"an independent online kurdish website

سەربازێکی کورد بە ناوی (دۆگـان تـشاتین) لەناو هـێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیای رەگەزپەرستدا سەربـازی بۆ تورکیا دەکا، لە رۆژی (١٥/ ئاوگوست/٢٠٢٠)، لە لایەن هـاوڕێ سەربازە تورکەکانیەوە کە لە هەمان یەکەی سەربازی لەگەڵی دان، بە کۆمەڵێ هـێڕشیان کردە سەر دۆگان تشتاتین،

بە نیازی کوشتنی هەموویان بە قـۆنـاغە تـفەنگ، بەربوونە گیانی و بە شێوەیەکی زۆر نامەردانە و دڕندانە و بێ بەزەییانە کەوتنە لێدانی دۆگان تشتاین، هەر لەبەر ئەوەی کە بە زمانی کوردی قسەی کرد و داکۆکی لە خوێندن بە زمانی کوردی کرد. ئەمەیان بەکفـر و ناپاکی و تیرۆریستی لە قەڵـمدا، زۆر بە ناڕەوا و نامەردانـە رەفـتاریان لەگەڵ دۆگـان تشاتین دا کرد، دەموچاویان شکاندووە و لووتیان وێـران کردووە، پەراسووەکـانی درزیـان بـردووە، رانەکـانیشیان بریندار کردوون، جـێی سەرسوڕمانە کە لە مـردن رزگـاری بـوو. سەرکـردە سەربـازییەکەشی پێی وتـووە:”تـۆ تیرۆریستی” بەڵی هەموو کوردێک بێ جیاوازی، تەنانەت ئەو کوردانەش کە سەربازی و جاشایەتی بۆ تورکیاش دەکەن، لە دیـدی تورکانەوە، هەر لەبەر ئەوەی کە کوردن، بە ناپـاک و تیرۆریست دادەنـرێن و کوشتـنی کوردیـان رەوا کـردوون. ئەمـەش بە ئاشکـرا و بێ شەرمانە رایانگەیـانـدووە. پـێرار یەکـێک لە جـاشە مـەلا ئایینییەکـانی ئەردۆگـانی سـەرۆکی ئیخـوانـولشەیـاتین، لـە وتـارێکی نـوێـژی هـەینی دا، وتی: مـار و دوپشکـتان بینی مەیکوژن، بەڵام گەر کوردتان بینی سێ و دووی لێ مەکەن و رەوایـە کە بیکوژن.

ئـەوان هەموویـان بەم ئایـدۆلـۆژییە نەتـەوەییە بۆگەن و رەگـەزپەرستی و دەمارگـیرییە گـۆش و پەروەردە کـراون. کە تـا سەر ئێسقـان دوژمنـایەتی گـەلی کوردمـان بکـەن. 

دۆگـان تشاتین لە نەخۆشخانە نەشتەرگەرییان بۆ لـووتی کـردووە. لە دوای دەرچـوونی لە نەخۆشخانە، پەیوەنـدی بە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی داد و سەرکردایەتی ئەڕکـانی هـێزە چەکدارەکانی تورکیاوە کردووە، بەڵام کەس لێی نەپرسیوەتەوە، هـیچ ئەنجامێکی دەست نەکەوتووە. ئەمەش پاڵی پێوەنا، کە سکاڵای یاسایی ـ گەرچی لە تورکیادا یاسا و دادپەروەری تەنیا ناویان هەیە و بوونیان نییە ـ لە دژی ئەو کەسانە تۆماربکات کە ئەم کارەساتە ناڕەوایەیـان بەسەر هـێناوە.

دۆگان تشاتین، هاوڕێکانی بەوە تاوانبار کرد، هەوڵی ئەوەیان دا کە بە لێدان بیکوژن، سوکـایەتییان پێکـرد، هـەڕەشەیان لێی دا، جـوێنی ناشیرینیان پێی وت، بوخـتانیان بـۆ هەڵبەست، بە رەگەزپەرستی نەژادی تاوانباریان کرد، دۆگان ئەوەشی وت کە سەرکردە سەربازییەکەی ئەو یەکە سەربـازییەی کە لێـیەتی ئەویش پێی وتـم: “تـۆ تیرۆریستی”

تورکیای رەگەزپەرست و فاشست بە هـیچ کلۆجێک رێ بە بەکارهـێنانی زمـانی کوردی نـادا،، تەنـانەت لە قـوتـابخـانەکانی ئەو شارانەش کە زۆرینەیـان کـوردن، رێ نـادا کە منـداڵانی کورد بە زمـانی کـوردی بخـوێنن و بـدوێـن. هەڵـواسینی نـووسینی کوردیشی قـەدەغە کردووە. لە ناوەندەکانی فـێربوونی زمانیشدا، رێ بەوە نادەن کە زمانی کوردی بوتـرێتەوە. تورکیا گەر بۆی بکرێ، هەڵـمژینی هـەوای پاکـیش لە کورد قەدەغـە دەکا.

هەر لە مانگی مای ئەمساڵدا بوو، مافیەکانی گورگە بۆرەکانی تورکیای لە (ئەنکەرا)ی پایتەختی تورکیادا، بە چەقۆ هـێڕشیان کردە سەر لاوی شەهـیدمان کاکە (بارش جاكان) و بە نامەردی و دڕنـدەیی تیرۆریان کرد، هەر لەبەر ئەوەی کە لە موبایلەکەیەوە گوێی لە گـۆرانی کـوردی گـرتـبوو. بکـوژەکـانیشی وەک بەرزەکی بانـان بـۆی دەرچـوون.

کەسایەتی و نووسەر و تێکـۆشەری کوردمـان، کـۆچکردوو، مامۆستا (موسـا عـەنتەر) پۆلیسی تورکیا بانگیان کردبوو، لێپرسینەوەیان لەگەڵیدا کرد، بەوە تـاوانباریان کرد، کە گوێیان لێی بـووە کە بە کـوردی فـیکەی کردووە. وریـابن لـە تورکیادا بە کوردی فـیکە مەکـەن و بـە کـوردیش پێ مەکـەنـن. تاوانبـار دەکـرێن و سزایەکی قـورس دەدەدرێـن. 

کاکە (دۆگـان تشاتین) پێـم ناڵـێی تـۆ بـۆچی سەربـازی بۆ تورکیا دەکەیت؟ سەربازی بۆ رژێـم و بۆ وڵات و بۆ سوپایـەکی دڕنـدە دەکەیـت، کە بە خـوێنی میللەتـەکەت تـینوون؟

ناپاکییەکـانی (حەسەن خەیـری) و (دیـاب ئاغـا) بهـێنەوە بیـرت، کە دوو کورد بـوون و ئەندامی پەرلەمانی تورکیا بوون. بە ئەوپەڕی توانایانەوە خـزمەتی تورکیای داگیرکەری باکووری کوردستانیان کرد و سیخوڕی و ناپاکییان دەرەهـەق بە گـەلی کوردیـان کردن، ئایا دەزانیت کە لە پـاداشتی ئەو خزمەتەی کە بە تورکیان کرد، چ پاداشتێکیان وەگرت؟ بە فەرمـانی ئەتاتـورک (حەسەن خەیـری) یان لە سێـدارە دا، بەوە تاوانباریان کـرد، کە بە جـلی کوردییەوە چـوبـووە نـاو پەرلەمـانی تورکیاوە. کە خۆشیان داوایـان لێکردبوو.

کاتی خۆی پاڵەوانی جیهـانی لە بـۆکسێن دا، کۆچکردوو (محەمـەد عـەلی کـلای) لەبەر ئـەوەی کە ئامـادە نەبـوو، سەربـازی بـۆ ئەمریکـا بکات. بـۆ مـاوەی (٥) ساڵ سـزای زیندانیکردنیان دا. لە محەمـەد عـەلی کـلایان پرسی تۆ هـاوڵاتییەکی ئەمریکیت، بـۆچی رەتی دەکەیتەوە کە سەربـازیی بـۆ ئەمریـکا بکەیـت؟

کـلای وتی:” من لەوە ناتـرسم کە بکرێم بە سەربـاز و بۆ شەڕ بۆ (ڤـێتنام) بمنێرن، لەو فـیشەکەش ناترسم، کە سنگم بپێکـێت.. بەڵکو لەو فـیشەکە دەترسم کە لە دواوە پـشـتم بپـێکـێت” مەبەستی کلای، ئەوە بـوو کە سەربـازانی ئەمـریکی لە پـشتەوە دەیکـوژن.

جا کـاکە دۆگـان تشاتین، تـۆش بـۆ ئەوە سەربـازیی لە سوپـای تورکیای رەگەزپەرستدا دەکەی کە لە دواوە، سەربازانی تـورک فیشەکێکـت پێوەبنین و بتکـوژن؟ ئەمجارە نیوە مەرگیان کردووی، بۆ جاری داهاتوو، بە تەواوی هەناسەت لەبەر دەبڕن. وەکو خۆتیش وتت هەڕەشەیـان لێکـردووی. هـیچ بەرپـرسێکـیش بە دەنگی سکاڵاکەتەوە نەهـاتوون. دڵنیابە کە نە دادگا و نە سەرکردایـەتی ئەرکـانی سوپای تورکیا و نە هـیچ لایەنێکی تـر، وەڵامت نـادەنەوە. لەسەر ئەوەشەوە بـەوە تـاوانباریـان کـردووی کە بە زمـانی کـوردی قـسەت کـردووە. ئەمـەش بە لای هەمـوو تـورکێکەوە تاوانـێکی گـەورەیە و مامـەڵـەی تاوانبارت لەگـەڵـدا دەکەن و لـێت نابـوورن. 

رەزا شـوان

١٧/ سێپتەمبەر/٢٠٢٠

       

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی