"an independent online kurdish website"

ابولقاسم مصباحی یا شاهد (C) له وتووێژێکی تایبه‌ت له گه‌ڵ عه‌لیڕەزا نوریزاده ‌دا ده‌ڵێ: من لە دامەزرێنەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بووم و پلەی رەسمیم بەرپرسی دیپلۆماسی نەهێنی  لە ئوروپا لە نێو ئیتلاعات دا و ئەندامی کۆمیتەی تایبەتی تێرۆری دژبەرانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوە بووم.

 “من  از بنیانگذاران وزارت اطلاعات بودم و پست رسمی‌ام رئیس دیپلماسی محرمانه و ایستگاهای اطلاعاتی  جمهوری اسلامی در اروپا بود و همچنین عضو کمیته ویژه ترور مخالفان در خارج از کشور نیز بودم”.

له‌‌م وتوویژه‌ تازه‌یه‌دا مصباحی دوو نهێنی گرنگ باس ده‌کا.

یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ من که‌سێک بووم که  پەیوه‌ندیم له گه‌ڵ عده‌نان خیرالله جێگری سه‌دام هه‌بوو و چه‌مه‌دانێک دوڵاڕم بۆی برده ئوروپا و له به‌رانبه‌ردا ئه‌ویش هاوکاری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ده‌کرد. (خیرالله له کاتی کەوتنە خوارەوەی هه‌لیکوپتر کوژرا و ره‌نگبێ سه‌دام لێی مه‌شکووک بوو بیت).

دووهه‌م شت که له زمانی ده‌په‌ڕێ و ئیشاره‌یه‌‌کی کورتی پێ ده‌کا و ناچێته ناو ورده‌کاریه‌‌کانی، دۆستایه‌تی خۆی و ئه‌حمه‌د بن بلا‌ و هاوکاری ناوبراو له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته. (ده‌زانین که پیشتر ده‌نگۆی به‌شداری بن‌بلا له وتووێژه‌کانی وییەن هه‌بوو).

به پێی درکاندنی ئه‌م نەهێنیه بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ابولقاسم مصباحی خۆی له داڕێژه‌رانی سه‌ره‌کی تێروری دوکتور قاسملوو بووه. چونکە هه‌ر وه‌ک خۆی ئیعتراف ده‌کا، به‌رپرسی ئیستگاهای ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامی له ئوروپا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کومیته‌ی ویژه‌ی تیروری موخالیفان بووه.

به بڕوای من ده‌کرێ حیزبی دێمۆکڕات له رێگای نوریزاده‌وه که ئیدعای دۆستایه‌تی! له گەڵ حیزب ده‌کات – داوا له ابولقاسم مصباحی بکات که ورده‌کاریه‌کانی تێروری دوکتور قاسملوو باس بکات. دیاره مصباحی قه‌ت شتێک باس ناکات که تاوانبار بوونی خۆی ئیسبات بکات،  بەڵام ده‌توانێ ئه‌و کوردانه‌ی که ده‌ستیان له‌ تێروری دوکتور قاسملوو دا هه‌بوو ئاشکرا بکات یان هه‌ر لانی که‌م هێندێک سه‌ره‌داوی گرنگی دیکه بداته ده‌ستی حیزبی دێـمۆکڕات.

له غه‌یری ئه‌وه ده‌کرێ شکایه‌تی لێ بکرێت و وه‌ک تیروریسته‌که‌ی سوید بگیردرێت و بدرێته دادگای وڵاتانی ئوروپایی. ده‌زانین هه‌ر ئیستا له سوید دادگای تیروریستێکی کۆماری ئیسلامی که سه‌ردانی سویدی کردبوو له ئارادایه.

***

در برنامه امروز پنجره ای رو به خانه پدری به میزبانی دکتر علیرضا نوری زادە،  گفتگو با آقای ابوالقاسم مصباحی مسئول سابق  دیپلماسی محرمانه کل اروپا پرداخته و شما را از عملیات برون مرزی ترورهای رژیم جهل و جور و فساد باخبر خواهیم ساخت.

ڤیدیۆ

نویترین هەواڵ و بابەت