"an independent online kurdish website"

ڕۆژی هەشتی پوشپەر  سێ لاوی بەهەست و نیشتمانپارێز خۆیان کردە قوربانی سەوز مانەوەی دار بەروەکان.

کارەساتێکی جەستە  هەژێن و پڕ ئازار کە دڵ و دەرونی هەموو نێشتمانپەروەرانی داگرت و خەمباری کردن.

لەگەل دەربڕینی خەم و پەژارەمان خۆمان بە بەشداری هەموو خەمخۆرانی ئەم کۆستە بەگشتە و بنەماڵە و ئازیزانی شەهیدان بیلال ئەمینی٫ موختار خەندان و یاسین کەریمی بە گشتی دەزانین و هیوای ئارامی بۆ هەمولایەک.

نامرن ئەوانەی لە دڵی میلەتا ئەژین

لەگەل ئەم پرسەنامەیەدا بە پێویستم زانی وێنەی شوێنی ڕوداوەکە و کورتە ڕونکردنەوەیەک بخەمە بەر دیدی خوێنەران.

پاش شەڕی پاوە و فتوای جەهادی خومەینی هەژدە گوند لە نۆزدەگوندی ناوچەی ئێناخی چۆڵ کران و شازدەگوندی ناو ئەم وێنەیە تا ئێستاش بە چۆڵکراوی ماونەتەوە  و دانیشتوانەکەی نیشتەجێی ئۆردوگای سەریاس کراون  کە بریتین لە: ۱- هێرتا ٢- ماسان ٣-  مەڕەماران٤- ژاڵەی سۆسمان بەگ ٥- ژاڵەی ڕەخمانبەک ٦-ژاڵەی قوباد بەگ ٧ لانەوان ٨-وارامچێ ٩- هەنجیرگ ١٠ پشت نەیجە ١١- مەڕەخێڵ ١٢-تەرگاران ١٣-گیڵەکۆن ١٤ -بانیە  ١٥ -مەرەسان  ١٦-زی

پاش دەسپێکردنی شەڕ  و داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن جاشەکانەوە  ناوچەکە بوو بە مۆڵگەی جاشەکان و دەیان مۆڵگەی لەسەر جادەی سنوری پشت ئاوی سیروان لێ دروستکرا کە بە گشتی ناوچەکایان خستبووە ژێر چاوەدێری و نێوان جادەکە و ئاوی سیروانیش بوو بە مەیدانی مینی بەربڵاو.

هێمای سور شوێنی ڕوداوەکەیە کە دەکەوێنە نێوان ژاڵەی ڕەحمان بەگ و  ژاڵەی هۆسمان بەگ

هێڵی سپی ژێر هێما سورەکە ڕوباری سیروان و هێڵی بەناو سنورە و  هێڵی سپی سەرەوەی هێما سورەکەش جادەی سنوری دوو ئاو دڕۆڵەیە.

کاتی خۆێ ئەم شوێنە گوزەری هاتوچۆی پێشمەرگەکانی   لکی شەهید موستەفا بوو و چەندین شەهید و بریینداری تەقینەوەی مینمان هەبوو لەم دەوروبەرە٫ بەڵام شوێنی تەقینەوەی مینی ئەمجارە هیچ چەشنە مەترسیەکی مینی لەسەر نەبووە  و کۆتاییەکانی ساڵی ۱۳۹۱  بۆ دواجار بۆخۆم ڕێنوێنی تیمێک بووم لە چون و گەڕانەوەماندا بەو شوێنەدا٫ تەقینەوەی مینی ئەمجارە٫ نەک یەک دانە بەڵکو چەند دانە جێگای  گومان و لێوردبونەوەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

ڕاگەیەندراوی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزب، لەمەڕ شەهیدکرانی ٣ ژینگەپارێز لە ئاگرتێبەردانەکانی ناوچەی پاوە

فایلی صوتی و افشاگری‌های ‎#مختار_خندانی

reklam Vimla

نویترین هەواڵ و بابەت