"an independent online kurdish website

چرکەی ژیان بۆتە ژمارە بە سەر سروشت دا دەگەڕێ بە سەر ھەموو بوونەوەرێک دا و لە نێویاندا بە سەر مرۆڤ دا  بەڵام بەو ھەمووە  ھۆ و بورھانانەوە  بۆ منێکی کڵۆڵ و  

  ھەژار و تنیووی خوێندن و نووسین و دوان و ئاخافتن و قسە کردن بە زمان و ناسینی کلتور و فەرھەنگی ڕەسەنی کوردستانم ،قەت پێم ھەرس ناکرێ کە کاتێ ھەواڵی لە دەستدانی رووناکیدەرێک ،مۆمێک،گوڵێک،دەبیسم ،کەبڵێن ئەو مان لە کیس چوو ،بەڵام رێگەی بێ ڕێبوار نامێنێتەوە،لەبەر ئەوەی ھەموو روناکیدەرێک ڕوونانکی تایبەتە بە خۆی بۆ چۆنیەیەتی سەرنج ڕاکێشانی دوور و بنەو پاڵی ژینگەی خۆی،بۆن و ڕەنگ و سوتانی مۆم و گوڵێش ھەر وەھا.

کەوا بوو لێرەدا زۆر گرینگە مرۆڤی ھەڵکەوتووی کورد بەرھەمەکانی بکرێن بە وانە و بوترێنەوە،لەو ڕێزدار و بە وەجەی کورد ڕا کە چیرۆک بۆ کۆرپە و ساوایانی نەتەوەکەمان دەنووسنەوە تا دەگاتە نووسەرو ئەدیب و

شاعیر و مێدیا وان و ھونەرمەند و ھەموو سوارێکی بوارە کانی زمان و قەڵەم و  رۆشەنبیری و ئازادی و چۆنیەتی گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەکەمان .

جا لێرە دا جێی خۆیەتی بەڕاستی ھەمووئۆگرانی ئەم کاروانە ،ئەستێرەبارانی ھەر  چرایەکی بکەن کە تا دوایین کزەی رووناکیان بۆ بەرەو پێش بردنی وناساندنی کوردستان و نەتەوەکەمان بە فەرھەنگستانی دوور و نیزیکی ئەم گۆی زەوییەبێ ئۆقرە بوون.

 با سەر نەوی کەین بۆ گوڵ کە بۆ خۆی ھێمایەکی جوانی و بیر جوانی و جوان ویستی وخۆشەویستی و ئەوین بە ژینگەمان بە ڕامان و ژیاریمانە.

با قەدر و ڕێز و بەھای ئەو  مۆمانە بگرین ،لە دەوریان کۆ وەبین ،بە پیر ھاواریانەوە بچین و بە گوێیان بکەین

کە بۆ خاک و نیشتمان و ئازادی و مرۆڤایەتی و فێری جوڵەی بە قوڵایی ناسینی ناسنامەی نەتەوەیمان دەکەن لە بەر ڕووناکایی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مروڤ.

بۆیە کۆچی دوایی شاعیرێکی بەوەجی دیکەی ئەم نیشتمانە داگیرکراوەم .کە کاک جەلال مەلەک شاھییە،کۆستێکی گەورەی دیکەی دنیای قەڵەمی کوردستانی کەواندین و ئەرکی ئەھلی قەڵەم و تێکۆشانی بۆ ئازادی نیشتمانی بەندکراومی قورستر کرد و ھوشیار بنەوەی بە ھەموو بوارەکانی خەبات و تێکوشانی نەتەوەی کورد بە تایبەتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان  وتەوە بۆ یەک گرتن و یەک ڕیزی  زۆر زۆر پتەو و بە ئامانج کە نیزیک سی ساڵی ئەزموون کە لە باشووری کوردستان دەبێ بە چاک و خراپییەوە وانەی لێ وەرگیرابێ .

 :

من کە سوتاوی فیراقم ئیتر ناوم بۆ چیییە

خەزنەداری گەنجی عیشقی تۆم دراوم بۆ چییە

بەس بە شمشێری برۆت قەستی دڵی زارم بکە

من شەھیدم تیغی تیژی تازەسواوم بۆ چیییە

من لە دنیا دا بە بەدناوی بە ناوبانگم بەڵام

یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ بانگ و ناوم بۆ چییە

وەک پڵینگی جەنگەڵی عیشقم بەسەر بەستی دەژیم

زوڵف و چاوی تۆم ھەبێ ،زنجیر و داوم بۆ چییە

ئەم جیھانە چۆڵ و ھۆڵ و من غەریبێکم نەناس

نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆ چیییە

من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارە دا

ماڵی خەم ھەر ئاوەدان بێ ژاوە ژاوم بۆ چییە

بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن

مەست و کەیلی ساغەری عیشقم  شەراوم بۆ چییە

من کە پەیمانم لە گەڵ رووحی ھەتاوا بەستووە

ناز و غەمزەی وردە تیشکی ناو بە ناوم بۆ چییە

من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم

نووری ڕووخسارم دەوێ ، شەمعی شکاوم بۆ چییە

شێعری شاعیر  جەلال  مەلەک شاھی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی