"an independent online kurdish website

لە هەر جووڵانەوەیەک کە بۆ ڕزگاری خاک و نیشتیمان بکرێ، دوای سەفی شۆڕشگێڕان، مرۆڤە تەمبەڵ و تەوەزول، خۆپەرستەکان دێنە ڕەدیفی دووهەم، زۆر جار ئەگەر نەیان توانی بێ!

جێگای شۆڕشگێڕەکان لێژ بکەن؟ هەوڵی دووبەرەکیان زۆرتر کردوە. لە نێو گەلی کوردیش دا وێڕای سەفی شۆڕشگێڕان، کەسانی قازانج ویست و خەڵکی دەغەڵ، و ، هەلپەرەست پێشی خەباتی گەلەکەمانیان گرتووە .

بەڵام زۆر شۆڕشگێڕیش هەن، بەبێ ئەوەی بێنە مەیدانی خۆ هەڵکێشان،. هەموو ساتێکی ژیانیان لە خزمەت گەل و نیشتیمان دەنێن. بە داخەوە زۆر قارەمان هەن کە بە نەناسراوی سەر دەنێنەوە، تۆزی فەرامۆشی لەسەر نێو و نێوبانگیان دەنیشــــــــــــێ .

حاسڵ مەعروف زادە  چل ساڵی تەواوە، هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ خزمەت گەل و نیشتیمان داناوە،  ئەو بەبێ ئەوەی چاوەڕێی، سپاسگوزاری کەس بێ، بۆ بۆ رزگاری گەلی چەوساوەی کورد لە ریزی  حیزبی دێمۆکڕات دا خەبات دەکا. ئەگەرچـــــــــــــــــــی کاک حاسڵ کەس وەک سەربازی ون وایە بەڵام خزمەتی دڵسـۆزانەی شاهیدی خەباتی شۆڕشگێڕانەیەتی،  هیوادارم ئەو ڕۆژە ببین کە شۆڕشگێڕان بە خزمەت کردنی نیشتیمان پێوانە بکرێن، نەک، بە کراسی خۆهەڵکێشان.

بەو هیوایە کاک حاسڵ و هەموو شۆڕشگێرە نەناسراوەکان پەردەی کەمترەخەمیان لەسەر ڕوخساری لاچــــێ .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی