"an independent online kurdish website"

پێشمەرگەکان: خوێنەری بەڕێز ، ئەوەی لە بەردەستتاندایە بەرهەمێکی ئەدەبیی خەباتکارێکە کە جگەلە ئەرکی پێشمەرگایەتی و ڕێکخستنی خەڵک و ئۆرگانە حیزبییەکانی، تەنانەت لە دژراورترین هەلومەرجەکانی شۆڕش و خەباتی شاخ و شار دا لە نووسینی بابەتی سیاسی، کۆمەڵایەتی ، ئەدەبی و زمانەوانی غافڵ نەبووە و 

لەو مەیدانە دا ئەگەر نەڵێین تاقانە، دەتوانین بڵێین لە دەگمەنەکانی نێو ڕێزەکانی حیزبی دێمۆکراتە  هەم  بیست ساڵی سەدەی ڕابردوو و هەم بیست ساڵی سەدەی حازر.

کاک عەبدولقادر ڕەحمانی( قادر وریا) ناوێکی ئاشنا  و قەڵەمێکی بە بڕشتی نێو میدیای حیزبی و غەیرە حیزبیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بەردەوامە لە بەرهەم هێنانی دەق و بابەتی ئەدەبی، سیاسی، جڤاکی و زمانەوانی. لە زانکۆ زمان و ئەدەبیاتی کوردیی خوێندووە  وهەر لەو بەشەش دا مامۆستایەتیی زانکۆی کردووە. لە نێو ڕیزەکانی حیزب دا جیا لە ئەرکە  ئیدارییەکانی حیزبی، چ ئەوکات کە بەرپرس ، یان ئەندام لە ڕاگەیاندنی حیزب دابووە، چ ئەوکات کە ئەرکی تری لە سەر شان بووە  وەک هاوکارێکی جیدی لە مەیدانی ڕاگەیاندن دا کادرێکی لێ‌هاتوو و بە ئەزموونە کە جێ پەنجەی هەردەم لە بڵاو کراوە و باقی دەزگا میدیاییەکانی حیزب و دەرەوەی حیزب دا بە ڕوونی دیارە.

ئەم چیرۆکە یەکێک لە بەرهەمەکانی کاک قادر وریا یە کە لە جەرگەی خەباتی شاخ و لە دەیەی ٨ی سەدەی ڕابردوو وەک دەستنووسێک ئامادەی کردووە و بە دەرباس بوونی دەیان ساڵ و هاتنە مەیدانی تێکنۆلۆژیا و دونیای مەجازییەکی بەرین، بە پێداچوونەوە و داڕشتنێکی وەستایانە ، ئەوە دەکەوێتە بەردەستتان و بێ گومان چێژێکی تایبەتی بەرهەمی خۆماڵی دەدات و مرۆڤ لە خوێندنەوەی نەک ماندوو نابێ، بگرە زیاتر بەرەو ئۆگریی خوێندنەوەی چیرۆک و بەرهەمی هاوچەشن دەبێ.

ئێمەش وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان وێڕای دەستخۆشی لە بەڕیز وریا ، هیوادارین خوێنەران و ئۆگرانی  ئەدەبیاتی نەتەوەکەمان   لە بەرهەمی لەم چەشنە بێ بەش نەکا و ماڵپەڕی پێشمەرگەکانیش دەتوانێ پردی نێوان خوێنەر و نووسەر بێ.

مچەی-کەچەی-pdf

ئەوەش دوو بەرهەمی تری زەحمەت و ماندووبوونەکانی کاک قادر وریا

مێژووی_پەروەردە_فێرکردن

چەند_دۆکۆمێةتێک

نویترین هەواڵ و بابەت