رۆژی (23/7/2020) له فه‌یسبووکدا ئه‌و رسته‌م بینی: (Taleb Yosfi): ئه‌مڕۆ 2ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی مه‌رگی شاعیری ئازادیخواز ئه‌حمه‌د شاملوو ه یادی بۆ هه‌میشه به‌رز و به‌ڕێز بێت.) کاک تالب یوسفی وێنه‌یه‌کی شاملوویشی دانابوو.
منیش ئه‌و رسته‌م له ژێردا نووسی:
(Sai Saqzi): شاملو آزادانه به امریکا و اورپا برای خواندن اشعار و سخنرانی در سفر بود، دولت اسلامی هه‌م نظاره‌گر بود!؟
(Ebrahim Roostami) ابراهیم روستمی : نتیجه؟؟؟ لطفا جمله‌ات را تکمیل کن، ممنون.
سه‌عی : ساده بگویم، چه کسی می‌توانست بگوید در ایران آزادی وجود ندارد، در جوار آن سفرها.
تالب : ئه‌وه خه‌وشداری نه‌کرد زۆر له رێبه‌ران و که‌سایه‌تیه خۆشناوه‌کانی کوردیش هاتۆچۆی هه‌رێمیان ده‌کرد و ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورکیش ئاگادار بوو قه‌ت به شان و باڵای سته‌مکاردا شیعری نه هۆنییه‌وه و به سه‌رفرازی سه‌ری ناییه‌وه.
سه‌عی : کابرای هه‌ژاری به‌دبه‌خت ئه‌چێ له سلێمانی ته‌له‌ڤیزیونێ ئه‌نێته کۆڵ تا بیفرۆشێ و نانی خۆی و ماڵ و مناڵی په‌یا کات، ئه‌ڵێن ئه‌وه به قاچاخ له مرز، سنور ده‌رباز بووه. ته‌قه‌ی لێئه‌که‌ن ئه‌یکوژن و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌شی خۆیان (فه‌رموده‌نی مصادره) ئه‌که‌ن.
تالب : هه‌ر له سه‌فردا نا ئه‌و به ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵ ڕێفراندۆمی جمهوری ئیسلامی ئه‌رێ یان نا دا دژایه‌تی کرد شیعری دژ به ده‌سه‌ڵات و شه‌خسی خومه‌ینی دا هۆنییه‌وه و
سه‌عی : جا باشه ناکرێ بێژین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران ئه‌ونده ئازادیخوازه شاملوو دژی رفراندۆمی بووه و ئازادانه هاتوچووی وڵاتانی جهان ئه‌کات؟! گه‌لی کورد ده‌نگی به جمهوری ئیسلامی نه‌دا، فتوای جهادیان دا و ئێستایش ئه‌و فتوایه‌ی له‌سه‌ر پیاده ئه‌که‌ن.
تالب : خۆ تاوانی فه‌توا ناخرێته ئه‌ستۆ ئه‌و که‌سه‌ش که خۆی ده‌نگی پێ نه‌داوه، عه‌بدوڵا په‌شێویش ده‌هاته کۆردستان و سه‌ره‌ڕای رق و بێزاری ده‌سه‌ڵاتداران کۆڕی شیعری به ڕێوه ده‌برد ئه‌م جێگه و پێگه‌ی که‌سه‌که دیاری ده‌کات نه ماهییه‌تی رژیمه‌کان
سه‌عی : تاوانی فتوا نه‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌و، من ئێژم کورد ده‌نگی نه‌دا به‌و جۆره‌یان به‌سه‌ر هێنا، عه‌بدوڵا په‌شێو له شاره‌که‌ی هۆنراوه ئه‌خوێنێته‌وه، شاملوو له ئوروپا و ئه‌مریکا، پارتی و یه‌کێتی له کوێ و ده‌وڵه‌تی ئێران له کوێ؟ سه‌رتای ده‌وڵه‌تی ئێران درۆ و فریوکارییه.
ئیبراهیم : کاک سعید بو پیت وایه که شاملو ته‌قه له کۆلبه‌ر ده‌کا؟؟ شاید چون ئه‌ویش فارسه و رژیمی ایرانیش فارسه. باسی تلویزیون چ ره‌بتی هه‌یه به پرسیاری کاک تالب؟؟ و بۆچی شاملو له من و تۆ دلسوزتر نه‌بو به هه‌ژاران له کوردوستان؟؟ پێت وایه فه‌رمانی ته‌قه له کۆڵبه‌ر شاملو ده‌یدات؟؟
سه‌عی : کاک برایمی خۆشه‌ویست باسه‌که‌ی من روونه، کێ باسی فارسی کرده؟ کاک تالب ئێژێ خه‌ڵک هاتوچووی سلێمانی ئه‌که‌ن، منیش نموونه‌م ده‌سنیشان کرده، دووباره ئه‌پرسم له‌و چه‌ن دێڕه‌ی من نووسیومه، له کوێدا من باسی فارسم کرده تکایه ده‌سنیشانی!
**
ئه‌و باسه له نێو ئێمه‌دا درێژه‌ی کێشا، با له‌و به‌شه‌یشی بڕوانین:
(Daryoush Navidi) داریوش نه‌ویدی : کاکه گیان ئه‌م رژیمه به بڕوای من نیده‌تاوانی شاملو ده‌ست به‌سه‌ر بکات. ئه‌وان به مه‌عناێک له شاملو ترسیان هه‌بو. براده‌ری من، ئه‌م کردایه‌تی به‌م معنا که شاملو بچوک بکه‌ینه‌وه، زۆر بێمقداره. به‌سه ئیتر جنبش ئازادیبه‌خشی کۆردستان، به معنای ده‌س کێشان له ته‌حسینی هۆنه‌ر و هۆنه‌رمه‌ند نیه، به‌پێچه‌وانه به معنای ته‌حسینی ئه‌وانه. ئه‌م پۆستی کاک تالبی خۆشه‌ویست جێگای ته‌قدیره، نه رخنه‌گرتن و سوکایه‌ت پێ کردن. کاک سه‌عید تۆ هه‌ر شعری شاملوت خۆنیدووه؟ تی ده‌گه‌ی؟ بزانم به چه مه‌دره‌کیک زیباکلام و شاملو مقایسه یه‌که‌ی، من زیباکلام باش ئه‌ناسم و ئه‌زانم قابلی ئه‌وه نیه که له‌گه‌ڵ شاملو دای بنیته یه‌ک ره‌دیف. من پێم وایه که هیچ کوردێک که ئازادیخواز بێت ناتوانت ئه‌م توهینی که به شیوه‌ی زمنی شاملو ئه‌کاته عاملی جمهوری ئیسلامی قۆبول بکات و سکوت بکات. ئه‌م به‌راده‌ره ئه‌بێ له خانه‌واده‌ی شاملو و به‌تایبه‌ت ئایدای خۆشه‌ویست داوای به‌خشش بکات.
تالب : هه‌ر که‌سێک ئازاده چۆن بیر ده‌کاته‌وه به‌راستی جێگه‌وپێگه‌ی شاملو ئه‌وه نیه که خزمه‌ت و ده‌وری ئه‌و وه‌ک شاعر و نووسه‌رێکی رووناک‌بیر و هۆمانیست و ئازادیخواز بخرێته ژێر ته‌می شک و گۆمان و خه‌وشدار بکرێت.
داریوش : راسته هه‌ر که‌سێک ئازاده که چون بیر بکاته‌وه، ئه‌ما ئازاد نیه له ته‌ک شه‌خسیتی ئینسانه‌کان کایه بکات. ئه‌مه یانی به شێوه‌یک زمنی کردنی شاملو به هاوکاری رژیمی جنایه‌ت، قابلی ئه‌وه‌یه که که‌سیک له خانه‌واده‌ی شاملو شکایه‌تی لی بکه‌ت.}
ئه‌و بابه‌تانه نووسراونته‌وه، هیوادارم هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت.
سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ی به‌ڕێز داریوش نویدی هه‌مان کات چه‌ن دێڕێکم نووسی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان به چه‌ن بابه‌تی گرنگ کرده، به‌پێویسست زانی ئه‌م چه‌ن دێڕه ئاماده‌که‌م.
یه‌که‌مین بابه‌ت:
رژیم له شاملوو ئه‌ترسا
له‌و رۆژه‌وه کۆماری ئیسلامی له ئێران دامه‌زراوه رابه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کان و رووناکبیران ئێژن:
رژیم زه‌عیف و بێده‌سه‌ڵاته و توانایی ئه‌و کاره نییه!
ده‌وڵه‌تی ئێران له هه‌ر کارێک‌دا بێده‌سه‌ڵات بووبێت له کاری زیان گه‌یاندن به ئۆپۆزیسیۆن = دوژمنانی خۆی زۆر توانا و به‌ده‌سه‌ڵات بووه! هه‌موو جهان ئه‌زانێ ده‌وڵه‌تی ئێران چه‌نه‌ی ترۆر له ئێران و جهاندا ئه‌نجامداوه، ئه‌گه‌ر بیویستاێت زیان به شاملوو بگه‌ێنت زۆر به ئاسانی ئه‌یتوانی له‌ناوی ببات!
بۆچ ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد؟
ده‌وڵه‌تی ئێران به هه‌موو جهان ئێژێ: ئه‌حمه‌د شاملوو (ده‌نگی به جمهوری ئیسلامی نه‌دا)، به‌ڵام له ده‌ورانی حاکمییه‌ت مندا ئازادانه ئه‌ڕۆیشت بۆ ئوروپا و ئه‌مریکا، سمینار و کۆنفراسی بۆ ئۆپزیسیۆن و دوژمنانی من ساز ئه‌کرد و پاشان ئازادانه ئه‌گه‌ڕا‌وه بۆ ئێران، ئه‌وه باشترین به‌ڵگه‌ی دێموکراتی و ئازادیخوازی منه، من!!!
تێکڕای ئه‌و نووسه‌ر و شاعیر و سیاسیکارانه که له ئێرانه‌وه دێن بۆ ئوروپا و ئه‌یشچن بۆ ئه‌مریکا بۆ به‌ڕێوبردنی سمینار و کۆنفرانس، هه‌روه‌ها ئه‌و (خوانندانه = گورانیبێژ) و فیلمساز و ئه‌کته‌رانه که له فیلم و نمایشنامه‌دا کار ئه‌که‌ن و دێن بۆ ئوروپا و ئه‌یشچن ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان و پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران. ده‌وڵه‌تی ئێران ئێژێ: هاتوچووی ئه‌وانه باشترین به‌ڵگه‌ی دێموکراتی و ئازادیخوازی منه، من!!!
بۆ ئاگاداری خوێنه‌رانی سه‌روه‌ر زیاتر له سه‌دهه‌زار (100000) که‌س که له ئێرانه‌وه هاتوون بۆ سوید و خۆیان وه‌ک ئۆپۆزیسیون = مخالفی ده‌وڵه‌تی ئێران باس کرده. تا پیش ڤیرۆسی کورونا هه‌فته‌ی دوو فڕۆکه = هه‌واپیما له سویدۆ ئه‌چوو بۆ ئێران و ئه‌گه‌ڕایه‌وه. له چه‌ن که‌س له وانه که ئاشنام بوون پرسیم:
ئێوه که خۆتان به ئۆپۆزیسیون ئه‌زانن چۆن هاتوچووی ئێران ئه‌که‌ن؟
به‌و جۆره وه‌ڵامیان دایه‌وه: ئێمیش وه‌ک ئه‌و شاعیر و نووسه‌ر و سیاسی و هۆنه‌رمه‌ندانه که له ئێرانه‌وه دێن بۆ ئوروپا و ئه‌مریکا و پاشان ئه‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ئێران، بۆ مه‌گه‌ر ئێمه له‌وان داناترین؟
ده‌سکه‌وتی هاتوچووی شاملوو، هه‌روه‌ها ئه‌و شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و سیاسیکارانه بۆ جهان ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ئێران (ده‌وڵه‌تێکی ئازاد و دێموکراته.) سه‌باره‌ت به دێموکراتبوونی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌کرێ نووسراوه‌ی (ئیداره‌ی مهاجره‌تی سوید) وه‌ک به‌ڵگه ده‌سنیشان بکه‌ین!
دووهه‌م بابه‌ت:
کاک سه‌عید تۆ هه‌ر شعری شاملوت خۆنیدووه؟ تی ده‌گه‌ی؟
من باسی هۆنراوی شاملووم نه‌کرده تا ئه‌وان به‌و جۆره بنووسن. به‌ڵام با بڕۆینه سه‌ر رسته‌ی (تی ده‌گه‌ی؟)
{(تی ده‌گه‌ی؟ = حاڵی ئه‌بی؟ ئه‌زانی؟) فارسییه‌که‌ی (درک می‌کنید؟ میفهمید؟ می‌دانید؟)}.
لێره‌دا به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆم ئاماژه به‌و هۆنراوه‌ی شاملوو ئه‌که‌م، که ئێژێت:
از رنجی خسته‌ام که از آن من نیست
برخاکی نشسته‌ام که از آن من نیست
با نامی زیسته‌ام که از آن من نیست
از دردی گریسته‌ام که از آن من نیست
از لذتی جان گرفته‌ام که از آن من نیست
به مرگی جان می سپارم که از آن من نیست
**
نازانم ئه‌و هۆنراوه جگه له (خۆپه‌سه‌ندی) چی تێدایه؟ لێره‌دا به‌س باسی بڕگه‌ی سێی ئه‌که‌م و ئه‌وانی دیکه‌ی دائه‌نێم بۆ دۆستانی خوێنه‌ر.
با نامی زیسته‌ام که از آن من نیست.
شاملوو له‌و هۆنراوه‌دا بیر له‌وه ئه‌کاته‌وه بۆ ناوییان ناوه (ئه‌حمه‌د)، به‌و ناوه نیگه‌رانه چون ئه‌حمه‌د هه‌م وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه و هه‌م ناوێکی عه‌ره‌بی!
منی خوێنه‌ری ئه‌و هۆنراوه‌ی شاملوو ناوم (محه‌ممه‌د سه‌عید) و شۆره‌تیشم (قایشی)یه. هه‌م (محه‌ممه‌د) هه‌م (سه‌عید) و هه‌م (قایش) عه‌ره‌بین. به‌پێی ئه‌و بۆچوونه‌ی شاملوو ئه‌بێ منیش بیر له‌وه بکه‌مه‌وه بۆ (شۆره‌ت و ناوه‌کانم) عه‌ره‌بین، ئه‌بێ دڵته‌نگ و خه‌مبار بم……
راسته هه‌موو که‌سێ زمانی خۆی پێخۆش و جوانه، به‌ڵام به‌و راده؟
ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه نه شایسته‌یه و نه جوان!
ناو پێناسه‌یه بۆ ناساندنی ئینسان. له ژیانا ناو گرنگ نییه، ناوه‌رۆکی ژیان گرنگه!
**
سێیه‌م بابه‌ت:
ئه‌م به‌راده‌ره ئه‌بێ له خانه‌واده‌ی شاملو و به‌تایبه‌ت ئایدای خۆشه‌ویست داوای به‌خشش بکات.
به‌ڕێز داریوش نه‌ویدی له‌و باسه‌دا وه‌ک که‌سێکی ساده و ئاسایی نییه، ئه‌و له‌و باسه‌دا دادوه‌ر و ئێژێ: (ئه‌بێ سه‌عی داوای به‌خشش = داوای لێبوردن بکات له خانه‌واده‌ی شاملوو، به‌تایبه‌ت له (ئایدا).
نازانم بۆ له (ئایدا)؟! من باسی شاملووم کرده، نه‌ک باسی ئایدا.
پرۆسه‌ی (به‌خشش) و (تاوان)
له هه‌ر دادگاێکدا تاوانبار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له‌خۆی بکات، منیش لێره‌دا تێئه‌کۆشم به‌رگری له‌خۆم بکه‌م. تاوانم ئه‌وه‌یه وتمه : ئه‌حمه‌د شاملوو ئازادانه له ئێرانه‌وه هاتوچووی ئوروپا و ئه‌مریکای کرده.
من گه‌لێ که‌س له کورد و فارس و تورک ئه‌ناسم که وان له سوید …. ئه‌و که‌سانه ئێژن:
(ئێمه سی ساڵه، چل ساڵه ئاواره‌ین، باک و دایکمان مرد له ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران نه‌مانوێرا بڕۆینه‌وه بۆ ئێران بۆ ناشتنیان. خۆشک و برا و خزموکه‌سمان مرد هه‌ر نه‌مانوێرا.
ئێمه ئازه‌رۆی بینینی شار و دێهاته‌کانی خۆمانه، به‌ڵام له ترسی ده‌وڵه‌تی ئێران ناتوانین بڕۆنه‌وه.)
با لێره‌دا وه‌ک به‌ڵگه‌ی (به‌رگری له خۆم) دوو پرسیاره بخه‌مه به‌رده‌س به‌ڕێز نه‌ویدی:
1 – جیاوازی ئه‌و که‌سانه که نا‌وێرن بڕۆنه‌وه بۆ ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شاملوو که ده‌نگی به کۆماری ئیسلامی نه‌داوه و ئازادانه هاتوچووی ئوروپا و ئه‌مریکای کرده، چییه؟!
2 – ئایا خۆتان وه‌ک شاملوو له ئێرانه‌وه هاتوچووی ئوروپا و ئه‌مریکاتان کرده؟
دوران معصیت و بخشش؟!
از آن روزی که ما را آفریدی
به غیر از معصیت چیزی ندیدی
خداوندا به حق هشت و چارت
ز ما بگذر شتر دیدی نه دیدی.
– –
بابا طاهر همدانی
**
سه‌رده‌می تاوان و چاوپۆشی؟!
له‌و رۆژه‌وه منت هێناوه‌ته کۆڕی ژیان
جگه له تاوان چیت دێوه لێمان؟
خودایا سوێنت ئه‌ده‌م به دوانگزه گوڵکۆ
چاوپۆشیکه له تاوانی (به‌نه‌که‌ت) ئه‌تۆ.
– –
له زمانی بابا طاهیره‌وه.
**
تێبینی: به‌ڕێزان (دوکتۆر داریوش نویدی) و (تالب یۆسفی) و (ئیبراهیم رۆسته‌می) له یه‌که‌م ساڵی دامه‌زراندنی (کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران)ه‌وه ژیانی ئاساییان خسته‌ته لاوه و له پێناو ئازادی‌دا تێئه‌کۆشن.
7/8/2020
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com