"an independent online kurdish website

فەرزاد: دایە گیان ئەو ڕۆ لە خوێندنگەی مامۆستا پێی وتین دەبێ تەنیا بە فارسی قسە بکەن و بنووسن، ئێ منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو دەستم بەرز کردەوە مامۆستا وتی: چە میخوای بگی،  وتم ببوورە مامۆستا وتی: حرف نزن، فقط باید بە فارسی بخوانید و

بنویسد و حرف بزنید اگر یە دفعە دیگر ھر کس فارسی  حرف نزنە حتا در حیاط مدرسە، از کلاس بیرونش خواھم کرد.

دایکی فەرزاد: دایە بە قوربانت بێ ئەتۆش ئەگەر ھاتیەوە ماڵێ لە گەڵ من و باوکت و خوشک و براکانت لە دەرێ لە گەڵ ھاورێکانت بە کوردی قسان بکەن.

فەرزاد: باشە دایە گیان ئەی بۆ ڕامناگوێزنە خوێندەگەیەکی کوردی.؟

دایکی فەرزاد: ڕۆڵە گیان جا کوا، خۆزگە سەد خۆزگە زمانی کوردی خۆمان ئازاد بوایە و خوێندنگەی کوردی ھەبوایە دەمناردی ڕۆڵە گیان. بەڵام کوا ؟؟؟؟

فەرزاد: دەزانی دایە گیان ئەمن ئەگەر گەورە بووم حەزم لێیە ببم بە چی؟

دایکی فەرزدا: پێتخۆشە ببی بە چی دایە بەقوربانت بی؟

فەرزاد: حەزم لێیە ببم بە مامۆستای وانەی کوردی و بە شمەکی کوردییەوە بچمە ناو  پۆلەکەم و خوێندکارەکانم ھەموو بە جل و بەرگی کوردییەوە کچ و کوڕ پێکەوە بن و پەڕتوکی کوردیان پێ بێ، بە گشتی ئاواتمە ھەموو بەیانیان لە حەوشی خوێندنگەکەماندا ھەموو کیژ و کوڕەکان و ئێمەی مامۆستایانی کورد لە ژێر ئاڵای کوردستان بەڕیز  ڕاوەستین و سروودی نیشتمانی ئەی رقیب و کوردستان نیشتمانی کورد بڵێینەوە و دوای ئەوە بە ڕێک و پێکی بچینە ناو پۆلەکانمان و  وەکوو خوێندکار و مامۆستا دەست بە خوێندنی لاپەڕەکانی ئەو ڕۆژەی بکەین.

دایکی فەرزاد: دەی کوڕە جوانەکەم ھیوادارم بەو ئاوات و خۆزگەت بگەی، دەی خۆت سەخڵەت مەکە و با بچینە ژوورەوە ئێستا خوشک و براکانیشت دێنەوە و باوکیشت دێتەوە نان ئەخۆین.

ڕۆژ و حەوتوو و مانگ و ساڵ ھاتن و چوون، فەرزاد گەورە بوو و بوو بە مامۆستای پۆلێک لە مناڵانێ ڕەش و ڕووت و پێ پەت و ھەژار. فەرزاد بوو بە خەمخۆر و مامۆستایان،  فێری زمانی دایکیانیانی دەکرد و ھەر وەھا  لە بوارەکانی دیکەی ژیانی ڕۆژانەیان دا یارمەتی دەدان، دەردی ھەژاری، بێ کەسی و بێ زمانی دایک کە بۆ خۆی پێوەی ناڵاندبوو و بە گۆشت و ئێسکەوە ھەستی پێ دەکرد. بۆیە خولای فێر کردنی قوتابیەکانی بوو بە خوێندن و نووسینی کوردی لە بن ھەر دار و بەرد و چیا و بەندەن و سێبەرێک بوایە.

مامۆستا فەرزاد ڕەمزی ھەستانەوە و بەرگری لە زمان و ناسنامەی کوردی لە سەر دەمی خۆی دابوو .

فەرزاد مەشغەڵێکی پڕتین بەرەو زیندوو بوونەوەی دروشمی بە کردەوەی من کوردم و دەبێ خوێندنگەی کوردیم ھەبێ و بە کوردی بنوسم و بخوێنم و قسە بکەم و بئاژوێم بوو.

ھەر بۆیە داگیرکەرانی کوردستان لەو زاتە کوردە مەدەنیە فەرھەنگیە زەندەقیان چوو بوو. ھەر بۆیە پەتو سێدارەیان بۆ ھەڵخست و وەکوو زۆر ڕۆڵەی دیکەی بە ھەیبەت و نووسەرو ھونەرمەند و شاعیر و ڕووناکبیرو شۆڕشوانی دیکەی کورد و کوردستان لە ناویان برد .

بەڵام ئایا کورد ھەتا ئێستاشی لە گەڵ بێ  توواوەتەوە.

یا پێداگرتر بووە لە سەر خاک و زمان و فەرھەنگ و کلتور ومێژووی خۆی.

ئاخر ئەگەر کورد وازی لە کوردستان و نەتەوەیی خۆی ھێنا با  بە درێژایی مێژوو سەنگەری بەرگری لە خۆکردنی ھەڵدەبژارد و  ئەشکەنجە و بەندیخانە و پەت و سیدارەی پێ دەبڕا؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ئەوەتا حەڤدەی خەرمانان پۆلێک لە ڕۆڵەکانی کورد لەسەر مان و مانەوەی کوردستان و کورد بە دستی ڕەشی داگیرکەران تێرۆر کران و ھەر لەو ڕۆژە دا بە مووشک ھێرش کرایە سەر  مەشەخەڵدارانی ڕێگەی پێشەوا و دوی ڕێبەندان و کۆمەڵێک لە ڕۆڵەکانی مەتەرێزی  پاراستنی خاک و خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستان، گیانیان بەخت بوو و برینی قوڵیان کەوتە نیشتمانمان، بەڵام ئایا کورد وازی لە ھەوڵ و تێکۆشان و بەرخۆدان ھەڵگرتووە؟؟؟ ھەرگیز مەگەر داگیرکەرانی کوردستان یەک لە دوای یەک  خەونی پێوە ببینن.

پێش فەرزاد. فەرزاد ھەبوون و فەرزاد گەشایەوە کە فەرزاد سەربەرزانە سەری دانا، زارا گەشایەوە ئێستا زارا دەست و زمان و مێشکی بەندی کراوە، قوتابیانی حەڤدەی خەرمانان و لە سێدارە دانی پەناھی و مورادییەکان کرا، بەڵام کورد دامرکا و ترسا و وازی لە خاک و بوونی خۆی ھێنا ؟؟؟؟؟؟ خەباتی کورد درێژەی ھەیە بۆ وەدست ھێنانی مافی نەتەوەیی و فەرھەنگی و ئینسانی و بەرابەری .

جا بۆیە نە خاک دەمرێ و نە نەتەوە و نە ئامانج و میلیۆنان فەرزدا و پەناھی و مورادی و زاراو  حەڤدەی خەرمانان و قەڵەمەکانیان و دەنگ و ڕەنگ و ڕازیان پەیمانێکە و ئەوینێکە و لە ناو دڵی زەریا دایە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی