"an independent online kurdish website

ھەست دییاری کردنێکی بێ حیلە و بێ تەمەلوق و بێ بەرژەوەندی و بێ ئمتییاز  و واقیعی، لە لایەن دۆست و دوژمن، ئانجاخ بۆ رێبەرێک مەزنی کورد دۆکتۆر قاسملۆ نیشان دراوە.

“دۆکتۆر قاسملۆ لە ژیانیدا ھەمیشە بۆ بەدەستھینانی مافی میللی گەلەکە و بۆ جیگیربونی دێمۆکراسی لە کۆمەلگەدا تێکۆشاوە” ئەمە نەزەری گشت دۆست و دوژمنی دۆکتور قاسملۆیە لەسەری.

ھەمو دۆستانی د.قاسملۆ، بەتایبەت کادر و پێشمەرگەکانی حیزب شاھیدی ئەم راستیەن.دۆکتۆر قاسملۆ دژی یزم و تاعاروف و تەمەلوق و پێداھەلاگۆتن بوو، لە ھیچ بنکە و مەقەرێکی حیزب دا عەکسی د.قاسملۆ ھەلنەواسرا بوو، لە ھیچ کۆر و کۆمەلێکدا ئیجازە نەدەدا ھاوار بکرێ بژی قاسملۆ، ئەو ھیچ وەخت سویستیفادەی نەدەکرد لە بێ سەوادی و بێ ئاگاھی و کەمبودی مرۆڤ،ھەمو کەسێکی بە ھەستی بەرزی مرۆڤاتی وەردەگرت و رێزلێدەگرت.  خۆشترین کات و ساتی ئەو ساتە بو کە لە گەل کادر و پێشمەرگە دادەنیشت و سۆحبەتی دەکرد.

دۆکتۆر قاسملۆ لە گەل پێشمەرگە دەژیا، لە سالۆنی گشتی غەزاخۆریدا لە گەل پێشمەرگە نانی دەخوارد، کارتی سادەی پێشمەرگایەتی لە گیرفانیدابوو کە بە مۆری کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی و بە ئیمزای یەکێک لە کادری ئەو کۆمیسیۆنا(ئیمزای مەرحوم کاک قادرخانی سولتانی روحی شاد).

بەھاری سالی ١٣٦٨ ئێمە ئەندامانی کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی پاش کۆتایی کاری رەسمی، ئەوانەی ساحەب مال و مندال بوون دەچونەوە ئێنزێ مالی خۆیان، ئێمە ئەوانەی “رەبەن” بووین لە بۆلێ دەماینەوە. ئێوارێک لە بەر دەرگای کۆمیسیۆن دانیشتبووین خەریکی سۆحبەت کردن بووین، دیتمان کاک دۆکتۆر وا لە نەخۆشخانەرا بەرەو لامان دێ، زۆر خۆشحال بووین و ھەستاینە سەرپێ بۆلامان ھات، بێ ئەوەی سلاو بکا کلاو و جامانەکەی دانا و سەری ھێنایە پێش، بە پێکەنینەوە گۆتی باش تەماشا بکەن موی سەری من رەشە بۆ چی نوسیوتانە ماشوبرنجی. ھەمومان پێکەنین،گۆتمان ئەشەدو بلا موی سەری جەنابت رەشە، خەتای کاک قادر خانە حەتمەن حەسودی کردووە.

دۆکتۆر قاسملۆ لەچاو بێگانە غەیرە کورد، سیاسەتمەدارێکی لێھاتوو، ئەنتەلەکتووئێل، لە شاخەکانی کوردستان لە ئەشکەفتەکاندا لاوی کوردی فێری دێمۆکراسی دەکرد، لە چاوی کورد و پێشمەرگە، پێغەنبەری ئاشتی، رێبەری مەزن و زانا. ئەم دو بۆچون شوناسی دۆکتۆر قاسملۆن، ئانجاخ نوسەرێکی بەتوانای کورد، یانیش شاعیری گەورەی کورد وەک شێرکۆ بێکەس دەتوانێ ئەم دو بۆچونە بە پیتی جوان و خۆش لە رستەدا بخەملینە.

Ji bo bîranîna şehîdê Kurdistanê Dr. A. QASIMLO22.12.1930 – 13.07.1989(Min û rehmetîyê Birusk Tugan​ di 2009ê de, di televizyona Kurd1ê de ev bername amade kiribû)

Publicerat av Mahmud Lewendi Tisdag 10 juli 2018

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی