"an independent online kurdish website

گەر بێژین بەداخەوە هەڵکەوتەی جێوگرافی کوردستان بۆ وا کەوتۆتە نیوان چەندین داگیرکەری بێ بەزەیی ئەوە لە خواست و خەونی مرۆڤدا یەک ناگرێتەوە جگە  لەوەی پرسیارێکە و پێ دەچێت چەندین ووڵام لە خۆ بگرێت لە دوو خاڵی کورت دا:

یەکەم لەسەرەتای دروست بوونی مرۆڤەوە ژیان وەک ئەمڕۆ لە کێشمەکێش و ڕوبەڕوبونەوەی بە مەبەست گیرۆدە و ئاڵۆز کاو نەبووە بەڵکو لە پێناوی ژیانێکی باشتر مرۆڤ لە جێگەیەکەوە یان لە هەرێمێکەوە دەچوو بە ئاراستەی جێگەو هەرێمی تربۆ ئەوەی لە کوێدا گونجا ژیان بکات .

هەرچی ووڵامی دووهەمە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی کارەساتو ڕوداوە سروشتی یەکان کە ناچاری خەڵکی دەکرد پەنا بۆ جوگرافیایەکی ترببات گەلی کورد سەرەڕای بوونیان بە هەزاران ساڵ لە سەر خاکی کوردستان دا هیچ کات بیریان لە ئالوگۆڕی شوێنەکەیان نەکردۆتەوە یان چاویان نەبڕیوەتە سەر هیچ سەرزەمینێکی تر تا داگیری بکەن، ئەوەش بۆ خۆڕاگریان وەک گەلێکی بە هێز وابەستە بە خاکو ئاو دەگەڕێتەوە.

لێ لە مێژوودا داگیرکەرانی سەر خاکی کوردستان هیچ کات جێگیر یان وابەستەی سەر زەمینی خۆیان نەبوونە  بۆ نموونە تورکەکان لە کۆچکردنو بە جێ هێشتنی شوێنی خۆیان لە مەغۆلستانو باشووری چیاکانی سینەوە دوای هێرشی جەنگیزخان لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٣ هاتوونەتە ڕۆژاوای دەریای قەزوین دواییش هاتوونەتە کوردستانو پەلیان بە بە شەکانی تری ناوچەکەدا کێشاوەو دەستیان بە داگیرکاریو مرۆڤ کوشتن کردووە !

واتە لە خێزانێکی مەگۆل بوونەو تورکیای ئەمڕۆیان لێ دروست کردووە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە ڕۆمانی یونانی کورد ئەلبانی عەرەبو نەتەوەکانی تر پێک هاتوون.

ئەوەی لێەردا بمانهەوێت باسی بکەین بە کورتی دوو بەرداشە بە ناوی بەرداشگەلی دوو کۆماری بە ناو ئیسلامی کە لە بنە ڕەتدا دژ بە یەکەن لە هەموو کاتوو ساتەکاندا : کۆماری ئیسلامی ـ ئێران کە شیعە مەزهەبەو،کۆماری تورکیای ئیخوانی کە سونی مەزهەبە کەچی لە هەموو ڕووبەڕوبوونەوەکانیان دژ بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد کۆکنو یەک دەگرن دژ بە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیەکی بێ پشتو پەناو ستەم لێکراو.

بۆ ئەوەی کورد لەو نێوانەدا بە کەمترین لێکەوتەی نەرێنی لە سەر خاکو هێزی مرۆیی ڕزگاری ببێت تەنها یەکگرتنە دژ بە هەردوو ڕژیمی تورکو فارس کە بە درێژایی مێژوو داهێنەری تەواوی کۆمەڵکوژییەکان بوونە دژ بە گەلی کورد هەر لە کۆمەڵ کوژی کوردانی شاری ماردینی باکوری کوردستان لە ساڵی ١٩٣٧ کە زیاتر لە ٤٠ هەزار خەڵکی سیڤیلی تێدا کۆمەڵ کوژکرا تا دەگاتە تاوانەکانی کۆماری پەتو سێدارە لە شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت شاری سنەی خوێناوی کراو بەدەستی  پاسدارانی شوێنکەوتەی فتواکانی خومەینی.

لە دوا دێڕدا دەتوانین لەوە دڵنیا بین کە داگیرکەرانی کوردستان بە مەبەست دینیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە پلەی یەکەم قۆستۆتەوە لە مێژوی کۆنو نوێدا بە “شیعەو سونە” وە کە لە گەڵ بنەما ئەخلاقییەکانی مرۆڤدا یەک ناگرێتەوە کە بریتین لە پێکەوە ژیانو یەکتر قبوڵ کردن لە پێناوی ئاشتیو دەستە بەرکردنی مافەکانی مرۆڤ بە هەمو ڕەنگە جیاوازو ئاینو ئاینزادەکانەوە.

ئیقباڵ ساڵحی فەر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی