"an independent online kurdish website"

گەر تۆزێک باسی کاری گەرییەکانی نەخۆشی یە دەرونیە کان یان ڕەوانی یەکان بکەین تەنها بۆ ئەوە یە بزانین گەلێک هەیە بە هۆی هاتنی دێوزمەی ئاخوندی هەراسانو ماندوو دەروون  تێکشکاون.

لەمڕۆدا یەکێک لەو نەخۆشینانەی کە لە جیهان دا باوە نە خۆشینی دەرونی یە واتە ڕەوانی. پێدەچێت لە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی ترئامارەکان جیاوازبن یان هۆکارەکانیش هەروەها.

لە زۆربەی ووڵاتانی پێشکەوتو بۆ هەبون و بەرفراوانی داهێنانەکان و زۆری خواست و کارکردنی زۆر و کێشەی پیشێلکردنی مافی کرێکارە لە لایەن خاوەن کارەکانەوە،کە ئاکامی نەرێنی بووە و خەڵکانێکی زۆری تووشی گرژیە دەرونیە کان کردووە.

گەر باس لە ووڵاتێکی وەک “ئێران” بکەین سەد لە سەد پێچەوانەیە، بەڵکو لەو تابورستانەی ئاخوندەکان کە بە “مۆتەکەی”تاساندنی گەردنی گەنجان ناوزەد کراوە هۆکاری نەخۆشیە دەرونی یەکانن ـ ڕەوانی یەکان بۆ بوونی ئەو پەستان وـ فشارە زۆرەی دەسەڵاتدارانە،کە بۆ مانەوەی خۆیان دەیکەنە سەر تەواوی مرۆڤەکان بەڵام بە گشتی چینی لاوان و بەکاربردنی بەشێکیان وەک:

پاسدارو بەسیج و دەستەی تایبەت بە خۆیان دژ بە زۆرینەی بەشەکەی تر کە ناچنە ژێرباری دەسەڵاتی مەلاکان.

ئاخوندەکان ئیستاکە تەنها هۆکارن کە بۆ بڕیاری تەرازان و خنکانی هیوای گەنجان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاراو خاوەن دەسەڵاتن.

هەر بۆیەش لە ئاکامی بێ کارکردنی کۆمەڵگەکە گەنجان ناچارن زۆربەی کاتەکانیان بە بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەر بەرن و تووشی خەمۆکی  ـ ئەفسوردەیی ببن.

دوا جار کێشە بوحرانی خێزانی بە دوا دا دێت و خێزانەکانیشی تووشی لێکترازان کردووە بە هۆی کاریگەری ئەو ڕەوشە ترسناکەی کە خودی سیستەمی ئاخوندی بە ناوی دینەوە دروستیان کردووە.

دەی کە واتە سەرەکیترین هۆکار بۆ لە باربردنی خەونی مرۆڤەکان بە تایبەت گەنجان لە ئێران دا خودی ئاخوندەکانن کە بە تەنها چارەی ڕەوینەوەی ترس و لە ناوبردنی نەخۆشیی یە دەرونییەکان بە پلەی یەکەم  دێت و دوایش بەرقەرار بوونی دەسەڵاتێکی دیمۆکراسی خوازو فرە ڕەنگە تا خواستی  گەلانی ئێران لە  ئارەزووەوە بکاتە کردار لە دوای نەمانی ئاخوندەکان کە هیوای زۆرینەی دانیشتوانی ئێرانە.

ئیقباڵ ساڵحی فەر

نویترین هەواڵ و بابەت