"an independent online kurdish website

گەلێ لە منـداڵان، هـەر لە تەمـەنێکی بچـووکـدا، زیـرەکی و بلـیمەتیـان دەردەکـەون و پێشبینی ئەوەیان لێدەکرێ، کە لە داهاتوودا هەڵبکەون و ببن بە کەسایەتێیەکی ناسراو.

(سافـرۆن پـلیدگەر) کچێکی ساوای جـوان و بەرشەی ئینگـلیزییە. هەر لە کۆرپەییـەوە زیـرەکی دەرکەوت. سافـرۆنی تەمەن سێ ساڵان، هـێشـتا نەچـووبوو بۆ قوتـابخـانە، لە کەنـاڵی چـواری تەلەفـزیـۆنی ئینگلتەراوە، فـێری پیتەکان و خویندنەوە و نووسین بوو. فـێری بە دەیان وشە و کرداری کۆکردنەوە و لێدەرکردن بـوو . تا (٥٠) شی دەژمـارد.

بۆ یەکەمین جار سەردانکەرێکی تەندروستی کە چوو بۆ ماڵی سافرۆن، هەستی کرد کە سافرۆن منداڵێکی زیرەکە، بە دایک و باوکی سافـرۆنی وت، بۆ تاقـیکردنەوەی تێکڕای زیـرەکی ببیـبەن بـۆ لای پـزیشکـێکی دەروونناسی منـداڵان. بە قـسەیان کـرد و بـردیـان بـۆ لای پـزیشکی دەروونناسی منـداڵان. پزیشکەکەش زانی کە سافـرۆن زیرەکە، داوای لە دایک و باوکی کـرد بۆ زانینی رادەی تێکڕای پلەی زیرەکی پەیوەندی بە (مینسا) ەوە بکەن. میـنسا کۆمەڵەیەکە، ئەنـدامەکانی لەو کەسانە پێکهاتـووە کە زیـرەکییەکی باڵایان هەیە و زرنگ و بیـرتیـژن. زیـاتر لە سەد دەوڵـەت لە جـیهانـدا، ئەنـدامیان تێـیدا هـەیە. هـەر ئەم کۆمەڵـەیە پـزیشک و دەروونناسی پسپۆری بواری زیـرەکییان هـەیە، لە دوای زنجـیرە تاقـیکردنەوەیەک، ئینجـا بڕیـاری تێکـڕای زیـرەکی ئەو کەسە دەدەن. بڕیـاری ئەوەش دەدەن ئایا شایـەنی ئەوەیـە، کە لە مینسا ببێت بە ئەنـدام یـا نـا.

کە (پـاپـا پیگ) وێنەی سافـرۆنیان لە شـیۆەی فـیلمی کـارتـۆنی بـزوێن کێشا. سافـرۆن وتی:” من تەنیا کچێکی بچـووکم، بەڵام زۆر شـاد دەبم کە لە تاقیکردنەوەکانی زیرەکیدا دەربچم، گەرچی زۆریش گرانن. زۆر دڵشادتر دەبم بەوەی کە ببم بە ئەندامی کۆمەڵەی میـنسا” وتیشی:” کـە گـەورەبـووم، حەزدەکـەم بـە درێـژایی رۆژ بـە یارییەکـان یـاری بکەم.. بەم نـزیکـانەش دەچـم بۆ قوتـابخانە. وێنە دەکـێشم و وێنە دەکـێشم و رادەکـەم”

سافـرۆن پلیدگەر لە زنجیرە تاقـیکردنەوەکانی کۆمەڵەی مینسا دەرچوو، تێکـڕای پلەی زیـرەکی (١٤٠) پلەیـە، کە (٤٠) پلـە لە سەرووی، تێکـڕای پلەی نـاوەنـدی زیـرەکی گەورەوەیە، کە (١٠٠) پلەیە، پلەی زیرەکی ( ئەلبێرت ئینشتاین) و (ستیڤـن هوكینگ) (١٦٠) پلەیـە، کە لە پلـەی بلـیمەتی دان. تێکـڕای پلـەی زیـرەکی سافـرۆن (٣) پلـە لە پلـەی زیـرەکی سەرۆک کۆمـاری پێشـووی ئەمریکا (بیـل کلینـتون) زیـاتـرە.

سافـرۆن بوو بە بچووکتری ئەندامی کۆمەڵەی مینسا. مینسا ئەوەشیان وت:” سەرەڕای تەمەنەکەی، زیرەکی سافرۆن وای لێدەیکات کە ببێت بە دیاریترین منداڵ لەناو منداڵانی تەمـەن شـەش بۆ حـەوت ساڵان”

سافـرۆنی تەمەن سێ ساڵان.. زۆر حـەزی لە نووسین و لە خوێنـدنەوەیە، بە تایبەتیش زۆر حـەز لە خوێندنەوەی چـیرۆک دەکـا. حەزیشی لە وێنەکێشان هـەیە. رۆژی تـاوێک چـیرۆکی پێش نووستن، چیرۆکی (باشه‌، باوکم پالەوانی ژماردنی دابەزێنە) بۆ خـوشکە بچکـۆلەکەی دەخـوێنێـتەوە.

شایەنی باسیشە نە باوکی و نە دایکی سافـرۆن بڕوانـامەیان لە خوێندن وەرنەگرتـوون. بەوە دەچـێت کە سافـرۆن بە باوکی بکـا. دانی پلیـدگەری باوکی کە تەمەنی (٢٣) ساڵە، دیزاینسازی (ویپ) و چەندین سایتی ئەلیکترۆنییە. (٨) جار بوو بە پاڵەوانی یارییەکانی بەرنەماکانی (کۆنتـداون : ژمـاردنی دابەزیـن) لە تەلـەفـزیـۆنی چـواری ئینگـلتەرا.

دانی پلیـدگەری باوکی دەڵێ:”سافـرۆن لەگەڵ مندا سەیـری بەرنـامەی (كۆنتداون) دەکا، هـەر لـە میانـەی ئـەم بەرنـامەیەشـەوە فـێری پیتەکـان و کۆمەڵـێک لـە وشەکـانی ئـەم بەرنامەیە بـوو” دەشڵێ:”سافـررۆن رووحـێکی پـاکی ملمـلانێی بەرزی تێـدایە. کە پێی دەڵێم من شتێکـم لا هەیە لە حەوت پیت پێکهاتـووە.. ئەو دەڵێت منیش شتێکی جوانترم دەستکەوت کە لە هەشـت پیت پێکهـاتـووە”

دایکی سافرۆن، خاتوو (کیرسی) تەمەنی (٢٣) ساڵە، دیزاینسازی فانیلەی (تی شێرت)ە دەربارەی سافـرۆنی کچیان دەڵێ:”سافـرۆن لە کاتی قسەکردن لەگەڵ کەسانی جـیاوازدا، هەر ناسنامەیەکیان هـەبێ، متمانـەیەکی زۆری بە خـۆی هەیە.. چیرۆکـیش بۆ (ویـلۆ)ی خۆشکی دەخـوێنێتەوە کە تەمـەنی (٧) مانگـانە. 

دایک و باوکی سافـرۆن، دەڵێن:”زیـرەکی و تێکـڕای زیـرەکی بـاڵای سافـرۆن، هـەر لە منـداڵیـیەوە، لە تەمـەنێکی بچـووکـدا دیاربـوو”

دایـکی وتیشی:”سافـرۆن دەتـوانێ زۆر بە خـێرایی و بێ دامـان کـرداری کۆکـردنەوە و لێـدەرکـردن ئەنجـام بـدا.. رۆژانـە دەخـوێنێـتەوە و دەنـووسیت.. کە پەرتـووکـێک لە پەرتووکخانە دەخوازم. یەک جار بۆی دەخوێنمەوە. دووەمین جار خۆی دەیخوێنێتەوە”

منـداڵانی کوردیش، لە رووی زیـرەکی باڵا و بلیمەتییەوە، لە منـداڵانی گەلانی تر کەمتر نین، گەلێ منداڵی زیرەک باڵا و بەهرمەند و داهـێنەرمان هـەیە.. بەڵام زۆر بە داخەوە، کە بێـنازن و نە پشتگـیری و نە هانـدەریـان هـەیە و نە هـیچ لایـەن و ریکخـراوێـکی رۆشـنبیری و زانیـاری و هـونەری تایبەت بە منداڵانمان هـەیە، کە بە دڵسۆزییـەوە لە خۆیانی بگرن و هۆیەکان و پێداویستییەکانی پێشکەوتن و دەرکەوتنیان بۆ دابین بکەن. گەر رێکخراوی تایبەت بە منـداڵانیشمان هـەبن، وەکو پێویست پشتگـیرییان لـێناکەن.

نەرویـج: ٨/ ئۆکتۆبەر/ ٢٠٢٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی