"an independent online kurdish website

سکرتێری گشتی یو ئێن سێ شەمە ٤ی مانگی ٨ لە لێدوانێک دا گوتی پەتای کۆڤید ١٩ گەورەترین بۆشایی لە مێژووی خوێندن دا پێک هێناوە، بە جۆرێک لە نێوەی مانگی ٧ی ئەم ساڵدا زیاتر لە ١٦٠ وڵات قوتابخانەکانیان داخست کە کارتێکردنی لە سەر یەک ملیارد قوتابی هەبووە.

ئەو گوتی: لانی کەم ٤٠ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهان دا نەیانتوانیوە لە باخچەی منداڵان دا بەشداری بکەن.

خوێندن لە ڕیگای ئێنتێرنێتەوە کە پێشتریش هەر هەبووە، ئێستا بۆتە ڕێگایەک کە قوتابیان تێیدا بەشداری دەکەن.

دوو میوان، دوکتور مەجید حەقی، ماموستا لە فێنلاند و دوکتور ناسر باباخانی لە ئەیالەتی ڤیرجینیا تاو و تۆی لایەنەکانی جوراوجۆری ئەو شێوە خوێندنە دەکەن. 

لینکی وتووێژ

https://www.facebook.com/VOAKudish/videos/331799927846596/

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی