"an independent online kurdish website

بیرێک کە لە هەمووکاتێکدا مرۆڤ بەخۆیەوە خەریک دەکات سیاسەتی تەمومژاوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بەشێوەیەکی دیکە سیاسەتی دوور لە لۆژیک و پۆپۆلیستی.

سەردەمێکە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵدەدات تا لاپەڕەیەکی نوێی دۆستی و ئاشتی لە گەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، تەنانەت لە گەڵ وڵاتانێک کە تا ئێستاکە پێوەندیان پێکەوە نەبووە بکاتەوە یان لە گەڵیان دەست بە وتووێژ بکات زۆر پێویست بوو کە لە هەموو بوارەکاندا وەک وڵاتێکی دێموکراتیک لە نێوخۆ و دەرەوەدا خۆی پیشاندابا بەڵام بەداخەوە بەپێچەوانەی لۆژیک چ لە ئاستی نێوخۆیی و چ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دا شێوەیەکی نەرێنی ڕوو کردو واقیعیەتی عەینی وزیهنی خۆی دەرخست، لە چوارچێوەی نێوخۆیی دا سیاسەتی کوشتاری ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران، بیرجیاوازانی بەشێوەیەکی  دوور لە پرینسیپ و یاسای مرۆڤایەتی ڕچاوکرد، خاڵێک کە زۆر سەرسووڕهێنەرو جێگای تێڕامانە ئەوەیە کە داخۆ بۆ ئەو حکومەتە بۆ جارێکی دیکە و لەم کاتەدا دەستیداوەتە ئیعدامی بەکۆمەڵی نەیارانی خۆی؟ 

زۆربەی ئێمە زانیاریمان لە سەر مێژووی کێشەخوڵقێن و پڕ لە کەندوکۆسپی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و بەچاوانی خۆمان شاهیدی کردەوەکانی ئەو دەسەڵاتە بووین، دەبێت بڵێم بەداخەوە کە بیرەوەری زۆر تاڵ و ناخۆشمان لەو دەسەڵاتە سەرەڕەو نادادپەروەرە هەیە، ماشینی کوشتارو سەرکوتی بۆ ساتێک ڕانەوەستاوە و بەردەوام مرۆڤە نیشتمانپەروەرو ئازادیخوازەکانی هەڵلوشاندەوە

ئیستاکە تەنها پرسیارێک کە مێشک لە گەڵ خۆی مەشغوڵ دەکات ئەوەیە کە داخۆ هۆکار چییە لە کاتێکدا بەقەوڵی خۆیان لە هەوڵدان تا پرۆژەی ئاشتی بەردەوام لە گەڵ وڵاتانی خۆرئاوا دەستەبەر بکەن لە نێوخۆدا، لە وڵاتەکەی خۆیاندا جەوێکی پڕ لە ترس، و دڵەڕاوکێیان پێكهێناوە و ئیعدامی بەکۆمەڵی ئازادیخوازان لە خیابانەکاندا زیاتر پەرەی سەندەوە؟

 دەتوانین لە دوو خاڵدا بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێن

١، بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە وڵاتانی خۆرئاوایی و هەڵخەڵەتاندنی ئەوان

٢، جێگای سەرنج نەبوونی کردەوەکانی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە لە لایەن وڵاتانی خۆرئاواوە، ئەمە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران حەلێکی زێڕینە وهەوڵدەدات تا لەم ڕێگایەوە پەیامێکی پڕلە دەرد بە کۆمەڵانی سەرکوتکراوی کۆمەڵگای ئێران بدات و بڵێت حکومەت بەهێزو دەسەڵاتەوە لە گۆڕەپاندایە لە حاڵێکدا کە لە بوارێکدا لە بەرابەر وڵاتانی خۆرئاوایی دا پاشەکەشەی کردەوەو گوێ لە مسەت و چاولەدەست ماوەتەوە،بەڵام وا بە کۆمەڵگاو چینی ڕۆشنبیر پیشاندەدات کە ئەمە بەواتای ستراتیژی نییە و بەڵکو تاکتیکە، ئەمە تەنها هەنگاوێک بۆ دواوەیە بەڵام ئیمکانی هەیە کاتێکی دیکە هەنگاوێک هەڵگرین بۆ پێشەوە

 کۆماری ئیسلامی ئێران دەهیەوێت پیشان بدات کە هۆکارەکانی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئوروپایی لە بەردەستدایە و دەیهەوێت لەم ڕێگایەوە وەک وەسیلەیەک لە مەسەلەی ورووژێنەری مافی مڕۆڤ لە ئێراندا وەک کەرەستەیەک بۆ سات و سەودا بەکار بێنێ و مەعمەلەی پێ بکات، هەروەها ئەمە شێوە پەیامێکە بۆ هەمووان و دەڵێت هیچکات بیر لەوە مەکەنەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لاواز بووە و بێ چوون و چرا تەسلیمی  ویست و داوخوازییەکانی ئێوە دەبێت، ئێمە هێشتاکە لەو پەڕی دەسەڵاتداین و کۆنترۆڵی دۆخەکەمان لە دەستدایە و بۆ خۆمان بڕیاردەرین

 لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران باش دەزانێت کە ئێستاکە وڵاتانی ئوروپایی سەرگەرمی کەیسی ئەتۆمین و بە و پەڕی  توانەوە کاری لە سەر دەکەن

هەموو ئێمە کەم یان زۆرلە مێژووی سیاسەتی پڕ لە هەورازی وڵاتانی ئوروپایی نیسبەت بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئاگادارین، لە ڕاستیدا سات و سەودا، کڕین و فرۆشتن هەروەها فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی و تەنانەت فرۆشتنی کەرەستەی مەرگهێنەری کیمیایی بۆ ئەوان گرنگی تایبەت بەخۆی هەیە و لە ئەولەوێتدایە بەکورتی مەسەلەی مافی مرۆڤ بۆ ئەوان دەبێتە ئەولەوێتی دووهەم و زۆر گرنگی پێ نادەن و ئەمە سیاسەتێکە کە لە داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبێت

ئەم شێوە سیاسەتە دەبێتە دەرەتانێکی زۆر شیاو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و وەک دەرفەتێکی زێڕین کەڵکی خۆی لێ وردەگرێت بۆ یەکلاکردنەوە مەسەلە نەیاران و ناڕازیانی ڕامیاری لە کۆمەڵگادا کە لە لایەن هێندێک کەسوکەسایەتی سیاسییەوە کاری لە سەر دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی مافی ڕەوای خەڵک و نزیک بووتەوە لەوەی تا لە کۆمەڵگادا ڕەنگ بداتەوە

دەتوانین بڵێین لە کاتێکدا کە وڵاتانی ئوروپایی هەروەها ئەمریکاش سەرخۆشی دەستکەوتە سیاسییەکانی خۆیانن لە پێوەندی لە گەڵ ئێران و پێیان وایە کە ئەو ڕژیمە سەرەڕەوەیان لاوازکردەوە بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاسانی لە گەڵ داوخوازییەکانی ئەوان موافیقەت ناکات و تۆێژینەران و ڕامیارکارانی سیاسی بەگشتی پێیان وایە کە ئێران لەم ڕێکەوتننامە یان گرێبەستە پاشەکشە دەکات یان هێندێک لە خاڵەکانی ئەو ڕێکەوتننامە جێبەجێ ناکات، دەیانباتە ژێر پرسیار یان چاوپۆشییان لێ دەکات

زۆر جار هەڵکەوتەوە کە کەسایەتییە ڕامیاری و دەسەڵاتدارەکانی بواری سەربازی و ئاسایشی وڵات ئەوەی سەرەوەیان بەڕوونی هێناوەتە بەرباس و بێ هیچ پەسوپەنایەک ڕایانگەیاندەوە کە ئەم ڕێکەوتننامە تەنها چەند لاپەڕە کاغەزە کە هەرکات پێمان خۆش بوو وەلای دەنێین و وەک ڕێکەوتننامەیەکی شیاو چاوی لێ ناکەین چونکە ئەمە تەنها ویستێکی دەسەڵاتدارانی ئوروپاو ئەمریکا بووە، هەروەها زیاتر تائکیدی لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەمە تەنها ویستی سەرۆککۆماری ئەمریکایەو وەک خۆراکی سیاسی ناوخۆیی بەکاری دێنێت بۆ ڕازیکردنی دۆستان و نەیارانی وهێمای ڕێکەوتننامەی لە سەرداناوەو شیکاریی بۆ دەکات، وەک ڕێکەوتننامەیەکی مێژوویی کە هۆکاری لاوازی و کۆنترۆڵ کردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو شانازی پێوە دەکات، بەڵام چاوەڕووانین هەرچی زۆرتر بە خاڵی کۆتایی بگات

حکومەتی پەتوسێدارە زۆر باش هەست و ویستی جیهانی دەرەوە خوێندەوەتەوەو بەجوانی دەزانێت کە گوێکان و چاوەکانی وڵاتانی خۆرئاوایی لە ئاست مافی مرۆڤدا کوێرو کەڕە و تەنها  تائکیدی لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەمە تەنها ویستی سەرۆک کۆماری ئەمریکایەو وەک خۆراکی سیاسی ناوخۆیی بەکاری دێنێت بۆ ڕازیکردنی دۆستان و نەیارانی وهێمای ڕێکەوتننامەی لە سەرداناوەو شیکاریی بۆ دەکات، وەک ڕێکەوتننامەیەکی مێژوویی کە هۆکاری لاوازی و کۆنترۆڵ کردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو شانازی پێوە دەکات، بەڵام چاوەڕووانین هەرچی زۆرتر بە خاڵی کۆتایی بگات.

حکومەتی پەتوسێدارە زۆر باش هەست و ویستی جیهانی دەرەوە خوێندەوەتەوەو بەجوانی دەزانێت کە گوێکان و چاوەکانی وڵاتانی خۆرئاوایی لە ئاست مافی مرۆڤدا کوێرو کەڕە و تەنها لە پێناو بەرژەوەندی و مامەڵەدا کراوەیە، بەداخەوە کە سیاسەتی بەرژەوەندیخوازی وڵاتانی بەناو لایەنگری مافی مڕۆڤ و تێگەیشتن و شیکاری کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکارێکن تا ئەم  حکومەتە یاخییە بە دەستی ئاوەڵاوە ئازادیخوازان و نەیارانی خۆی قەتڵوعام بکات و هەر دەنگێکی ئازادیخوازی کپ بکاتەوە.

 بەهیوای دونیایەکی مرۆڤانەترو لە بارتر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی