"an independent online kurdish website

دایە “نوسرەت هەمزە” دایکی کاک “محەممەد ئەمین بایەزیدی” ناسراو بە “محەممەدئەمین خراپە” کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکرات لە گوندی “خراپە”ی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

دایە “نوسرەت” لە ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی لە گوندی “خراپە” لەدایک بووە و دواتر لە “پیرانشار” نیشتەجێ بووە.

هاوسەری دایە “نوسرەت”، کاک “حوسێن بایەزیدی” لە هێزی بەرگریدا بووە کە لە چەندین شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا بریندار بووە.

ئێستا کوڕێکی دایە “نوسرەت” بەناوی کاک “محەممەد ئەمین بایەزیدی” ناسراو بە “محەممەدئەمین خراپە” لە ڕێزی پێشمەرگەکانی کوردستاندایە و کادرێکی لێوەشاوە و فەرماندەیەکی بەوەجی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

سەرچاوە:  کوردستان میدیا

پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ کاک حەمەدەمین و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمی دەزانین. روحی دایە نوسرەت شاد بێ.

 ساڵی 2015 وتووێژێکمان لە گەل کاک حەمەدەمین پێک هێناوە کە دوبارە بڵاوی دەکەینەوە

حەمەدەمین خەراپە 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی