"an independent online kurdish website"

وەک دەزانن ئەو ڕۆژانـە مەسەلەی یەکگرتنەوە کەوتـۆتە سەر زار و زمانان و سەردانی بەڕێز کاک مەڵا عەوڵای حەسەنزادەش بۆ هاوڕێیانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کەش و هەواکەی گەرمتر کردوە.

 دژ کردەوەی ئەرێنی و نەرێنیشی لێکەوتۆتەوە، بەڕای من ئەوە شتێکی ئاساییە و بۆ نیگەرانی نابێ. ئەوەی گرینگە ئەوەیە شیوەی هەڵسوکەوتی ئێمە حیزبیەکانی هەر دوک لا دەگەڵ هەلو مەرجی دنیای ئەوڕۆ چۆن دیتەوە، هەوڵەکان بۆ بەرژەوەندی حیزبی و تاکین یان بۆ بەرژەوەندی گەل و نیشتمانن. داخوا ئەو ڕاوێژ کردنە بـۆ ئەوەیـە یـەکیان ئـەویتر بێنیتە سەر ڕێگای خۆی، یان تەنیا بۆ هێورکردنەوەی بیروڕای گشتیە و هەر قسە دەبێ وەک کۆبـونـەوەکانیتر هیچی لێی شین نـابێ؟! لـە هەرحاڵەتدا ئەگەر سەداقەت و نیاز پاکی هەبێ، دەکرێ بیکەیە بناغەی وتووێژەکان. لێدوانی هێندێک ئەندام و لایەنگری هەردوکلا، کە هەموو ڕق و قینە و بێدەنگی ڕێبەرایەتیەکانیان، پیمان دەڵێ: لە ژێر ئەو تەشتەدا قابڵەمەیەک هەیە! لێدوانی ئەو جۆرە کەسانە فڕیان بەسەر سیاسەت و بەرژەوەندی گەلەوە نیە، ئەو بێدەنگیەی ڕێبەرانیش جێی تێڕامانە .

با لە پێشدا ئەوە بسەلمێنین کە ڕێبەر فرشتە و مەعسوم و عالمی موتلەق نیە، مرۆڤە، نـە هەمـوو شتێک دەزانێ و نە هەموو شتێک دەتوانێ. بەڕای من هەر ئەویش بەتەنێ تـاوانبار نـیە. ئێمە بە تێکۆشان و دەنگی خۆمان کردومانن بەڕێبەر. ئەوانەی گوێ لە مستانە بـە شوێن ڕێبەردا دڕۆن و پیرۆزیان دەکەن و لە بەڵێ زیاتر ناڵێن، ئەوانەن ڕێبەریش هەتڵە دەکەن و شەریکە تـاوانـن، کەم و زۆریان هەیە. ئەو حیزبەی من بڕوام پێیەتی خاوەنی ئوسول، بەرنامە و پڕنیسیپیکە کە هیچ ناڕونی و کەلێن و قوژبنێکی نادیاری نیە. ئیمانی کامڵی بە ئازادی ڕادەر بڕین و ڕەخنە و گەلە و گازندەی مەنتیقیش هەیە. بۆ دیارێکردنی بەرنامەی کار، کونگرەی هەیە و بۆ چاوەدیری لە بەڕێوەبردنی بڕیاراتی کۆنگرە کومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی هەیە، کە لە ئاخرین کۆنگرە شدا شێوەکاری گۆڕاوە نەک بەرنامە و ئامانج. کۆنگرەیە دەتـوانێ شتێک پەسند بکا و شتێک هەڵوەشێنێتەوە، لە کارەکان بپرسیتەوە و سەزا یان پاداشت دیاری بکا. لە بیرتان چۆتەوە کۆنگرە ئەوەندە بەرزە کە دەگەڵ پێکهاتنی لە لێپرسراوی گشتی ڕا تا ئەندامێکی سادە بەرپرسایەتی لێ دەستێنیتەوە، ڕێبەرایەتی نوێێ هەڵدەبژێرێ و بەرنامەی کار نـوێـ دەکاتەوە. دەبا چیتر بۆ قازانجی تاکی یان گروهی، یان شێوە بیرکردنەوەی خۆمان ئوسول و پڕنسیپی حیزبی پێشێل نەکەین. بۆیە دەڵێم: شێوە بیرکردنەوە، چونکە پێکهاتەی حیزب پڕیەتی لە خاوەن بیروباوەڕی لێک جیا با چیتر بۆ حەزی تاکی زیانی گشتی نەگەیەنین، بـا بـۆ لوتـبەرزی خۆمـان ژانـەسەر بـۆ کەسانیتر دروست نـەکەیـن، بـا چیتر بەرژەوەندی گشتی بە قوربانی پلە و پایە نەکەین.

بەڕێزان حیزب نەدیوەخانە، ئاغایە فەرمان بدا، ونەخانەقایە شێخ دوعایان بکاو،نە مزگەوتە مەلا فتوایان بدا.حیزب ئورگانێکی سیاسیە کار بـۆ وەدیهێنانی ئامانجی گەلێک دەکا ، لـەودا هەمویان خاوەنی یەک دەنگن وکەس مافی زیاتری نیە.هەرئەودەنگانەش پلەو پایە بـۆ ئـەم و ئـەو دیاری دەکا. تەنیا مەرجیش لێهاتویی و لێزانی و سەداقەت ودڵسۆزیە. وەرن با چیتر لە ژێر ناوی جۆراو جۆر خۆمان وحیزبەکەمان بێ ئیعتیبار نەکەین .

دەبا بە چاوێکی ورد بینانە ئـاوڕێک لـەرابـردوو بـدەینەوە ، بـا وەک فەلایەکی زەحمەتکێش داهات ودەرکەوتی زەحمەتەکانمان لێک دەینەوە، ئەگەر خێرمان لە شەڕ زیـاتر بـوو دەگەڵ ڕاست کردنـەوەی هەڵەکان خێرەکان بەهێزتر بکەین وئەگەر شەڕمان زیاتر بوولە خێر، باچیتر بەو ڕێگایەدا نەڕۆین. پێم ناڵێن دەبێتە چی هەرئەوە دووپات بـکەینەوە ؟! من دەپـرسم ئەرێی لەو جیابونەوانە کێێ قازانجی کردوو چی وەدەست ‌هێنا ؟! وەک کاک مەلا عەوڵا کوتی:( با لەتاوانبار نەگەڕێین و تاوانەکە بدۆزینەوە) بـەڵام مـن دەڵـێـم : تـاوانکە لـێگەڕانـی نـاوێـێـو ڕوونـە ئەوەنیە برا لە برای کراوە ، ڕیـزە یەکە بەهێزەکە دوو لـەت کراوە، ئەوەنیە حیزب سەنگ و قورسایی جارانی نـەماوە . بـێجگە لـەتێچوی مـاڵی کە بـۆتـە دوو خەرج ، ئـیعتیباریشی لـەنـاو گەل و بـیـروڕای دەرەوەش وەک جاران نەماوە ! ئەوە نیە گەلەکەمان توشی دڕدۆنگیو ناهومیدی کردوە! تاوان لەوەش گەورەتر کە کوڕی کورد بـەدژایەتی هاو ڕێو هاوسەنگەری گۆچ کراوە! لەوەش گرینگتر شەهیدەکانیشمان کردون بـەدوو، ساڵـڕۆژی شەهـیـد بـونـیشیان بـەیـەکـەوە نـاگرین ! ڕەنگە لێمان بپرسن، ئەرێی قازی ئـێـوە پێشەوایە یان قازی ئەوان ؟! هەموو لە من باشترو زۆرتـر لەو بارەدا دەزانن کەچی ئەو پرسیارە ، بۆ وادەکەین و چیمان دەست کەوتوە؟! هـەر وا بەبێی وڵامی ماوە. منیش دەپرسم :ئەرێی چاوەڕوانی تـا کەنگێێ؟! وەرن بـا دڵسۆزی گەل بین ، چیتر ڕوحی شەهیدان ئـازار نـەدەیـن و دایکی شەهـیدان چـاوەڕوان نـەکەین ، بەبێی شەرتو مەرج یەک بگرینەوە.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٦ جۆزەردانی ٢٧٢٠ ی کوردی

     ١٤/٦ / ٢٠٢٠ زایینی

نویترین هەواڵ و بابەت