"an independent online kurdish website"

زۆر جار وتەی رێبەرێک لە هەلومەرجێکی تایبەت دا دەبێتە هۆی نوختەگۆڕانێکی گرنگ لە پێوەندی لە گەڵ داهاتوو و بیرورای گشتی.

دکتۆر قاسملوو لە وەڵامی پرسیارێک کە داخوا “قەوڵ دەدەن کە کوردەکان تەنیا بە خودموختاری (خۆبەرێوەبەری) ڕازی بن و داوای شتی زیاد نەکەن؟” دەڵێت: “خودموختاری ویستی نەسڵی ئەمرۆیە، نەسڵەکانی داهاتوو مافی خۆیانە شێوەی چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.”

بزاڤی نەتەوایەتی دەبێ توانایی ئەوەی هەبێت بەشی نەوەکانی داهاتوو لە دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان و پێگەی ئەوان لە ناوچە و جیهاندا شی بکەنەوە و کۆمەلگا بەرەو ئەو ئامانجە رێنوێنی بکەن. بۆیە پرسی “رێبەری” گرنگترین گوتارێکە کە دەتوانێت شوێندانەر بێت لە سەر گەشەکردنی فەرهەنگی رێکخراوەیی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی کۆمەڵگا.

بۆ داگرتنی کتێبەکە ئێرە کلیک بکەن

نویترین هەواڵ و بابەت