"an independent online kurdish website

بەیانی کاتژمێر ٢:٢٠ دەقە، یەکشەممە ڕێکەوتی 25.10.2020 بە داخەوە «مرێم سەید ئەحمەدی، دایکی «سەید سەلاح حەبیبوڵڵازادە» و خوشکی ئازیزی« سەید ڕەسووڵ سەید ئەحمەدی» لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

پێشمەرگەکان: لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوڕێیان سەید رەسوڵ و سەید سەلاح دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و روحی دایە مرێم شاد بێ.

دەقی ئاگاداری کە لەم بارەوە بڵاو کراوەتەوە

«انا للە و انا الیە راجعون»

ھاوڕێیان و خزمان و دۆستانی ھێژا

ئازیزان و خۆشەویستان, ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەمڕۆ بەیانی کاتژمێر ٢:٢٠ دەقە واتە یەکشەممە ڕێکەوتی 25.10.2020 بە داخەوە «مرێم سەید ئەحمەدی» خێزنی «حاجی مۆستا مەلا سەید کەریم سەید حەبیبوڵڵازادە»، دایکی «سەید سەلاح حەبیبوڵڵازادە» و خوشکی ئازیزی «سەید ڕەسووڵ سەید ئەحمەدی» و ئامۆژنی زارا سەید حەبیبوڵڵازادە لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کردوو و بە یەکجاری بە جێی ھێشتین و کۆسپێکی گەورەی خستە ناو دڵمان.

2020/10/25

*****

«سپاس و پێزانین»

ھاوڕێیان،دۆستان و خزمانی ڕێزدارم.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی خۆشەویستم «دایە مرێم سەیید ئەحمەدی » و خوشکی خاڵی خۆشەویستم خاڵ «سەیید ڕەسووڵ سەیید ئەحمەدی »،لە دەرەوەی وڵات،باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ڕێگای تەلەفۆن ،ئامرازەکانی پەیوەندی گرتن و سەردان بەشداری پرسەکەمان بوون و لە ھەڵگرتنی باری قورسی ئەم کۆستەدا خەم خۆرمان بوون.

بێگومان ھاوسۆزیتان سووکنایی زۆری خستە ناو دڵمان،ھیوادارین ئێمە لە خۆشی و شادییەکانی ئێوەدا بەشدار بین.

داوای لێبواردنمان لە ئێوە خۆشەویستان ھەیە کە بە ھۆی سەرقاڵیمان بە میوان و پەیوەندی گرتن، درەنگ وڵامی تەلەفۆن و پەیامەکانتانمان داوەتەوە.

ھەر وەھا داوای لێبواردن لەو بەڕێزانەش دەکەین کە وڵامی پەیام یان تەلەفۆنیانمان لە بیر کرد بێ.

ڕێز و حوڕمەت و پێزانینی ئێمە قبووڵ بفەرموون لەشساغ و تەمەندرێژ بن.

بە سپاسی زۆرەوە

بنەماڵەی سەیید ڕەسووڵ سەیید ئەحمەدی

سەلاح سەیید حەبیبوڵڵازادە

زارا سەیید حەبیبوڵڵازادە

نەسرین ڕەسووڵی

2020/10/28

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی