"an independent online kurdish website

ھەر دۆینێ بوو  ئەوەی ئاڵای منی ھێنایە خوارەوە و سوتانی وچۆنی بیر و کێ بوونی خۆی وەکوو  کەونە مێژووی، خۆ سەپێنەر ، بۆ  سەلماندییەوە.

بەڵام چ بکەم تۆش بەچرکەیەک لە بیرت کرد .

لە بیرت کردووە ئەو ھەمووە کارەساتە و بوویەتە کەوا سووری بەر لەشکری،

جا بۆ ئەم قەڵەمەم نەشکێنم ،بۆ ئەو چاویلکەیەم نەخەمە بن پیێ خۆم بۆ ئەو دوو گوێیانەی خۆم کەڕ نەکەم ، بۆ ئەوەی نە بنوسم و نە ببینم و نە ببیسم کە

ئێمەی کورد ئایا ئێستاش ھەر  سەرینی تێ نەگەیمان ناوەتە بنسەرمان؟

ئاخر  لە داخی تۆ  روو کەمە کوێ، ھاوارێکت لێ کەم و   بڵێم کێ بوو  بێ سەر و شوێنی کردی.

کێ ئەنفالی کردی.

کێ بوون کێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

تۆ ئەوەندەی  بیر دەکەیەوە بۆ ؟؟؟؟

یا ھەزار ئەوەندەشت خراپتر بەسەر بێنن  دیسان ھەر کۆیلەکەی بەسەر و ماڵ و خاک و نیشتمان ئەوان بە خاوەنی خۆت ئەزانی؟ئەگەر وایە وەکی پێشینیان کوتوویانە ھەر لە گوێی گای  دا نوستووی.

چ بکەم گەردوون و گەردوون گێڕ  ئەوەندە بێ بەزەن و

دڵدار و بێ کەس و  پیرەمێرد و زۆر ژن و پیاوی دەروەستی ئێش و ژانی کوردستانم لێ دەمرێنێ و من و تۆی بیر کورتیش ئاوا و بەو حاڵە  ھەنگاو دەنێین ،چی بکەم.؟؟؟؟؟ سەدان پرسیار بێ وەڵامە بۆ من و زۆری  وەکوو من چ بکەم.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی