"an independent online kurdish website

ئەم دوانیوەڕۆیە 2020//10/09 بەداخەوە  کاک تەیفوری بەتحایی ، ھونەرمەند و سینەماکار و نووسەری بە توانای رۆژهەڵاتی کوردستان  لە شاری یۆتەبۆری سوید کۆچی دوایی کرد.

تەیفور بەتحایی کەسێکی نیشتمان پەروەر و گەل دۆست بوو، بەشێک لە ژیانی لە زیندان و پێشمەرگایەتی لە ریزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا تێپەڕ کرد ودەیان بەرهەمی لە دوای خۆی جێ هێشت و  فیلمی نان و ئازادی یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم نەمرەن کە لە کوردستانی ئێراندا زۆر ناوبانگی دەرکرد و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی  دژ بە گەلی کورد کرد بە فیلم.

 

نان و ئازادی 1

نان و ئازدی 2

نان و ئازادی 3 

*****

نان و ئازادی فەڕانسەوی

نان و ئازادی بەشی 1 فەڕانسەیی

نان و ئازادی بەشی 2 فەڕانسەیی

ڤیدیۆ، وتووێژی کاک حەسەنی قازی لە گەڵ نەمر تەیفور

***

تەیفور بەتحایی (لەدایکبووی ٨ی ئازاری ١٩٤٧) نووسەر، فیلمساز، چالاکی سیاسی. لە سنە ھاتووەتە دنیا و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارەدا تەواو کردووە. دوای تەواو کردنی خوێندن لە چوارچێوەی گەڵاڵەی سوپای دانێشدا ساڵێک مامۆستایی کردووە. لە ساڵەکانی ١٩٦٩ ھەتا ١٩٧٢ لە «مەدرەسەی سینەما و تلەڤزیۆنی تاراندا» لە بەشی وێنەگرتندا خوێندوویەتی. لە سەرەتای دەیەی ٧٠ م (پەنجای شەمسی) بە ھۆی لایەنگری ئایدۆلۆژی چەپ و ئەندامەتی لە گروپی ناونراو بە «گروپی دوازدە» لە گەڵاڵەی بەبارمتەگرنتی «فەرەح پەھلەوی» دا، دادگایی کرا و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچوو. لە کاتی شۆڕشی ١٩٧٩دا لەگەڵ باقی زیندانییە سیاسییەکاندا ئازاد بوو و گەڕایەوە کوردستان و خەباتی سیاسی خۆی لە ڕیزەکانی حێزبی دێمۆکراتدا درێژە پێدا. لە ساڵی ١٩٨٥ حزبی بە جێ ھێشت، بەڵام چالاکی سیاسی خۆی لە تەبعیددا و پاش نیشتەجێ بوون لە سوید درێژە پێداوە. ھاوکات کە لە یەکێک لە مەدرەسەکانی سویدادا مامۆستای فیلمی دێکومێنتار و سینەما بووە، وەکوو نووسەر و پەیکەرەساز چالاک بووە.
بەرهەمەکانی:
ئاغەی چۆخ بەخت یۆخ ١٩٩٠
ژیان بە دەم زریانەوە (رۆمان) ١٩٩٣
چوار رەوایەت (چوار وتووێژ) ١٩٩٨
دارا و نەدار لە دنیادا (وەرگێڕان لە سویدییەوە)٢٠٠١
گەلاوێژ (سەناریۆ/چیرۆک) ١٩٩٢
ژیان بەدەم زریانەوە (رۆمان) ١٩٩٣
مافی ژن لە کۆمەڵی کوردەوارید (کاری هاوبەشی ژیلا فەرجی و تەیفور بەتحایی)٢٠٠٠
نووسینی سەناریۆ بۆ فیلم (وەرگێڕان لە سویدییەوە) ٢٠١٢
سەفەری خەیاڵ (ژیاننامە) ٢٠١٣
ژیان وەکوو خۆی (رۆمان) ٢٠١٥
ئەسپەنجێر (٢٠١٨)
….
نووسینی سەرو لە لاپەڕەی کاک هەڵمەت وەرگیراوە
وێنەی خوارو، کەریم زێرە

وەک سایتی پێشمەرگەکان  سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خوشکە ژیلای ھاوسەری و سەرجەم خزم و دۆستانی دەکەین.

روحی شاد بێ.

***

مستەفا هیجری: کۆچی دوایی کاک تەیفوور بەتحایی جێگای په‌ژاره‌ی هه‌موومانه‌

كۆچی دوایی كاک ته‌یفوور به‌تحایی، كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كورد جێگای په‌ژاره‌ی هه‌موومانه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و دۆستان و هاوڕێیانی و به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی كورد و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سنه‌ ده‌كه‌ین. یادی و ناوی به‌رز

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢١ی خەرمانانی ١٣٩٩ هەتاوی

***

کوردستانی میدیا: سینەماکارێکی ناسراوی کورد ماڵاوایی لە دنیای هونەر کرد

11:26 – 21 خەرمانان 2720

سینەماکار و نووسەری ناسراوی کورد و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاک “تەیفوور بەتحایی” لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا لە وڵاتی سوئید کۆچی دوایی کرد.

کاک “تەیفوور بەتحایی” ساڵی ۱۳۲٦ی هەتای لە شاری سنە لەدایک بووە و خوێندنی لەو شارەدا تەواو کردووە. دوای تەواوکردنی خوێندن لە چوارچێوەی گەڵاڵەی “سپای دانیشـ”ـدا مامۆستایی کردووە.

لە ساڵەکانی ۱۳٤٨ ھەتا ۱۳٥۲ لە “مەدرەسەی سینەما و تێلڤیزیۆنی تاراندا” لە بەشی وێنەگرتندا خوێندوویەتی.

کاک “تەیفوور” لە دەیەی چلی هەتاوی بەھۆی ئەندامبوون لە ڕێکخراوە چەپەکانی سەردەمی پاشایەتی لە ئێران “گرووپی دوازدە” لە گەڵاڵەی بە بارمتەگرتنی “فەرەح پەھلەویـ”ـدا، هاوڕێ لەگەڵ تێکۆشەرانی دیکەی سیاسیی ئێران “کەرامەتوڵڵا دانشیان و خوسرەو گوڵ سورخی” دادگایی کرا و زیندانی ھەتاھەتایی بۆ دەرچوو.

لە کاتی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ۱۳٥۷دا هاوڕێ لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکانی سەردەمی ڕێژێمی پاشایەتی ئازاد بوو و گەڕایەوە کوردستان و لەگەڵ ژمارەیەک چالاکی سیاسیی دیاری شاری سنە خەباتی سیاسیی خۆی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا درێژە پێدا.

لە کۆنگرەی ٥ی حیزب لە ساڵی ۱۳٦۰دا وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژیردرا و لە کۆمیسیۆنی ئینتشاراتدا کاری دەکرد.

کاک تەیفوور یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی بوو.

ناوبراو بێجگە لە کاری سیاسی کاری هونەری لە بەشی فیلم و سینەمادا دەکرد. “نان و ئازادی” یەکێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی کاک “تەیفووری بەتحاییـ”ـە.

دواتر بەهۆی گرفتی بنەماڵەیی نەیتوانی لە کوردستان بمێنیتەوە و ڕووی لە وڵاتانی ئورووپایی کرد، بەڵام چالاکیی سیاسیی خۆی پاش نیشتەجێبوون لە  وڵاتی سوئید درێژە پێدا.

ئەو سینەماکارە ناسراوەی کورد سەرئەنجام لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا لە شاری یوتۆبووریی وڵاتی سوئید کۆچی دوایی کرد.

بەشێک لە بەرهەمەکانی ناوبراو بەم چەشنەیە:

ئاغەی چۆخ بەخت یۆخ ١٩٩٠

ژیان بە دەم زریانەوە (ڕۆمان) ١٩٩٣

چوار ڕەوایەت (چوار وتووێژ) ١٩٩٨

دارا و نەدار لە دنیادا (وەرگێڕان لە سوئیدییەوە)٢٠٠١

گەلاوێژ (سناریۆ/چیرۆک) ١٩٩٢

مافی ژن لە کۆمەڵی کوردەواریدا (کاری هاوبەشی ژیلا فەرجی و تەیفور بەتحایی)٢٠٠٠

نووسینی سناریۆ بۆ فیلم (وەرگێڕان لە سوئیدییەوە) ٢٠١٢

سەفەری خەیاڵ (ژیاننامە) ٢٠١٣

ژیان وەکوو خۆی (ڕۆمان) ٢٠١٥

ئەسپەنجێر (٢٠١٨)

فیلمەکان

ئازار (رنج) – مستند ۱۹۷۹

نان و آزادی – مستند ۱۹۸۱ تا ۸۳

هه‌وار (کوچ) – مستند ۱۹۸۱ تا ۸۳

قله‌های سرفراز- مستند ۱۹۸۱ تا ۸۳

روشنایی شمعها – مستند ۱۹۸۱تا ۸۳

گله گرگ- فیلم بلند ۱۹۹۰

دیبلیاچا- مستند دربارهٔ کولیها۲۰۰۲

توطئهٔ سیاه – مستند ۲۰۰۶

کتێبەکان

فارسی

زندگی در باد (رمان)

چهار روایت (رمان)

دارا و ندارها در دنیا (ترجمه)

آقای چوخ بخت یوخ

سفر خیال (از کرسان تا کردستان) (بیوگرافی)

زندگی همچون خودش (رمان)

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای بەداخبوونی خۆی بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەر و سینەماکارەی کورد، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم، کەسوکار و هونەرمەندانی تێکۆشەر دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

 

ئێرە کلیک بکەن بۆ سەردانی ماڵپەڕی نەمر کاک تەیفوور و کە لە وێدا نووسینەکان، کتێبەکانی داناون.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی