"an independent online kurdish website

 بەلامەوە گرینگ نیە دوژمن چیم پێدەڵێ، گرینگ ئەوەیە خۆم چیم!

 من بڕوای تەواوم بە هەقانیەتی مافی نەتەوایەتیە و بڕوای ئایینیشم هەیە لە هەردوکیاندا بێی دڵەڕاوکێ وهیچ تێبینەیەک باوەڕی خۆم تەنانەت بە دوژمنیش دەڵێم و نایشارمەوە .

دیمە سەر ئەسڵی بابەتەکە. لەناوخۆی کوردستانەوە کەسێک پێوەندی پێوە کردم داوایکرد وڵامە کەشی بلاو بکەمەوە بەو جۆرە دەستی پێکرد:من نوسراوەکانی جەنابت لە ڕێگای دۆستێکەوە دەبـینم ودەخوێـنمەوە، مـن و تۆ یەکتر ناناسین. منیش مەلام لە تێپی تازەکانم . دەزانم کۆنەکان هەمویان دەناسی.هەرچەند ناسیاو نیم، بەڵام دڵنیام وڵامم دەدەیەوە. پـرسیارەکەم ئەوەیە (تۆخۆت موسوڵمانی و مەلاشی چۆنە کەوەتویە خەتی ئەوانەی دژی ئیسلام و کۆماری ئیسلامین ، پێتوانیە هەڵەی؟) پێشەکی بارەقەڵات پیدەڵێم کە هێشتا بەداوی تەقیەوە نەبوی و پرسیارەکانت بەڕاشکاوی دەکەی، توانیوتە پێوەندی بـەمنەوە بکەی بەبێ ئەوەی بمناسی. دەزانم مەبەستت لەو پرسیارە چیە. پێش هەموو شتێک بزانە هەر کەس لە ڕوی وردبونەوە و لێکدانەوە و هەلسەنگاندن و بڕوا بـەخۆ بوون ڕێگایەکی گرتبێ هەر چەند سەخت و دوریش بێ بە دڵنیایەوە نەهـەڵـەیـە و نەهەتڵە، ئەوانە تووشی هەڵە و هەڵدێـر دەبـن کە بـۆ خۆیـان نین و ئـامرازن. بـۆ وڵامی پـرسـیارەکـەت بـە پـێویستی دەزانـم کورت چـۆنـیەتی خـوێـندنی خۆمـت پێبناسێـنم. مـن لـە لای مـامۆستـایـان خوا لـێخۆشبوان: مـەلا حوسێنی مەجدی، مەلا کەریمی شاریکەندی، مەلا شێخ عیزەدینی حوسەینی، مـەلا سادقی واسیقی بللا و مەلا محەممەدی ماوەڕانی، کە دەکرێ بڵێم: شۆڕای بەرزی مامۆستایانی ئایینی مەڵبەندەکە بوون. لە مەدەرەسەی علومی دینی سابڵاغ ئیجازەی ( ئیفتاو تەدریسم ) وەر گرتووە. بڕوام وایە مەلای واقعی دەبێ (موقەلید) واتـە وەدواکەوتوو نەبێ و بتوانێ بەقەدەر زانستی خۆی بـەئایەتـو حەدیسی سەحیح عەمەل بکا، ئەوەی نەشی زانی پرسیاری پێ عەیب نـەبێ . چونکە ئـەساسی ئـایینی پـیرۆزی ئـیسلام قانونـە بـنەڕەتیەکەی قورئـانـەو هەرچی دەگەڵ ئەو نەیخوێنێتەوە ڕەدکراوەیە. بە لاشمەوە گرینگ نیە دوژمن چیم پێدەڵێی، گرینگ ئەوەیە خۆم چیم .

من دژی ئیسلام نیم هیچ بەڵکو ئیمانێکی پتەوم هەیە و لە ڕوی هەڵسەنگاندن و وردبونەوە هەڵم بژاردوە. بێگومان فرشتە نیم هەڵە وپەڵەشم هەبون . ئەوانەی کاریشیان دەگەڵ دەکەم ، پێم خۆشە بـزانی ( ١ ) خەبـاتی ئێمە سیاسیەو دینی نیە لە ڕێزی پێشەوەی ئێمەشدا ڕێبەرمان پێشەوایە و خۆی زانایەکی بـەرزی ئایینی لانیکەم لە مەڵبەندی مۆکریان بوە، تائێستاش مامۆستای ئایینی زاناو لە خۆبردو لەڕێزی ئێمە دا هەن ودەبـن و شەهیدیشیان داوە ( ٢) ئـێمە خەباتی نـەتـەوایـەتی وەک ئەرکێکی گرینگ بۆ وەدەست هێنانی ئازادی نیشتمان و نەتەوەکەمان کەخوا پێی داوین دەکەین، مافی خوا پێداویش پاراستنی واجبە. ئـەوەی ئێمەی لێک کۆ کردۆتـەوە ئـایین و ئـیدە نـیە بـەڵکو نـەتـەوەو زمانو فەرهەنگ و کلتور و نیشتمان و ئازادیە. بێگومان ئیدەو ئایینی جیوازیشمان دەگەڵن کە خۆی پێکهاتەی کوردستانە .(لکم دینکم ولی دین ). ( ٣) لە پرسیارەکەی جەنابیشت دەردەکەوێی کە تۆش ئیسلام و کۆماری بەناو ئیسلامی لێک جیادەکەیەوە و منیش دەڵێم : ئەوەی نـاوتـان لـێناوە کۆماری ئیسلامی لـە ڕاستیدا هەو نیە بـەڵکو مەزهەبـێکی شیعی یـە . ئـیسلام فەرمانی خوایە وچەندین لکو پۆپیان بەناوی مەزهەب لێکردۆتەوە . بـاشتر بڵێم : دیـن فەرمانی خوایە ومەزهەب بیرو بۆچونی عەبدێکی خوایە هەرکێ بێ . ئەوەی ئێوە مەزهەبی شیعەی ( ١٢ ) ئیمایە و زۆرتر وەک سیستمی پاشایەتی دەچێ . ئەگەر ورد سەیـری بکەی تـۆ لەمن باشتر دەزانی چۆن دەڕواننە ماڵبات و سەحابەکانی پێغەمبەروهیچیان قبوڵ نین و ئوسولەن بـڕوایان بـە خەلافـەتی ئەبوبەکرو و عومەرو عوسمان هەر نیە!. من چونکە بڕوای قوڵم بە ئازادی هەیە ، بێحورمەتی بەئایین وئیدەی کەس ناکەم ئەگەر بە غەڵەتیشی بـزانم . یان باشتر بڵێم : دژایەتیم دەگەڵیان هەیە نەک دوژمنایەتی.

من کوردم کوردێش ئەگەر ئێوە دەرتان نەهاویشتبێ یەکێکە لەو نەتەوانەی کە خوا لە قورئاندا ناساندونی و دەفەرموێ { ئەی مرۆڤەکان ئێوەم لە نێرو مێیەک وەدیهیناوە ، کردومن بە گەل وهۆز تایەکتر بناسن وهاوکاربن و ماقوڵترینیشتان پارێزگار ترینتانە ) بە ناوەرۆکی ئەو ئایەتە کوردیش وەک هەموو گەلانیتر لـە هەموو دروستکراوەکانی خوا بەشمان هەیـە. قـبوڵ بون لە بارەگا خواش بەوە نیە کوڕی کێیەو لەکام تـیـرەو تـۆرەمەیـە ، لـەسەر کام مەزهەبـە ، بـەڵکو بەکردەوەیە. ( لیس للإنسان إلا ما سعێ ) کێشەی ئێمە دەگەڵ ئایـیـن وئـیدەو مەزهەب نیە ، بەڵکو بەرەنگاری هەموو ئەو دەسەڵاتانە دەبـێنەوە کە مـافی ڕەوایان لێداگیر کردوین، دەستیان بەسەر زێدەکەمان داگرتوە، سەروەتوسامانی وڵاتیان بەتـاڵان بردوین، کەڕامەتی مرۆیی ونەتەوەییان پێشێل کردویـن.جا ئەوانە لەسەرهەر دینو مەزب و تیرەو تۆرەمەیەک بـن و هەرناوێکیان لە خۆیان نابێ. کەوابوو خەباتی ئێمە بۆ مامۆستاکانیش هەم نەتەوەیی و هەم ئایینیە.

بۆ ئەوەی دەقاودەق و بێپەردە بەتۆی بڵێم : دەڵێـم : هەر کەس کە ناوی ئیـمام وحەزرەتو وەلی و ڕێبەرو نوێنەری خواو هیتری لە خۆشی نابێ ، مـاف و ئازادی خوا پێداوم لـێی زەوت بکا بـەرەنگاری دەبـمـەوە. کێشەی ئێمە بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەی ئێوە ئی ئەوڕۆ نیە . ئێمە چۆن ئێستا بەرەنگاری سەڵتەنەتی ئاخوندی بـوینەوە ، پێشتریش بـەرەنگاری سەڵـتەنـەتی پـاشایـەتی بوینەوە. بـەلای مـنـەوە گرینگ نیە داگیر کەر کێیەو چەندە بەهێزە ، گرینگ ئەوەیە، من هەقم بەدەست بێی . ئەو بوختانو درۆیانەی کارگێڕانی کۆمارەکەتان و هێندێک لە ئێوەش بـۆ ئێمەو خەباتەکەمانی هەڵدەبەستن ئەسڵ ئەساسیان نیە و بۆختانێکی گەورەیە و تۆش دەزانی بوختان گەورەتاوانە. ئێمە بە پێچەوانەی پڕوپاگەندە ژاراویەکانتان نەک دژی شۆڕش نین بەڵکو شۆڕشگێڕین ، نەک بەستراوە بە ئیسڕائیل ئەمریکا نین بە ڵکو لە بڕیارو کرداردا تـەواو ئازادو سەربـەستین. ئـەوە ئـێوەن دەگەڵ هەمـوو وڵاتـە ئیسلامیەکان و مـوسوڵمانـان شەرتانەو ئـاژاوەیـان بـۆ دەنـێنەوە دەگەڵ هەموو وڵاتەغـەیـرە ئیسلامیەکان هاو پـەیمانن و ساتـو سەودایـان دەگەڵ دەکەن، تـەنـانەت بـە شایەدی هەموو وڵاتانی ئـوروپـا دەگـەڵ ئـەمـریـکاش وتـو وێـژتــانـکرد، بــۆ دۆزیــنەوەی ڕێگایەک بۆسات وسەوداو ئێستاش هەر خەریکن وبەدرۆش دروشمی مەرگ بەر ئەمریکاو ئیسڕائیل دەدەن! ڕاستە خەباتەکەمـان بـەنـاوی دـین نـە کردوە بۆئـەوەی خەڵکی پێ فریو بدەین ، دروشمی بە درۆی مردن بـۆ ئـەمریکاو ئیسڕائیلمان بـەرز نەکردۆتەوە و لە بنەوە ، یـان بـەواسیتە سات و سەودایـان دەگەڵ بکەین، بە ڵکو بەپێی دەقەکانی قـورئـان زوڵـممان قـبوڵ نـەکردوەو بەرەنگاری زاڵمان بوینەوەو دەبینەوە. زۆر عومەرو خالـیدو هەمـزەو عەلی و حەسەن و حوسێنمان لەو ڕێگایەدا کردۆتە قوربانی. قوڕیان بۆ ناپێوین بەڵکو شانازیان پیوەدەکەین کە لە ڕێگای سەر بـەستیو ئـازادی گەلو وڵاتــدا سەریان داناوە !.

کاک مەلا ناڵێم: ئێوە وەرنە ڕێزی ئێمە ، باسی کوردایەتیش هەرمەکەن ، دەڵێم: ئەوە بڵێن کە خوا فەرمویەتی ئەگەر ڕاست دەکەن.! وەشوێن پێغەمبەر بکەون نـەک ئیمام . ئەگەر عالـمن و دیـن دەزانـن ، عالمە ئـیماندارەکان میراتگری پێغەمبەرانن ، نەک دواکەوتوی ئیمامان . لەکوێێ قورئانـدا کوتراوە کوردبون و داواکردنی مافی ڕەوا کوفرو تاوانە ؟!. لە کوێی قـورئانـدا هاتوە کە زمانی کوردی زمانی جنۆکان یان پاشتەرکی زمانەکانی فارس وعەڕەبو تورکانە ؟! دەزانم دڵتان بەوە خۆشە کە گۆیا حکومەت مـزگەوتـوو حـوجـرەی دروسـت کردون ، ئەگەر بزانی ئەوە وەک مزگەوتی مونافقەکان بـۆ هەڵخەڵەتـاندن و فریودانە. ئـەوەنـدەی لەوانەدا ویلایەت و ئـیمامـەت و تەشەیـوع دەخوێندرێـو دەنـاسێندرێێ هەرگیز ئەوەندە باس لەخواو پێغەمبەرو ئیسلام نەکراوە . کاک مەلا پێمخۆشە بزانی ئێمە گەیشتوینە ئەو قۆناغە لـە تێگەیشتن ،کە بـڕوا بـە قـسەی درۆو بێبنەماو بێکردەوە ناکەین . پێشمان وایە موسوڵمانان تەنـیا بـە کردەوە دەتوانن ڕەزای خوا بەدەست بێنن، نەک بەدروشم و گریانو قـوڕپێوان . لە دنیای ئێمە دا دیـن وکار و گوتار، لە ڕووی ئـیـمان و بە دڵخوازە، بـۆیـە ملکەچی ویـلایەتی فەقیە نەبوین. دەگەڵ ڕێزم بۆ مەزەبی شیعە ، ئێمە دینمان هەیە، قانونمان قورئانە ، کردەوەی ڕاست و خواپەسندانەش چاکە و ئیحسانە، نەک درۆو دروشمدانە.

کاک مەلا : ئەو چەکە مەترسیدارەی کۆمارەکەتان شەڕی ئێمەی پێدەکا ،دین و پارەیە ، بەناوی دین زۆرانی فریوداوەو بەپارەش سیخوڕو وجاش دروست کراون. چل ساڵ و ئەندێکە گوێم لە قورئان و دین و ئیمام ئیسلام و شتی لەو بابەتە دەبێ ، بەڵام بەپێچەوانەی هەموی ئەوانە بـەکردەوە شایـەدی فـتـوای جیهادی دژی کوردو کۆمەڵکوژی قاڕناو قەڵاتان و ئیندرقاش و قـەرەگۆلـو چەقەڵ مستەفا وکانی مام سەیدەو دەیانیتریش بوین .ڕۆژ نیە کوردێک بەتاوانی داتاشراو ئیعدام نەکڕێی .لەبیرتە ( خەڵخاڵی ) بێ لێپرسین کوردی دەکوشت دەیکوت:دادگایی ناوێێ بڕۆن ئێعدامی کەن ئـەگەر گـونـاحـبار نـەبێی دەچـیـتە بەهەشت وئەگەر تاوانیشی هەبوو سەزای خۆیەتی !! دەبێ تۆش بزانی مەرجی قبوڵ کردنی عێبادەتی خواش بـرێتیە لـە : بـلـوغ و عـەقـڵ و ئـازادی . خـوا پەرستنی خۆشی ئەگەر بە جەبر بوبێ قبوڵ نیە. وڵامی پرسیارەکەت کە زۆر لەوە زۆرتر هەڵدەگرێ ، بەو نوێژە بەزۆر پێکراوە دوایی پێدێنم کە لە سەردەمی ئاغاو ڕعیەتیدا کراوە ( قەدیم لە دیهات وەرزی کارو تیکپۆشآن و کۆ کردنەوەی ئـازوقە و خەلـەو خەرمان ، جـومعەو جەماعەت لـە گوندەکان بەتەواوی تەعتیل دەبون. لە هێندێک گوند مەلاو فەقێ هەبون و ئاغاکەش خۆی ئەهلی نووێژو تاعەت بوو، ڕۆژی هەینی دەینارد هەمو کەیخوداو نـوێـژکەرانی لەکارو کاسبی دەکردن وکۆیدەکردەوە ، کابرایەک زۆر بـەوکارە قـەڵسو هیچ بڕوای بەو جەماعەتەش نەبوو . لە کاتی نوێژ کردن دا لە جیاتی فاتیحاو قول هوەڵا و سوبحانە ڵا و هیتر هەر دەیکو یارەبی خوایە ئەو کەسەی نوێژی بۆ دەکەم کوڕو کچی بمرێ. کەسڵاویان داوە ،ئەوەی لە تەنیشتی بوو کوتی: ماڵوێران تۆ خۆت کافر کرد، ئەوە دەڵێی چی ؟! کوا خوا کوڕوکچی هەیە گێژە! کابرا کوتی من کەی باسی خوام کردوەو دوعام لێکردوە ؟ من نوێژم بۆ ئاغا کردوەو دوعاکەشم هەرلەو کردوە !) دڵنیابە زۆرن ئەوانەی وەک جەنابت زۆر شت دەڵێن و دەکەن نەبڕوایان پێیەتی و نە لەسەر ویستی خۆیانە ، زۆرشتیش ناڵێن، چونکە ( بۆ پەز زەرەری هەیە ) ئەوەش ئیمان نیەو ئەماننامەیە . هێندێک بۆ پلەو پایە، هێدێک بۆ نانو دابین کردنی ژیان ، هێندێکیش ترسنۆک وهیچ نـەزان ،بـەو داوەوە بـون، دڵـنیام دیـن ودنیاشیان لە کیس خۆیـان داوە. قورسایێ ئەوباری تاوانە دەکەوێتە سەرشانی ڕێبەرانی ئایینی وەک جەنابت وهاوکارەکانت، چونکە ڕێگەی هەتڵەتان نیشانی خەڵک داوە .مەلا بەرپرسی کوتنی ڕاستیەکان ، لە قاودەری جینایـەت و تـاوانـەکان ، ڕێنیشانـدەری ڕێی لێونبوانن. بیزانن یان نەیزانن هەڵدێراون . بـەڵام هەرئـەوتان لـێدەوەشێـتەوە، ( هرچی بـۆگەن بـوو خوێی پێوەردەکەن . هـاوار بـۆ ئـەوڕۆژە خوێی خـۆی بـۆگەن بێی ) ( گوزە چی تێدابێ ‌هەرئەوەی لێدەڕژێ ) ئـێوە خەڵکی ئـاسایی نین ڕۆگەی ئـێوە دەبـێی خواو قورئان بێی ، چونکە خوا دانەری قانونەکەیە کە قورئانە ،پێغەمبەریش ڕاگەێێنەری ئەو قانونەیە ، بۆیە ڕێبەرو پێشەوامانە. دین ئیمام ناسین و ناساندنی نیە . ێـاساو ڕاسایەکە بۆ ناسینی ئەو قورعانەو بەڕێوە بردنی ئەو فەرمانانەو بـۆ دابین کردنی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی هاتوە. بەکورتی هیوام وایە توانیبێتم شتێکت تێبگەێێنم و ئەرکی خۆم بە جێ بێنم و وەک ئێوە لەکاروانی بەرەو ڕاستی و خوا پەرستی بـەجێ نـەمێنم . من ئەوەم. ئێوەش چی دەڵێن بـڵـێن و چۆنی دەقەبڵێنن ئـازادن.

 هەموو ئەوانەی حەزیان لێیە، ئەگەر ویستیان دەتوانن بڵاوی کەنەوە.

 براتان مە برایمی مەجید پور ٣٠ ڕەزبەری ٢٧٢٠ کوردی

 ٢١ /١٠ / ٢٠٢٠ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی