"an independent online kurdish website

لە بیرم دێ پێیان وتم نوختەیەک بوو  ھێند بچکۆلە بەڵام بزۆز  کە پڕ جووڵە بوو لە ناو خۆی دا لە سێ چوار چرکەی ھەوەڵدا لەو تێکھەڵچوونەی نێو خۆی دا

بە قەدرایی میترێکی بازنەیی لێھات و لە بیست خولەکێک دا بەھۆی جم و جۆڵ و تێکەڵ بوون دا ئەو بازنەیە ئەوەندە بە ھێز و بەخێرایی و چرکە بە چرکە ھەر بەشێوەی بازنەیی خۆی گەشەی ئەکرد و بە ڕەنگی جیاوازیش خۆ دەنواند و دەبوو بە ڕاستی و لە ناوی دا  ھەتا خۆی لێکی یەکتری دەدا و دەھەژا و ئاویێتەی یەکتر ئەبوون و تێک داڵان،شتێکیان لێ دەبوو و بەرھەم دەھات.

زمەن دە ھاتوچۆ دا و ئەو بازنەیەش ئەخولایەوە و ناو بازەنەکەش لە حاڵی ئاڵ و  گۆڕ دا، خولقێنەری  بازنە کە نوختە بوو، ھەر وەھا بوو بە  بناخەی بوون و بوونەوەر کە زا و زێ و بوون و ھاتن و چوونە ھەر ھەیە و دەبێ.

بوونی دەشت و دۆڵ و بەندەن و گرد و تەپۆڵکە و چیا و ئاو و جۆگە و گۆم و زێ و زەریا و ھەوا و ھەور و با و باران و دار و دارستان و باخ و ڕەز و سەوزایی و گوڵ و دڕک و دانە وێڵە و…….

بوونی مار و ماسی و مێروو و ھەیوولاکان و بەگشتی ھەموو جۆر ە بوونەوەرێکی کە گەورە و بچکۆلە و دڕندە و نەرم و نیان و تا دەگاتە مرۆڤ و بیر لێ کردنەوەی مرۆڤ و دەست و پەنجە نەرم کردنی مرۆڤ لە ناو ئەو بازنەیە دا لە ناو ئەو ھەزار بەھەزارە دا بۆ مانەوەی خۆی بۆ خۆ پاراستنی خۆی چی کرد .

 پێیان وتم  مرۆڤ زۆر جاران  بە چنگ و ددانی گڕی بوونەوەرە دڕندەکان لە ناو دەچوو و یا لە چنگیان ڕای ئەکرد خۆی لە ناو ئەشکەوتدا دەشاردەوە، لە ترسی لافاوەکان بەرەو  بەرزاییەکان ئەڕۆیی و لە با و باران و ھەورە بروسکەدا لە ئەشکەوتاندا نەدەھاتە دەر  و زۆر بەسەر ھاتیتر کە تووشی  تێکشکانی کردبۆوە وای لێھاتبوو تەواو نا ھومێد و داما بوو کە شەو دادەھات تا خەوی لێ ئەکەوت ھەزار جۆرە رووداوی دەھاتنە بەر چاو وەکوو بوونەورەێکی بێ ھێز خۆی دەدی تا ئەو کاتە لە ناو ئەو ئەشکەوتە دا گۆیی لە ھاوار و دەنگ تاقی کردنەوەی خۆی بوو و تا ئەو کاتە کە دار و بەردی بۆ بەرگری لە مانەوەی خۆی و بۆ ڕاو کردنی بوونەوەری دی بە کار ھێنا ،ئەوانە سەرەتای بیر کردنەوەی مرۆڤ بوون و ئەو جار مرۆڤ دوای ناسینی ساردی و گەرمی و لێک کردنەوەی  ڕۆژ و شەو و دۆزینەوەی ئاگر  و بە گروپ درێژەدان بە ژیان ھەتا دەھات ئەزموونی زیاتر دەبوو ھەتا ئەوکاتەی مرۆڤ دەستی بە کۆچ کردن کرد و ئیدی زانی چۆن دابەزێ و بژی و بنەماڵە پێک بێنێ و ئەو بازنەیە کە گۆی زەوی پێدەڵێن ،تێیدا بژی و ڕەنێوی بێنێ و بوونەوەری لێ دەستە مۆ کا و بەکاری بێنێ و لە دار و بەردی ئەو سرووشتە کەڵک وەرگرێ و لێی وردەوە بێ بیناسی داھێنانی تێدا بکا و ھەتا دێ لێی شارەزاتر دەبێ و لە بنج و بناوانی دەکۆڵێتەوە بە لێکدانەوە و دیتن وئەزموون و تاقکاری خۆی بۆی دەر دەکەوێ کە ئەوە ئەو نوختەیە بووکە بوو بە بناخەی بوونی ئەو بازنە و بوونەوەرو بازنەکانیترش کە ڕەنگ بێ بووبن و کەوا بوو  تێکەڵ بوونی کەرەستەکانی ناو ئەو بازنەیە بۆ پێک ھێنانی ئاڵ و گۆڕی سروشت و گۆی زەوی ھەر دەرێژەی دەبێ و  بۆ ئەوەش ئەوە بە سەدان و ھەزاران مرۆڤی بیر مەندی گەورە و بە تواناو لێزانی ئەم گۆی زەویە،ھەم لێکۆڵینەوە دەکەن و ھەم چاوەدێری دەکەن و ھەم داھێنان دەکەن.

کەوا بوو مرۆڤ ئەو بوونەوەریە کە بە بینین و ئەزموونی خۆی سەرەتای دروست بوونی گۆی زەوی و بوونەوەری بەگشتی سەلماند و ھەم پێیوایە دەبێ بەدایم لێکۆڵینەوە بکا نە تەنیا لەو ئەستێرەیەی کە بۆ خۆی لێی بووەو ئەندامی گۆی زەوییە.بەڵکو چووە و دەچێتە ئەستێرەکانی تریش بۆ لێکۆڵینەوە و ڕووداوە کانی ئەستێرەکانی تریش  تا ھەم زانیاری زیاتر بۆ گۆی زەوی بێنێتەوە و ھەم ئاگاداری ئاڵوگۆڕەکانی ئەستێرەکانی وەک خۆر و مانگ و باقی ئەو ستێرانە بێ  کە  کاریگەری بنەڕەتیان ھەیە لە سەر ئەستێرەی زەوی،.

بۆیە بەڕاستی کە لەو خەیاڵە دا وەخۆ ھاتمەوە دیتم و دەبینم کە چەندە بەرزن ئەو زانست و زانایانەی خزمەت بە بوونەوەر و ژینگە دەکەن و لە پێناو بە ئارامی و بە تەندرووستی ژیاندا ھەوڵ ئەدەن و لە بەرانبەریشدا  چەندە چاو چنۆک و دژی ژینگەو ژیان و جووانی و بوونەوەرن ئەو مرۆڤانەی  کە کە رەستەی مەرگبار  دەکەنە گڕکانی بێ ئەمان بۆ ژینگە و ژیان و بە وانەی پڕ لە درۆ و دوور لە زانست کۆمەڵگای بێ ھەڵئەخەڵەتێنن و  توشی کوێرە رێێان دەکەن ،  ھەر بۆیە زانست پێمان دەڵێ کۆی ھەمووی ژمارە بنەڕەتیەکان لە یەک کات دا دەبێ بکرێ جا ئەو کاتەیە کە  بەینی دوو یا چەندین  بەردی لە کاتی ھات و چوون و دوور کەوتنەوە و لێک نێزیک بوونەوە دا ھەر پارێزراوە.

بۆیە ئێمەی نەتەوەی کورد بە حەق و ئەمانەتەوە جێی خۆیەتی بەچاو و دڵی روونەوە و بەگەرم وگوڕی و ڕێزی  بێ کۆتاییەوە قەدری ھەمووئەو کەس و کەسایەتیانە بگرین کە لەعیلم و زانست و ھونەر و نووسین دا خزمەت بە مرۆڤایەتی و گۆی زەوی و نەتەوە و نیشتمان و ئازادیمان دەکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی