"an independent online kurdish website"

باکوری کوردستان یان کوردستانی باکور گەورەترین پارچەی کوردستانی گەورەیە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵاتی سنورە دەست کردەکانی ئێستای وڵاتی جەعلی تورکیەدا

وڵاتی تورکیە دابەش کراوەتە سەر ٨١ پارێزگادا کە لە کۆی هەشتا و یەک پارێزگای تورکیە ٢٢پارێزگای ئەم وڵاتەدا خاکی کوردە ، حەشیمەتی کورد لە باکوری کوردستان بە پێی ئامارە فەرمیەکانی دەوڵاتی تورکیە لە سەرەوەی ٢٤ میلیۆن دایە بەڵام چۆن سەر ژمێری بە پێی زمانی زگماکی لەو وڵاتەدا ناکرێت ڕێژەی دروستی دانیشتوانی کورد لەم پارچەی کوردستان دا لێمان ئاشکرا نیە.

لە باکوری کوردستان دا زۆرینەی کورد بە شێوەزاری کرمانجی و بەشێکی دیکەی کۆمەڵگا بە شێوەزاری زازاکی قسە دەکەن. باکوری کوردستان تا پێش ساڵی ١٩٧٨ی زائینی دا نەتەوەیتەرین پارچەی کوردستانە بەڵام هەر دوای دامەزرانی پەکەکە لە ساڵی (١٩٧٨) تا ئێستا ئەم پارچەیەی کوردستان بەداخەوە لەبەر ئایدۆلۆژیاکانی کات بە کاتی پەکەکە دا گیری کردوە کە لە جیاتی نزیک بونەوە بە ڕزگاری بە پێچەوانە دا رۆژ لە دوای رۆژ لە ڕزگاری دور دەکەوێتەوە .

باکوری کوردستان خاوەنی دەیان ڕاپەڕینی گرینگی دیرۆکیە. ئەو شۆڕشە گرینگ و گەورانەی کورد لە باکوری کوردستان کە لەسەر ناسنامەی کوردی و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی کردویەتی بریتیە لە:

  1. شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی لە ساڵی١٨٨٢
  2. شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی ١٩٢٥
  3. شۆڕشی ئێحسان نوری پاشا لە ساڵی ١٩٣٠ کە بە شۆڕشی ئارارات ناسراوە
  4. شۆڕشی سەید ڕەزای دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٧

لە هەموو ئەم شۆڕشانەدا کورد بۆ بەرگری لە ناسنامەی و هۆڤییەتی کوردستانی بوونی دا تێکۆشاوە بەڵام لە دوای دامەزرانی پەکەکە تا ئێستا ئەم پارچەی کوردستان بە پێچەوانە بۆ بونیاد نانی نەتەوەیەکی دێمۆکراتیک لە گەلانی تورکیەدا تێ ئەکۆشێت کە بەداخەوە  پەکەکە هەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانی کردۆتە سوتەمەنی و تا ئێستا سەرەوەی چل هەزار کوردی کردۆتە قوربانی ئەم بیرۆکەیە.

پارتی کرێکارانی کوردستان لە دە ساڵی یەکەمی خۆیدا تەنیا بۆ لە نێو بردنی هەموو حیزبەکانی دیکەی کوردستان هەوڵی داوە کە جەمیل بایک لە کتێبەکەی خۆیدا ئاماژە بەم وتەی ئۆجەلان دەکات، “ئاپۆ ئەیژێت بە یارمەتی ناڕاستە و خۆی دەزگای هەواڵگری تورکیە هەوڵی لە نێو بردنی هەموی ئەحزابی دیکەی کوردستانی باکورم داوە”، لێرەدا بایک ئاماژە دەکات کە گوایە ئۆجەلان نەیدەزانی بەڵام مێژوو شتێکی دیکەمان بۆ باس دەکات.

  کردەوەکانی پەکەکە تا ئەمڕۆ

  1. هەوڵ بو سڕینەوەی هەموو حیزبەکانی دیکەی باکوری کوردستان
  2. دژایەتی سەرسەختی دەوڵەت/نەتەوە بۆ کورد
  3. بەکۆچەر ناساندنی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان
  4. هاوپەیمانی لەگەڵ گروپە ترۆریستیەکانی وەکوو ، حزبوڵڵای لوبنان، سوپای پاسداران، حەشدی شەعبی و هتد
  5. بە دژە نەتەوەی نیشاندانی سەرجەم حیزبەکانی چوارپارچەی کوردستان
  6. دژایەتی لەگەڵ ناسنامە و ناوی پێشمەرگە
  7. باوەڕ بە نەخشەی میساقی میلی تورکەکان کە ئۆجەلان لە کاتی دادگایی کردنی دا ئاماژەی پێ دەکات
  8. لە قورگ نانی هەدەپە و تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی، دوبارە بەرپێ کردنی شەڕی کاولکەر لەگەڵ دوهەم ئەرتەشی ناتۆ بە کوشتنی دو پۆلیسی تورک
  9. هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە، ئەو حزبەیە کە دژایەتی سەرسەختی گەیشتنی کورد بەمافەکانی لە پەیمانی لۆزاندا دەکا.
  10. تیرۆری هەموو کادر و ئەندامە ناڕازییەکانی
  11. ڕاکێشانی دوهەم ئەرتەشی ناتۆ لە ژێر ناوی بە ڤیەتنامی کردنی سوپای تورک لە قەندیل و دواجار بەرە و ئێران پاشەکشە کردنیان.

12.دەستێوەردان و دانانی هێزی جەوهەری لە باشوری کوردستان لەژێر ناوی پاراستنی باشوری کوردستان

  1. سەربازگیری زۆرە ملی لە باکوری کوردستان کە لەم ڕێگەدا هەرکەس بەشداری تێدا نەکرد کوشت و بڕیانی دەکرد.
  2. دروست کردنی حزب لە چوار پارچەی کوردستان لە دژی حزبە ڕەسەنەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان دا

پەکەکە هەر هەموی ئەم کردارانەی لەژێر ڕزگاری یەکەم جار باکور جا دواتر پارچەکانی دیکەی کوردستان دا سەرپۆشی دەکات.

بەڵام لە باکوری کوردستان لەم چل ساڵەدا هیچ دەسکەوتێکی بۆ کورد نەپێکاوە بە پێچەوانە ئەوە حزبە تورکیەکان و کەماڵیستەکان لە هەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان لایەنگرو مەشروعیەتی  زۆرتریان لە هەدەپە و دەدەپەی سەر بە پەکەکە دا هەیە.

گەر بە چاوێکی نەتەوەیی دا بە کردەوەکانی پەکەکە لە کوردستانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی لە دوای شۆڕشی گەلانی سوریە لە دژی بنەماڵەی دیکتاتۆری ئەسەد تا ئێستادا بڕوانین بەو ئاکامە دەگەین کە خەتەرێکی جیدی لەسەر کوردستانی رۆژهەڵات  لە ئەگەری باڵا دەستی باڵە رۆژهەڵاتییەکانی پەکەکە لە باکوری کوردستانی رۆژهەڵات یان پارێزگای ورمێ دا هەیە، کە ئێحتماڵی زۆر هەیە  دیسان شاهێدی دوپات بونەوەی سیناریۆی عەفرین و گرێ سپی لە ناوچەکانی ماکۆ، سەڵماس، خۆی و ورمێ دا بین کە تورکەکۆچەرەکانی ئەم ناوچانەدا کە مێژوی نیشتەجێ بونیان لە سەدەی چواری کۆچی تێناپەڕێت لەگەڵ سپای تورک ڕێک کەون و دیسان کورد و کوردستان لەسەر سیاسەتە هەڵەکانی پەکەکە شاهێدی گۆڕانی دێمۆگرافی و دەربەدەر بوونی کورد ببێتەوە.

چۆن دەتوانین ڕێگری لە پەکەکە لە دوپات کردنەوەی سیناریۆی رۆژئاوای کوردستان بکەین؟

1.بۆ ئەوەی ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتیش بگرێتەوە دروشمی فدڕاڵیزم بۆ مافی چارەی خۆنوسین بگۆڕدرێت.

  1. کردنەوەی فەرمی دەفتەری دیپلۆماسییەت بە ناوی ناوەندی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئوروپا و ئامریکادا.

  1. دروست کردنی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە، گەر لەم کاتەدا دەست نادات دەبێت ژوری عەمەڵیاتی هاوبەشی پێک بێت.

4.حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە دو حیزبی سەرەکی و خاوەن نفوزی زۆرن لە کوردستانی رۆژهەڵات، بۆیە دەبێ یەک بگرنەوە، ئەگەریش ناتوانن یەک بگرنەوە تکایە لە قاڵبی بەرەی دێمۆکراتەکان وکۆمەڵەکان دا کار بکەن.

  1. ئامادەگی بەرپرچ دانەوەی پانتورکیزم، چۆن ئەگەری ئەوە هەیە کە بە هۆکاری پەکەکە ئەرتەشی تورکیە پەل هاوێشی باکوری کوردستانی رۆژهەڵات بکردرێت.

  1. هاوکاری دەزگا کانی ڕاگەیاندنی حیزبەکانی رۆژهەڵات لەگەڵ یەک
  2. بەرگری کردن لە هژمونی سەر ئێشەی پەکەکە / پارتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێحتماڵی لێکەوتنی شەڕی براکوژی تێدایە.

  1. هەوڵ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ نەتەوەکانی تری ئێران بە تایبەتی لوڕەکان کە لە ئەساس دا کوردن و زۆر لەیەک نزیکین هەروەها لەگەڵ دو نەتەوەی عەرەب و بەلوچەکاندا

ئاکام

ئەرکی سەرجەم کوردە نەتەوەییەکان لە نێو کۆمەڵگای کوردستانی رۆژهەڵاتە کە هەوڵ بۆ ڕەوشەن کردنەوەی تاکەکانی نێو کۆمەڵگای رۆژهەڵات بۆ ئەوەی کە ڕێگڕی لە فێڕۆدانی لاوانمان لە ژێر دروشمە بریقەدارەکانی پەکەکە وەکو زییندو کردنەوەی خەباتی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات و هتد بدەینەوە

نویترین هەواڵ و بابەت