"an independent online kurdish website

چەند ڕۆژێک لەمەو پێش، یەکێک لە کەناڵە تەلەفیزیونەکانی هەرێمی کوردستان ئەشکەوتی قزقەپانی نیشان دا، کە لەلایانی هەندی نامرۆڤ و نا کوردەوە، کە هیچ پەیوەندیکیان نییە بۆ گەل و خاکی پیرۆزی نیشتمانی کوردستان بەڕەنگی جۆراوجۆر

سیمای شوێنەواری چەند هەزار ساڵەی ئەشکەوتی قزقەپانیان بە شێوەیکی قەیزەوەن و ناجوانمیرانە گۆرێون بە دیمەنێکی نا شیرین و ناشارستانیگەری!!.

با ئەو ناکوردانە باش بزانن، کە پاراستنی شوێنەوارەکان، یادە پەیکەرەکان، لە هەر وڵاتێک لە جیهان دا بێ نیشانەی شارستانیەتی و ڕووناکبیرێتی ئەو گەلەیە؟؟ لە بەرامبەر دا، وێران کردنییش نیشانەی نەزانی و نەخوێندەواری و دواکەوتوویەتیە؟؟ دەنا، ئەم شوێنەوارە لە گەڵ پەیکەرەکانی کە زۆر نرخی مێژوویی هەیە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی مادە کوردەکان. پڕسیار لێرا، ئایا ئەم ئاسەوارە نەتەوایەتیە کە لە ناو شاخە و کێوە چ زیانێک بەو هەرچی و پەرچیانە گەیاندووە؟؟!!.ئایا، بەس نییە هەموو قەوارەکانی دەوروبەری کورد دژایەتیی دەکەن و بە هەموو شێوازی هەوڵ دەدەن ناوی لە لاپەرەکانی میژوو بسرنەوە؟، لە ناوەوەیش ئێوەی نا کورد وەکو ئاگایی ئاسایش (طابور خامس) شوێنەوارە مێژوویەکان خەراپ دەکەن و دەنگۆ، واتوویتی درۆ بڵاو دەکەنەوە کە هێزی دەروونی خەڵکی کورد دەکوژێ. ئەگەر ئەمە ناپاکی و نیشتمان فرۆشتن نییە بەس چیە؟؟. بۆ ئەو ئاژەڵە دڕندانە کە لە پێستی مرۆڤن و ڕێز لە مێژووی کورد ناگرن، با بزانن کە نە شوێنەوارەکانی کوردستان، بەڵکۆ هەتا بەردی شاخەکانی کوردستان نە بایەت دەست بۆیان ببەن و لەشوێنی خۆیان لایان دەن، چونکە ئەم کێو و بەردانە بە دڕێژایی مێژوو تەنها دۆست ڕاستەقینەی کورد بوون؟؟ ئایا ئەوەی کە مرۆڤی تەواو بێ ئازار بە دۆستی خۆی ئەگێنی؟؟. خوێنەری هێژا، هەر ئێستە پەڕتووکێک بە زمانی سوێدی لە بەر دەستمە نووسینی ڕۆژنامەوانی سوێدی (Tord Wallström) بە ناوی: شاخەکان تەنها دۆستمانن=  Bergen är våran enda vänner  لە ساڵی ١٩٧٥ نووسێویەتی. ئەم مرۆڤە سوێدیە وەکۆ زۆربەی سوێدیەکان داخی کورد دەیخوا، ئەڵێ بێجگە لەم شاخ و بەردانە کە لە جەور و ستەمی دەستێ داگیکەر کورد پەنا پێ ئەیبەن شتێ تر لەم جیهانە نەفرینە دا دۆستیان بێ؟؟!!. هەر ئەم ڕۆشنبیرە سوێدیە لە لاپەرێکی تری پەڕتووکەکی دەربارەی ئەو زولم و زۆرە کە لە گەلی کورد دەکڕێ  بە زمانی بەزەیی و بەدەنگێکی بەرز ئەڵێ: هیچی تێ ناگەی ئەگەر ئەو شتانە بە چاوی خۆت نا بینی=  . Du kan inte förstå något utan att se det med egna ögon مەبەستی، ئەوەیە، کە ئەگەر ئەو ئاگر بارینە بەسەر کورد دا دەباری بە دەستی عەرەب، و تورک، فارسی داگیرکەری کوردستان بە چاوی خۆت نابینی هەرگس باوەر ناکەی کە وەها تاوانێکی نا مرۆڤانە لەسەر ئەم ئەرزە لە سەدەی بیست ڕوو ئەدا؟؟!!.

بێ گومان ئەێبینن، کە دیوی دەرەوەی ئەم بەردانە ڕەقە، بەڵام، هەر ئەم بەردانە ڕەقە بوون لە ڕۆژە سەختەکان دا دڵێان بۆ گەلی کورد لە دڵێ دایک نەرم تر بوو، کاتی کە سەدها هەزاران لە ڕۆلەکانی گەلی کوردی چەوساوە پەنا بۆی برد، ئەمەیش بە ئەوپەڕی دڵنەرمی و میهرەبانی لە ئامێزی خۆی گرت و لە دژمنی خوێن مژ ئەیپارێزێ. ئەمەی خۆارەوە وینەی شوێنی دەستی ئەو تاوانبارانەیە:

تکایە، با دام و دەسگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دا بایەخ بدەن بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری  شارستانیەتی و ڕۆشنبیری ومێژوویی لە ناو خەڵکی کورد دا، تا ئەو شتە نایابە مێژوویانە، کە ئاوێنەی ڕەسەنیەتی کوردە بپارێزن، کە گرنگیی هەیە بۆ بەهێز کردنی ناسنامەی مێژووی نەتەوەی کورد، وکۆ گوتم،لە پێش هەموویانەوە شوێنەوارە مێژوویەکان.هەر وەها، پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانی یاساێیک دەربکا بڕیار بەسەری ئەو کەسانە بیدا بە پارە و بەندیکردن ئەگەر سیمای شوینەوارە مێژوویەکانی کوردستان بە ڕەنگ یان بە هەر شتیکی تر نا شیرین و خەراپ دەکەن، چونکە شوێنەوار هێمای مێژووە، مێژوویش هێمای بوونە؟.

١٠ ٠٦ ٢٠٢٠

“مێژوو کانگەیکی پڕ لە وتەی بەجێ و بەنرخە کە لەوانەیە کلیلی زێرین تیا پەیا بێ بۆ گرفتەکانی ئەم کاتە” (هنری کێسنجر)

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی