڵێن و گفتارەکانی پیاوێکی مەزهەبی ڕیاکار بکەن بە ناوی” خومەینی” کە پێشترو بە بەرنامە و بە دوو قۆناغ ئێرانی جێ هێشتبوو بە ئاراستەی فەرەنسا.

دوای ١٤ ساڵ مانەوە لە تاراوگە توانی بەرنامەی دژە مرۆیی خۆیی ساز بکات و بە قۆستنەوەی ناڕەزاییەکانی گەلانی ئێران سۆزی پڕ لە درۆ و “مژدەی” ژەهراوی ماکیاژ کراوی خۆی بە خەڵکی ماندوو بدات لە پیش گەڕانەوەیدا بۆ تاران.

 هەر دوای گەیشتنی بە ماوەیەکی کەم لە بەڵێنەکانی پاشگەز بویەوە و بڕیاری جەنگی سەرانسەری دژ بە گەلی کورد دا.

ئەنجام هەزاران کوشتار و بڕینی لێ کەوتەوە و تەواوی شارە کوردنشینەکانی بە هێزی بێ بەزەییانەی سوپای پاسداران خستە ژێر ڕکێفی کە پێک هاتبوون لە هەرە پیسترین مرۆڤی بێ بەزەیی مەزهەبی خواز.

ئەوەی کە وای کرد ئێران ببێ بە زیندانێکی بەر فراوان هاتنی خودی خومەینی بوو دواجار هەڵگیرسانی جەنگ دژ بە نەتەوەکانی تر بە تایبەت گەلی کورد.

شتێک کە هیوا بەخش نییە بۆ گەلانی ئێران تەمەن درێژی ئەو دەسەڵاتە ئاخوندییە یە بە ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لای جەماوەر بە کۆماری “پەت و سێدارە” ناسراوە و لە ماوەی چواردەیە لە فەرمانڕەوایی.

تەنها چارەی ساڕێژ بوونی برینەکانی تەواوی دانیشتوانی ئێران لە ناوچوونی دارودەستەی ئاخوندەکانە کە تەواوی سامانی وڵاتیان بۆ مەبەستی قەڵەمڕەوی خۆیان بە هەدەر داوە لە وڵاتانی تربە ناوی ئاین و پشتیوانی لە “قودس” لە کاتێکدا ڕێژەی کارەساتە جۆراوجۆرەکان لە هەژارییەوە تا دەگاتە کێشەی کۆمەڵایەتی و بێ کاری و مادەی ىێ هۆشکەرەکان لە مێژووی ئێراندا سابیقەی نەبووە .

 ئەقباڵ ساڵحی فەر

نویترین هەواڵ و بابەت