"an independent online kurdish website

لە پەیامی کوڕەکەی شای پێشووی فارسەکان خاڵێکی زۆر گرینگ لە قسەکانی ئەوەیە کە جنابیان وەکوو باقی فارسەکان باسی یەکپارچەیی خاکی وڵاتی ئێرانی کرد

 و داوای لە هێزە سەرکووتکەرەکانی ئێرانی لەوانە ئەرتەش کرد کە دەستیان ئاوەڵایە بە بیانۆی پاراستنی تەمامیەتی ئەرزی ئێرانی داگیرکەر کە بە مەیلی خۆیان وەکوو خومەینی و دارو دەستەکەی بەتایبەتی سپای تێرۆریستی پاسداران و کومیتەکانی سەردەمیدا دەست بکەنە کوشتنی خەڵکی هەژاری کورد و باقی نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێران و دیسان نەتەوە مافخورەکانی ئێران ڕووبەڕوی کارەساتانێکی دیکە بکەنەوە و ئەم جار دڕەندانەتر لە دەورانی ٥۷ ساڵ جینایەتی باوک و باوا شۆڤێنیستەکەی بە بیانۆی جۆراو جۆر توشی سەرکوت و ماڵ وێرانیکی دیکەمان کەنەوە.  بۆیە بەڕاستی ئێمە دەبێت بیرێکی قوڵ لە بارۆدۆخی ئێستای خۆمان بکەینەوە کە چە دوژمنێکی دڕەندە لە کەمین دایە، دوژمنێک کە ئەگەر لە ڕژیمی خومەینی دڕەندەتر نەبێت لانیکەم لەو کەمترمان بەسەر نایرێت. پرسیاری گرینگ ئێستا لەم کاتە ئەوەیە ئایا حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئامادەگی ئەوەیان هەیە لە بەرابەری ئەم دوژمنە شۆڤینیستە ناوەندگرای فارس خەڵکی کوردستان بپارێزێت؟

بەبڕوای من بەو شپرزەیی و لەیەک دوور بوونی لایەنە سیاسیەکانی کورد و سەرقاڵ بوونی کورد بە ململانە حیزبیەکان ئەستەمە یەک پارچە دژی ئەم شۆڤێنیستانە ببینەو.

گەر چاوێک بە زۆرینەی زۆری سیاسیەکانی چالاک لە نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان بکەین زوو بۆمان دەرئەکەوێت کە ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات لە ئێستادا دوژمنی خۆمانمان لە بیرکردووە و لە جیاتی خەریکی دژایەتی یەکدی لە ڕێگای دنیای مەجازی داین کە جێگای داخە، دەبێت بەڕاستی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم دۆخەی ئێستای خۆمان بدۆزینە و  بۆ یەکجار لە مێژوو دەست لە نایەکگرتووی بەردەین و خۆمان شەرمەزاری نەسڵەکانی داهاتوومان نەکەین.

چۆن دەتوانین لەئەگەری هەڕووداوێک سەرکەوین؟

۱ دروست کردنی هەرچێ زوتری ژووری عەمەڵیاتی پێشمەرگە کە بریتی بێ لە سەرجەم پێشمەرگەی لایەنەسیاسیەکانی ڕۆژهەڵات

۲ فراوان کردنی لایەنەکانی نێو ناوەند و گۆڕینی شوعاری ناوەند لە فیدڕاڵی بۆ مافی چارەی  خۆنووسی کە بتوانین زۆرینەی زۆری لایەنەسیاسیەکان بێنینە نێو ناوەندەکە و هیچ بیانۆیک بۆ هیچ لایەنێک نەهێڵین لە بەشداری نەکردنیان

۳ ڕاوەستاندنی ململانە سیاسیەکان لە دژی یەک تا کاتی ڕزگاری وڵات، پاشان لە ڕێگای هەڵبژاردن هەر لایەنێک قورسای خۆی دەتوانێ نیشان بدات.

٤ دۆزینەوەی ڕێگای دیپلۆماسیەت لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی و هەروەها لەگەڵ باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە تایبەتی عەرەب و بەلووچ بۆ یەکگرتووی زیاتر لە بەرابەر فارسە داگیر کەرەکاندا

ئاکام

تکایە هاوڕێیانی خۆشەویست ئێستا کاتی حیزبی بیرکردنەوە نییە، کات کاتی یەکگرتووی و ئیسباتی ئەو هەموو شوعارانەیە کە ڕۆژانە لە زارمان دێتە دەر

با لەوە زیاتر داهاتوی خۆمان و گەلەکەمان چارە ڕەشتر نەکەین و کوردانە و برایانە بۆ ڕزگاری یەکجاری وڵات تێکۆشین.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی