"an independent online kurdish website"

بە پێی یاساکانی ژیان لە سەرهەڵدانی هەرکارەساتێکدا دەبێت هۆکارێک بونی هەبێت کە خۆی لە هەردوو هۆکاری نەخوازراوو،خوازراودا دەبینیتەوە.

گەر سەرنجی وەرگەڕانی ترۆمبێلێک بە نمونە بێنینەوە دەبێت سەرنجمان بۆ لای چەندین فاکتەری سەرەکی بڕوات لەوانە:

پێدەچیت هەڵەی شۆفێر، خراوی ڕیگاو بان، گوێ نەدان بە ڕینماییەکانی هاتو چۆ، لە کار کەوتنی ئامرازێکی گرنگی خودی ترۆمبێلەکە بن.

دەی کەوا بێت لە فەرمانڕەواییەکی چل ساڵەی دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا هۆکاری ئەو هەموو پشێویانەی کە دانیشتوانەکەی بە هەموو نەتەوە جیاوازەکانەوە تا بینا قاقا توشی سەختی یەکانی ژیان کردووە، هیچ گومانێکی تێدا نییە کە تاوانکاری سەرەکی بوونی ئەودەستەیە لە “ئاخوندی کۆنەپەرستی خۆ پەرست” کە  ژیانی مرۆڤ بە لایانەوە لە نرخی”سیخەکردنێک”کەمترەو بۆیان گرنگ نییە.

چوون لە ئێستادا گەل بەتەواوی لە هەرەمی بێ هیواییدان و هەر ڕۆژە و سەدان کەس خۆیان ڕا دەستی مەرگی خۆ کوژی دەکەن بە هۆی نەبوونی ژیانێکی تەنانەت بژی و مەمری یەوە.

هەر وەش وای کردووە کارەسات لە دوای کارەسات رو دەدات و خەڵکی جگە لە دوو  بژاردەی:

دەرچوون لە ووڵات و مەرگی نەخوازراوی خۆکوژی چارەیەکیان نییە!

لەمڕۆدا دەست خستنە سەر برین و ڕەنج و بێ هیواییەکانی خەڵک لە سنوور بەدەرە و لە هەر مرۆڤێک کە لە ئەلفوبێی سیاسەت و فەرمانڕەوایی نازانێت بێ یەک و دوو فاکتەر و هۆکاری باڵکشانی ئەو هەموو بێ سەرووبەرییەی ئێران دەگەڕیننەوە بۆ بن بەست بوونی قەیرانەکان و خەمساردی خودی ئاخوندەکان، کە بوونەتە مۆتەکەی ترس و لە خشتە بردنی کۆمەڵگاکە بە هەموو نەتەوە جیاوازەکانییەوە.

ئەوەی ئاماژەی بوونی کارەساتبارتر و لە خراو خراو ترە داهاتوویەکی نادیارە کە مەترسی و زیانە مرۆییەکانی  گەر زیاتر نەبن کەمتر نین لە ئیستای فەرمانڕەوایی مەلاکان. ئەویش بە هۆکار گەلی جیاواز و لەوانەش یەک دوو ئاماژە:

یەکەم/ بوونی فەرمانڕەوایی زیاتر لە چواردەیە لە”هزری کۆنەپەرستی و چاندنی تۆی دوو بەرەکی” لە نێوان گەلانی  سەر زەمینی ئێران دا.

دووەم/  کەڵەکە بوونی قەرزێکی زۆری ئابوری لە سەر ڕژێم و بە بە تاڵان بردنی سامانی فرە جۆری  وڵاتە کە لە لایەن هاوبیرەکانی کۆماری ئاخوندییەوە بۆ بەرفراوانکردنی شەڕی بە “وەکالەت “لە وڵاتە جیاوازەکانی وەک:

ئێراق، یەمەن، لوبنان ،  سوریا و چەندین  وڵاتی تر.

ئەوەی لە دواجاردا دەڕواتە ژێر ئەو بارە قورسەی ئابوری و سیاسی تاکی دوای ڕوخانی ڕژیمێکی مەزهەبی ڕیاکارە کە لە هەناوی خودی دەستە یەک لە مرۆڤی ڕیش بۆگەندا سەرچاوەیان گرتووە بە ناوی ئاخوندە داوێن پیسەکان.

ئیقباڵ ساڵحی فەر

نویترین هەواڵ و بابەت