"an independent online kurdish website

دار ھەنارێکی ھەتیو کە  ناشتنی تەرمی ڕەزی دی،

بە فرمێسکی سووری  و ھەناسەی ترش و شیرینی

ئەم دارستانەی ھەژاند، ژوانی خۆر و گزنگی باخی نەکرد.

بەڵام دار گێلاس و  داری بەی بوونە ھۆی ھێور بوونەوەی  خەم و کوڵ و ئازاری خاک.

سێبەری شوومی ھەوری ڕەش بوو  بەر و بووم و بۆن و بەرامەی ئەم باخستانەی قڕ تێخست و ھەڵوەراند.

بەڵام کانی و چەم بوون. بوونە تینوو شکێنی نەمامەکانی

باڵا بەرزی سەردەمی ڕەوە ئاسکی ناو جەنگەڵی ھیوا بە ژیان.

بەڵام ئەم پاییزە چ وەرزێکی سەریر و نامۆیە زریانێکی گەرم و وەرینی گەڵای زەرد و سەوز و پرووکانەوەی گوڵستانی وەک وەرەمێک بە دەمەوەیە.

لەو لاشەوە پەرتووکێکی پڕ لە وشەی خڵەتێنەر. پڕ لە ڕستەی فەرمانی ھێپتۆنیزمی مێشکی جاو و پەڕۆی ڕەش و سپی و لایەکی ڕووباری شەڕاب و لایەکی گڕکانی ترس و خۆف ،وانەی دەمی ئەم و ئەون.

کە چی ئەم کۆمەڵە سوارە نە وانەی لێ تێئەگەن و نە پەندی لێ وەرئەگرن.

ھەموو قەڵەمێکی بە ئەمەگ و ھەموو مۆمێکی وشێار و ھەموو گوڵێکی چاو کراوەی سەردەم و ھەموو دەمێکی چیرۆک و مێژووی ئەم خاکە سووتاوەم ھاوار ئەکەن و وەکوو پەیک بۆیان ئەچن، پێیان ئەڵێن، وریا نەبن ئەم ئاو و خاکەن دەوکەونەوە بەر دەم تیغی تیژی بە ژاراوتر بەر لەم سەدەیە، ئامانە یەک بگرن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی