"an independent online kurdish website

هەنگاو: حوسێن عوسمانی هاودۆسیەی دیاکۆ ڕوسووڵ زادە و سابیر شێخ عەبدووڵڵلا کە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، پێی ڕاگەیەندراوە کە لە سێدارە دەدرێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پووشپەڕی ٢٧٢٠(٢٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە حوسێن عوسمانی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ٣٠ ساڵ بەندکران و هاو دۆسیەی سابیر شەیخ عەبدووڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە کە حەفتەی ڕابردوو لە سێدارە دران، بانگی کردووە و داویانەتە بەر لێدان.

لەم پەیوەندیەدا هەنگاو زانیویەتی، هێزە ئەمنییەکان ئەو بەندکراوە سیاسییەیان لە ژێر زەخت داناوە و داوایان لێ کردوە بەڵگەیەک بە بێ چاوپێکەوتن واژۆ بکا کە ناوبراو ئامادەی ئەم کارە نەبووە و بێ ریزی زۆری پێ کراوە. هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لێ کردووە کە رۆژی چوارشەممە لە سێدارە دەدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیە بە هەنگاوی ڕایگەیاند، پێنج رۆژ پێش ئاخوندێک بە نێوی (وەکیل پوور) نوێنەری دەزگای دادوەری ئێران لەگەڵ نوێنەری ئیدارەی گشتی بەندیخانەکانی پارێزگای ئورمیە سەردانی بەندی سیاسیان کردووە و حوسێن عوسمانی داوای لە وەکیل پوور کردووە کە کەیسەکەی پێداچوونەوەی پێدا بکرێت، بەڵام وەکیل پوور پێ ڕاگەیاندووە کە تۆ هاودۆسیەی سابیر و دیاکۆ بووی و دەبوو لەسێدارە بدرێیت.

هەنگاو بە نیسبەت ئەم بابەتەوە وێڕای ئەوەی بەپەرۆش بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت داوا لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە گرینگی بدەن بە دۆخی حوسێن عوسمانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

حوسێن عوسمانی ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٣ دەستبەسەر و ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی مەهابادەوە لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ زادە حوکمی سێدارە لە پێش چاوی خەڵکیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی ئەنجامی تەقینەوە لە ساڵی ١٣٨٩ و ئەندامەتی لە کۆمەڵە ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپا.

حوکمی سێدارەی حوسەین عوسمانی لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن دیوان باڵای وڵات هەڵوەشێندرایەوە و پەروەندەی دیاکۆ و سابیر نێردرا بۆ دادگایی شۆرشی ئورمیە، حوسەین عوسمانی مانگی رەزبەر ساڵی ڕابردوو حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

سەرچاوە: هەنگاو

حوکمی سێدارەی دیاکۆ و سابیر ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی