"an independent online kurdish website"

 ئێستا نووسینی کوردی لە وۆرد زۆر ئاسان بووە و زۆر بە کار دەهێنرێ و خەڵکی زۆریش زانیاری لەم بارەوە پەیدا کردوە بەڵام هێشتا زۆر کەس هەن کە کێشەیان هەیە، بۆیە منیش ئەم کورتە رێنوێنیە نووسی.

لە ویندۆزی 10 دا زمانی کوردی ( لەهجەی سۆرانی) هەیە بە ناوی کوردی ناوەڕاست.

بەم جۆرە ئاکتیڤی دەکەن، دەچن لە بەشی زمانەکان و کوردی ناوەڕاست هەڵدەبژێرن.

***

 دوای دامەزراندنی زمانی کوردی  ئەگەر پرۆگرامی وۆردت هەیە، بیکەوە و ئەم هەنگاوانە بە جێ بگەیەنە کە لەم وێنەیە دایە و کوردی بنووسە بێ کێشە.

واتە لە یادتان نەچی دوگمەی راست بۆ چەپ ( کە شکلێ دەنکە شەمچەیە) حەتمەن کاتی نووسین ئاکتڤ بێ دەنا بۆ نووسینی پیتی لاتینی و ژمارەی لاتینی کیشەتان دەبێ و نووسینەکەتان لێ تێک دەچێ، بەتایبەت بۆ نووسەران زۆر موهیمە ئەمە رەعایەت بکەن.  لە کوردی نووسینەکە موهیمترە.

زۆر بەڕێز پیتی H بۆ نووسینی  ە ی کوردی بەکار دەبەن کە ناچارن فاسیلە بخەنە ناو وشەکە و ئەمجۆرە نووسینە لە فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدا دەبینرێ. بۆ ئەوانەی ویندۆز بەکار دەهێنن  دەبێ پیتی ‌H  تەنیا بۆ هـــ  بەکار بێنن و پیتی E بۆ نووسینی ە  بەکار بێنن.  مەسەلەن بۆ نووسینی کەو  KEW ئەم پیتە لاتینیانە کلیک بکەن و بۆ نووسینی هەوا HEWA ئەم پیتانە کلیک بکەن .

 هەروەها هەوڵ بدەن کە لە نێوان وشەکاندا تەنیا یەک فاسیلەی تێ بخەن و فۆنتی وۆردەکەشت بکەی بە تاهوما یان یونیکورد یان لەم 40 فۆنتە کوردیەی کە دات بەزاندن یەکیان هەڵبژێرە، 

کەسانێک هاوکاری منیان دەوێ کە لە رێگای دورەوە من کوردیان بۆ دامەزرێنم، ئامادەم بە نرخی 100 کرۆن وەک هاوکاری بۆ سایتی پێشمەرگەکان، لە رێگای پرۆگرامی تایبەتەوە و کە خۆیان دەتوانن  تەنیا یەکجار ئیزن بدەن، بچەمە ناو کامپیۆتێرەکانیان و بۆ دامەزراندنی زمانی کوردی یان پرۆگرامی تر یان دانانی زیدی ویروس هاوکاریان بکەم.

ژمارە موبیل یان ڤایبر  0709500075   بۆ سوید بۆ دەرەوەش 0046709500075   ئەم کارەش تەنیا لە سەعات 6ی ئێوارە تا 10ی شەو بە کاتی سوید بۆ رۆژانی شەممە و یەکشەمەش دەکرێ کاتێک دیاری بکەین.  

بۆ ئەو کەسانەش کە لە شوێنی کار دەیان هەوێ کوردی بنووسن و ناتوانن پرۆگرامەکە دامەزرێنن ئەم 3 شوێنە دەتوانن بە کار بێنن.

بۆ ئەوانەی کوردیان لە PC  دانیە دەتوان لەم لینکانەی خوارەوە کەڵک وەرگرن بۆ نووسین.

بەڕێزەوە ساڵە نەڵۆسی بەڕێوەبەری سایتی پێشمەرگەکان

pmnews.se

nalosi@gmail.com

2020/08/02

reklam Vimla

نویترین هەواڵ و بابەت