"an independent online kurdish website"

ئه‌م باسه‌ دوو به‌ش بوو، به‌شی یه‌که‌م پێشتر خرایه‌ به‌رده‌ستان.

کورته‌ێک له‌ به‌شی یه‌که‌م:

{ماوه‌یەک پێش ویدیۆی به‌رنامه‌یەکم بینی به‌ناوی: (رێوڕه‌سمی چله‌مین ساڵیادی گیانبه‌ختکردنی کاک فوئاد مسته‌فاسوڵتانی).

ئه‌و به‌رنامه‌ له‌ 14 ی سپتامبری 2019 له‌ شاری کۆڵن به‌ڕێوه‌ برابوو‌. یه‌کێ له‌ به‌ڕیوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که‌ به‌ڕێز (ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری) بوو که‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی کاک فوئاد باسێکی پێشکه‌ش به‌ میوانانی به‌رنامه‌ کرد، با له‌و چه‌ن رسته‌یان بڕوانین:

(من وه‌ختی خۆی وتارێکم نووسی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی هه‌شت خاڵی مهاباد، رسته‌یه‌کی تێدایه‌ له‌ قه‌تعنامه‌که‌دا که‌ به‌ بۆچوونی من رێک دژه‌ له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی کاک فوئاد، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر قیاده‌ موه‌قه‌ته‌، ده‌ڵێ:

داوا ده‌که‌ین ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر ئاوا بکا و ئاوا بکات له‌گه‌ڵ قیاده‌ موه‌قه‌ت، موکین نییه‌ کاک فوئادی مسته‌فاسوڵتانی به‌ ده‌وڵه‌تی بازرگان و خومه‌ینی بڵێت: ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێر، بۆیه‌ ئه‌مه‌ قه‌تعه‌ن هی کاک فوئاد نییه‌، ئه‌وه‌ من پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌م).

ئه‌وه‌ی که‌ له‌و باسه‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه‌، ئه‌و به‌شه‌یه‌:

(موکین نییه‌ کاک فوئادی مسته‌فاسوڵتانی به‌ ده‌وڵه‌تی بازرگان و خومه‌ینی بڵێت: ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ قه‌تعه‌ن هی کاک فوئاد نییه‌، ئه‌وه‌ من پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌م).

به‌شی دووهه‌م

به‌پێی ئه‌وه‌ی سیستمی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئێران له‌ سه‌ر زمانی فارسی داڕێژراوه‌، گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یش به‌ فارسی نووسراوه‌، خۆشبه‌ختانه‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری کردییه‌ به‌ کوردی، با تماشای هه‌ر دوویان بکه‌ین:

متن قطعنامه‌ ٨ ماده‌ای مهاباد

 
۱-  خلق کرد همراه و همگام با سایر خلقهای ایران انقلاب ایران را تایید می‏نمایند و تصمیم دارد با تحکیم پیوند مبارزاتی با سایر خلق‏های ایران در ایجاد جامعه آزاد و آباد آینده نقش اساسی ایفا کند.

 
۲-  خلق کرد مانند سایر خلق‏های ایران، خواهان رفع ستم ملی و تأمین حق تعیین سرنوشت خود بصورت فدراتیو در چهارچوب کشور ایران میباشد و هرگونه اتهام تجزیه طلبی را رد میکند و از دولت موقت آقای مهندس بازرگان میخواهد که وضع خود را در قبال این خواست رسماً اعلام دارد.

 
۳-  ما برآنیم که زحمتکشان ایران، سهم اساسی را در انقلاب ایران ادا کرده‏اند و بهمین جهت حق مسلم زحمتکشان و کارگران و دهقانان است که در دولت انقلابی شرکت داشته باشند.

 
۴-  کردستان ایران ضمن دارا بودن منابع دست نخورده فراوان یکی از عقب افتاده ترین مناطق ایران است، بنابراین رفع ستم اقتصادی یکی از خواستهای اساسی است.

 
۵- همه پادگانها در کردستان باید تحت نظر شورای انقلابی اداره شود و بدین منظور باید یک کمیته مشترک نظامی از افسران میهن پرست و نمایندگان شورای انقلابی تشکیل گردد.

 
۶-  افسران جنایتکار که دستور تیراندازی داده و موجب شهادت فرزندان خلق شده‏اند، باید تحویل دادگاه انقلابی خلق گردند و بمنظور تبدیل ارتش ارتجاعی به ارتش خلقی باید ارتش از عناصر ضد انقلابی تصفیه گردد.

 
۷-  همه نمایندگان حاضر که نماینده شهرستانهای کردنشین هستند، اعلام میدارند که حضرت آیت الله سید عزالدین حسینی، صلاحیت دارند در رأس هر هیاتی قرار بگیرند و از طرف خلق کرد با دولت مرکزی مذاکره نمایند و دستگاه رهبری انقلاب و دولت موقت را از مذاکره و تماس با عناصر ارتجاعی کرد برحذر میدارند.

 
۸-  از آنجا که ملامصطفی بارزانی و گروه معروف به «قیاده موقت» عمال سازمان سیای آمریکا و ساواک ایران و «میت» ترکیه بوده‏اند و می‏باشند و مورد نفرت تمام خلق کرد هستند. لذا از دولت انقلابی میخواهیم هر نوع ارتباط و تماس با این دارو دسته قطع گردد و رهبران خائن آنها از ایران اخراج شوند، بدون آنکه این سیاست به وضعیت خانواده‏های پناهنده بی بضاعت لطمه ای وارد آورد.”

***********
هیأت مذاکره‌ کننده‌ دولت موقت مرکب از داریوش فروهر، ابراهیم یونسی، اسماعیل اردلان، محمد مکری بودند.

در هیأت کردستان مواد قطعنامه‌ با حضور شیخ عزالدین حسینی، دکتر قاسملو، غنی بلوریان، صلاح مهتدی، فواد مصطفی‌سلطانی تدوین شد. این هیأت سپس در جمع بزرگتری از جمله‌ با شرکت شیخ جلال حسینی از بانه‌، ملا خدر ساردکی از سردشت، و سنار مامدی از شاپور آذربایجان قطعنامه‌ را قرائت و تغییری در ماده‌ هشتم انجام شد.

این هشت ماده‌ به‌ اتفاق آرا و بدون هیچ رأی مخالفی تصویب و تسلیم نمایندگان دولت گردید. همچنانکه‌ در ماده‌ هفتم اشاره‌ میشود، این هیأت نمایندگان شهرستانهای کردنشین بودند نه‌ نماینده‌ احزاب و سازمانهای سیاسی.

سه‌رچاوه‌:قطعنامه‌ 8 ماده‌ای مهاباد، قیاده‌ موقت*و کردستان ایران – احمد اسکندری – سایتی ئه‌نترنێتی (عصر نو)

**

ده‌قی گه‌ڵاڵه‌ی ٨ مادده‌یی مه‌هاباد

١ – گه‌لی کورد هاوڕێ له‌گه‌ڵ گه‌لانی‌ تری ئێران، شۆڕشی ئێران په‌سه‌ند ده‌کات و بڕیاری داوه‌ له‌ ڕێگای پته‌وکردنی خه‌باتی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌باتی باقی گه‌لانی ئێران بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و ئاوه‌دان له‌ داهاتوودا ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی بگێڕێت.

٢ – گه‌لی کورد هه‌روه‌کوو باقی گه‌لانی ئێران داواکاری نه‌مانی سته‌می میللی و دابین کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی به‌ شێوه‌ی فیدیراڵییه‌ له‌ چوارچیوه‌ی وڵاتی ئێراندا و هه‌ر چه‌شنه‌ تۆمه‌تێکی جیاوازیخوازانه‌ ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌ و له‌ ده‌وڵه‌تی کاتی به‌ڕێز موهه‌ندیس بازرگان داوا ده‌کات که‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م داواکارییه‌دا به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نێت.

٣ – ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که‌ زه‌حمه‌تکێشانی ئێران به‌شێکی سه‌ره‌کییان هه‌بووه‌ له‌ شۆڕشی ئێراندا و هه‌ر بۆیه‌ مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای زه‌حمه‌تکێشان و کرێکاران و جووتیارانه‌ که‌ به‌شداری بکه‌ن له‌ ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ‌دا.

٤ – کوردستانی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی ده‌ستلێنه‌دراوی ئێجگار زۆره‌، یه‌کێکه‌ له‌ ناوچه‌ هه‌ره‌ پاشکه‌وتووه‌کانی ئێران. که‌وابوو نه‌هێشتنی سته‌می ئابووری یه‌کێک له‌ خواسته‌ سه‌ره‌کییه‌کانه‌. 

٥ – پێویسته‌ هه‌موو پاده‌گانه‌کانی کوردستان له‌ ژێر چاوه‌دێری شۆرای شۆڕشدا به‌ڕێوه‌بچن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌ ئه‌فسه‌رانی نیشتمانپه‌روه‌ر و نوێنه‌رانی شۆڕای شۆڕش پێک بهێندرێت.

٦ – ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ تاوانکارانه‌ی که‌ فه‌رمانی ته‌قه‌کردنیان ده‌رکردووه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی شه‌هید بوونی ڕۆڵه‌کانی گه‌ل، ده‌بێ بدرێنه‌ دادگای شۆڕشی گه‌ل و به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ئه‌رته‌شی کۆنه‌په‌رست به‌ ئه‌رته‌شێکی گه‌لیی، پێویسته‌  ئه‌رته‌ش له‌ که‌سانی دژه‌ شۆڕش پاک بکرێنه‌وه‌.

٧ – هه‌موو نوێنه‌رانی ئاماده‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌دا که‌ نوێنه‌ری شاره‌ کوردنشینه‌کانن ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا سه‌ید عێزه‌دین حوسه‌ینی، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆکی هه‌ر هه‌یئه‌تێك بێت که‌ له‌لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه‌ ده‌که‌وتێته‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی؛ با ده‌زگای ڕیبه‌رایه‌تی شۆڕش و ده‌وڵه‌تی کاتی خۆیان بپارێزن له‌ په‌یوه‌ندی گرتن و وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌سانی کۆنه‌په‌رستی کورد.

٨ – به‌و پێیه‌ که‌ مه‌لا مسته‌فا بارزانی و تاقمی ناسراو به‌ “قیاده‌ موه‌قه‌ت” دارده‌ستی ڕێکخراوی ‘سیا’ ی ئه‌مریکا و ‘ساواک’ ی ئێران و ‘میت’ ی تورکیا بوون و [ئێستایش] هه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌موو گه‌لی کورد نه‌فره‌تیان لێده‌که‌ن، له‌ ده‌وڵه‌تی شۆڕش داواکارین که‌ هه‌رچه‌شنه‌ په‌یوه‌ندی و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م داروده‌سته‌یه‌ ببڕێته‌وه‌ و ڕێبه‌ره‌ خائینه‌کانیان له‌ ئێران وه‌ده‌رنێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ زیانێك به‌ دۆخی بنه‌ماڵه‌ په‌نابه‌ره‌ هه‌ژاره‌کان بگه‌یه‌نێت.

***

هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت به‌ پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ئیتلاعات بریتی بوون له‌: داریووش فرووهه‌ر، ئیسماعیل ئه‌رده‌ڵان، ئایه‌تووڵڵا یه‌حیا نووری، دوکتور موکری، ئیبراهیم یونسی.

له‌ به‌شی داڕشتن و نووسینی گه‌ڵاڵه‌ هه‌شت مادده‌ییه‌که‌دا ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون: شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی، دوکتور قاسملوو، غه‌نی بلووریان، سه‌لاح موهته‌دی، فوئاد مسته‌فا سوڵتانی. له‌ کۆڕه‌ گه‌وره‌تره‌که‌دا چه‌ندین که‌سی‌تر بوون له‌وانه‌ شێخ جه‌لال حوسه‌ینی(بانه‌)، مه‌لا خدری ساردکێ (سه‌رده‌شت) و سه‌ننار مامه‌دی (شاپوور).

ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ به‌ کۆی ده‌نگ و به‌بێ هێچ چه‌شنه‌ ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی په‌سند کراوه‌ و دراوه‌ به‌ نوێنه‌رانی حکوومه‌ت.

سه‌رچاوه: گه‌ڵاڵه‌ی 8 مادده‌یی مه‌هاباد، قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری – سایتی (pmnews.se)

***

له‌ به‌رنامه‌ ویدیۆییه‌که‌دا به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری به‌و جۆره‌ ئێژن:

(موکین نییه‌ کاک فوئادی مسته‌فاسوڵتانی به‌ ده‌وڵه‌تی بازرگان و خومه‌ینی بڵێت: ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ قه‌تعه‌ن هی کاک فوئاد نییه‌، ئه‌وه‌ من پێداگری له‌سه‌ر ئه‌که‌م).

به‌ڵام له‌ نووسراوه‌ فارسییه‌که‌ی: (قطعنامه‌ 8 ماده‌ای مهاباد، قیاده‌ موقت و کردستان ایران) له‌‌ ژێر (متن قطعنامه‌ ٨ ماده‌ای مهاباد)دا، تێبینی خۆیان به‌ فارسی به‌و جۆره‌ نووسیوه‌:

(این هشت ماده‌ به‌ اتفاق آرا و بدون هیچ رأی مخالفی تصویب و تسلیم نمایندگان دولت گردید).

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌ کوردییه‌که‌ی: (گه‌ڵاڵه‌ی 8 مادده‌یی مه‌هاباد، قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له‌ ژێر: (ده‌قی گه‌ڵاڵه‌ی ٨ مادده‌یی مه‌هاباد)یشدا هه‌مان تێبینی خۆیان به‌ کوردی به‌و جۆره‌ نووسیوه‌:

(ئه‌م هه‌شت خاڵه‌ به‌ کۆی ده‌نگ و به‌بێ هێچ چه‌شنه‌ ده‌نگێکی ناڕه‌زایه‌تی په‌سند کراوه‌ و دراوه‌ به‌ نوێنه‌رانی حکوومه‌ت).

**

به‌سه‌ر ئه‌و دوو تێبینیه‌ی خۆیاندا، که‌ ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ به‌پێی (ده‌نگی) نوێنه‌ری شاره‌کانی کوردستان ئاماده‌ کراوه‌ و دراوه‌‌ به‌ ده‌وڵه‌ی ئێران، ‌بۆ ئه‌و باسه‌یان له‌ کۆڕی چل ساڵه‌ی مه‌رگی فوئاد مسته‌فاسوڵتانی هێناوه‌ته‌‌ ئاراوه؟!

مێژوو‌ی نووسینی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یی زۆر کۆن نییه‌ که‌ بێژین پاش سه‌دان ساڵ و ده‌سبه‌ده‌سکردنی به‌و جۆره‌ گه‌یشته‌ته‌ ده‌س ئێمه‌، خۆشبختانه‌ هه‌ر ئێستا له‌ شار و دێهاته‌کانی کوردستان گه‌لێ که‌س زیندوون که‌ ئاگاداری ئه‌و باسه‌ن، پێویست ناکا بۆ شاری و گونده‌کانی کوردستان بڕۆین، خۆشبه‌ختانه‌ خودی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری‌‌ له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شدارییان کرده‌! با له‌و چه‌ن دێڕه‌ بڕوانین:

{(هیزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان هیچ چه‌شنه‌ ئاماده‌گییان نه‌بوو و به‌ناچار هه‌تا ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی سه‌رسنوور پاشه‌کشه‌یان کرد. من که‌ ئه‌و ده‌م لای به‌ڕێز مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی بووم، جوان له‌ بیرمه‌ که‌ چۆن یه‌که‌م ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی که‌ به‌دزییه‌وه‌ له‌ تارانه‌وه‌ هاتبوو بۆ چاوپێکه‌وتن و نووسینی ڕاپۆرت، له‌ شه‌وێکی تاریکی پاییزدا له‌ناو خێوه‌تێکدا له‌ شاخ دیدارمان له‌گه‌ڵ کرد.  

دوابه‌دوای ئه‌م شاڵاو و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر گیان و ماڵی خه‌ڵک، لاوانی کوردستان به‌تایبه‌ت ڕوویان کرده‌ ڕێزه‌کانی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ و له‌ ئاکامدا و له‌ به‌رنگاربوونه‌وه‌یه‌کی قاره‌مانانه‌ی جه‌ماوه‌رییدا هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار به‌ پاشه‌کشه‌ کران. سه‌ره‌نجام یه‌که‌م په‌یامه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئێران له‌مه‌ڕ ” بانگه‌وازی ئاشتی و گفتوگۆ” له‌ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا گه‌یشته‌ لای هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان. سه‌ره‌تا دانیشتنێکی فه‌رمیی به‌ ناوبژیوانی مام جه‌لال و ئاماده‌بوونی چه‌ند وه‌زیرێک له‌وانه‌، داریووش فرووهه‌ر، صباغیان، سه‌حابی و چه‌ند که‌سێکی ئه‌رته‌شی ئێران له‌ گوندی بێورانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌کی دانووستاندکاری کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسه‌ینی ده‌ستی پێکرد که‌ منیش له‌و دانیشتنه‌دا به‌شدار بووم).

سه‌رچاوه‌: له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌واڵێکی درۆ، چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانی په‌لاماردانی کوردستان درچو- ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌ندری.

www.pmnews.se

ئه‌و کاره‌یان له‌ {پێناو یه‌کێ له‌ رابه‌رانی (کۆمه‌ڵه‌)}دا ئه‌نجامداوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و (بۆچوونه‌ی به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری)‌ پیویسته‌ (کار و تێکۆشانی گه‌ل) و (چالاکی حیزب و رێکخراوه‌یی) له‌ یه‌ک جیا که‌ینه‌وه‌.

کار و تێکۆشانی گه‌ل: (گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یی) پێوه‌ندی به‌ (گه‌لی کورد)ه‌وه‌ هه‌یه‌.

چالاکی حیزبی و رێکخراوه‌یی: به‌ڕێز فوئاد مسته‌فاسوڵتانی (یه‌کێ) له‌ رابه‌رانی کۆمه‌ڵه بووه‌، کۆمه‌ڵه‌یش (یه‌کێ) له‌ رێکخراوه‌کانی کوردستانه‌!

هه‌ر (حیزب و رێکخراوه‌ێکی سیاسی) و (ده‌سته‌ و گروپێکی ئایینی و…) یادی رابه‌رانیان ئه‌که‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌یش مافی خۆیان.

به‌ڵام ده‌سکاریکردنی کار و تێکۆشانه‌کانی گه‌ل به‌گشتی و (گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یی) به‌تایبه‌تی له‌ پێناو رابه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کان و گروپه‌‌ ئایینییه‌کان و ….} کارێکی زۆر نادروست و زیانبه‌خشه‌!

پچوکترین زیانی ئه‌وه‌یه‌: تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ فێر ئه‌کات ئه‌وانیش ده‌سکاری باسه‌کان بکه‌ن.

**

تێبینی: به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که‌‌ و هه‌ندێ له‌ میوانانیش وێنه‌ێکی کاک فوئادیان دابوو له‌‌ سینه‌یان.

20/7/2020

سه‌عی سه‌قزی

sai.saqzi@gmail

بابەتی پەیوەندی دار

هه‌ڵسه‌نگاندنی (گه‌ڵاڵه‌ی هه‌شت ماده‌یی) به‌ بۆچوونێکی چه‌وت!، سەعی سەقزی

لەسەر بناغەی هەواڵێکی درۆ، چل ساڵ لەمەوبەر فەرمانی پەلاماردانی کوردستان دەرچوو، ئەحمەد ئەسکەندەری

گەڵاڵەی ٨ ماددەیی مەهاباد، قیادە موەقەت و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەحمەد ئەسکەندەری

نویترین هەواڵ و بابەت