"an independent online kurdish website

خوێنەری هێژا ، ئەو فایلەی خوارەوە کە بە شێوەی pdf دانرواە نووسینێکی هاوڕێ ئەنوەر کۆهەنساڵ تێکۆشەری دێمۆکراتە کە بەسەرهاتێکی تەواو  واقیعیانەی ١٦ مانگ زیندانی ئەو هاوڕێیە و ٣ هاوڕێی دیکە کەلە ئاوریلی ١٩٨٧ لە سنووری سێرۆی برادۆستی ئۆرمیە  و لە کاتی ئەرکی حیزبی دا کەوتوونەتە  نێو داوی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە و دەستگیرکراون.

  ئەوان بردراونەتە زیندانی دیاربەکر و ماوەی دەستبەرسەری تا حوکمیان لە بەندیخانەی جولەمێرگ  بوون.

هاوڕێ ئەنوەر

بێگومان ئەوەی  کاک ئەنوور نووسیویەتی بیرەوەریی و بەسەرهاتی خۆی و ٣ هاوڕێی دیکەی لە تێکۆشەرانی دێـمۆکراتە و دواتریش کە ٣ هاوڕێی دیکە دیسان لە هەمان ناوچە کەوتنە دەست هێزەکانی تورکیە و بردرانە زیندانی دیاربەکر  و ماوەیەک پێکەوە لەو زیندانە بوون کە ئەوانیش لە ئەیلوولی ١٩٨٧ تا بەهاری ١٩٩١ لە زیندا بوون.

کاک ئەنوەر بە زمانێکی پاراو و بە کرمانجیەکی تێکەڵ بە باکوور  وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرهات و چیرۆکە غەمناکەکانی زیندانی گێراوەتەوە و مرۆڤ کە دەیخوێنێ وا هەست دەکا خۆشی لەوێ بووە و لەگەل ڕەنج و مەینەتیەکانی ئەوان لە زیندانی داگیرکەرێکی کوردستان ژیاوە.

هەڵبەت کاک ئەنوەر داوای لێ نەکردم کە نووسینەکەی بیکەمە فایلی pdf  و من خۆم ئیجازەم لە کاک ئەنوەر وەرگرت و ئەویش ئیزنی دا ئەوە دەیخەمە بەردیدی ئێوەی خوێنەری هێژا. هیوادارم ڕۆژگارێك نەوەکانمان ئەو نووسینەی کاک ئەنوەر بە هیمەتی هونەرمندانی نەتوەکەمان ، بە  زنجیرە درامایەک لە شاشەکانەوە ببینن . زۆرن ئەو نووسین و  بیرەوەری و چیرۆکە واقیعیانەی کە مومکینە نیو هیندەی ئەم بیرەوەرییەی کاک ئەنوەر  و هاوڕێیانی ڕاستی و دروستیی تێدانەبووە، بەڵام میللەتانی بەختەوەر و خاوەن دەوڵەت و دام و دەزگای ڕۆشنبیری کردوویانەتە  فیلم و  دراما و  بەڵگەی مێژوویی نەتەوەکەیان.

هیوادارم هاوڕێ ئەنوەر بەردەوام بێ لە نووسینی بیرەوەری و ڕووداوەکانی سەردەمی خەباتی بەرگریی شاخ و شار ، بەتیابەتی بە زاراوەی دەوڵەمەندی کرمانجیی ژۆروو.

کاووس عەزیز. دانمارک

٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠

***

کلیکی سەر فایلی خوارەوە بکە

Vir kilik bike

Hwsa Dîyarbekirê

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی