"an independent online kurdish website

 ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرابەر لەگەڵ  ٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠ بنەماڵەی حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەن پارێزەرەکانییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە حوکمی لەسێدارەدانی حەیدر جێبەجێ دەکرێت.

حەیدەر قوربانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥ –ی هەتاوی لە گوندی بزوەشی سەر بە شاری کامیاران لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەوەی ڕوونە کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو پیشەی هەمیشەیی خۆی لەژێر ئەشکەنجەیەکی زۆرەوە دانپێدانانی لەو بەندکراوە سیاسییە وەرگرتووەو لە هەندێک کەناڵی تەلەفزیۆنی بڵاویکردووەتەوە.

ناوەندی هاشتاگ فۆر کورد بۆ رێگریکردن لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی شەپۆلێکی تویتەری وەڕێدەخات ، هەربۆیە داوا لە هەموو کوردستانیان و هەموو نەتەوە ئازادیخوازەکان دەکات کە یەکشەمە کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵمەتی تویتەری دژ بە لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بەشدار بن.

#DoNotExecuteHaydrGhorbani

@hashtag4kurd

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی