"an independent online kurdish website

ئەمڕۆ 10-10 رۆژی جیهانی هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدامە لە جیهان, كە لە 106 وڵاتدا  بۆ هەموو تاوانێك هەڵوەشاوەتەوە ,تەنها لە 20 وڵات بە عەمەلی جێبەجێدەكرێت,

 هەرچەندە بە داخەوە هێشتا زیاتر لە 60%ی مرۆڤایەتی لەو وڵاتانە دەژێن حوكمەكەیان هەڵنەوەشاندۆتەوە نموونەیان چین و هیندستان و  وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاو پاكستان و نیجریاو میسرو ئێران و سعودیەو بەنگەلادیش  و عێراق و ئەندەنوسیاو …..

ساڵی 2019 لە جیهان 2307  بڕیاری ئیعدام دەرچووە لە 56 وڵات, 657  بڕیار لە 20 وڵات جێبەجێكراوە, كە 86%یان لە چوار وڵاتی ئێران, سعودیە و عێراق و میسر جێبەجێكراون, ئامارەكانی چینیش بڵاو نەكراونەتەوە, هەر ئێستا 26604 مرۆڤ لەسەرتاسەری جیهان چاوەڕوانی ئیعدامن.

ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی ئەو وڵاتانەی پەیوەست دەبن بە هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدام رو لە زیاد بوونن, ئێمە لەم رۆژەدا شان بە شانی هەزاران رێكخراوی پشتیوان لە هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدام, داواكارین ئەم حوكمە زاڵمانەیە لە كوردستان هەڵبوەشێتەوە, بۆ سزادانی هیچ كەسێك وە بە هەر بەهانەیەك و لە ژێر هەر فشارێك جێبەجێ نەكرێت و كوردستان پەیوەست بێت بەو وڵاتانەی كە ئەم حوكمەیان هەڵوەشاندۆتەوە .

سزادان لە رێگای سەندنەوەی مافی ژیان سزایەكی قێزەون و دڕندانەیە, با كوردستان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە زاڵمانەیە جوان بكەین.

هەڵمەتی ژیان نا بۆ ئیعدام لە كوردستان

رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید

تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی

تۆڕی ئایكان كوردستان

رێكخراوی بەرەنگاربونەوەی چەكی كۆكوژ لە كوردستان

هەڵمەتی دادپەروەری

10-10-2020

عەلی مەحمود

00964750371462

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی