"an independent online kurdish website

لە دوای کێبڕکێیەکی سەرسەختی دیموکراتییانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی ئەمریکا بۆ ماوەی چـوار ساڵی داهاتوو.

کانـدیـدی دیموکراتییەکـان جۆبایـدن، تـوانی زۆربـەی کورسییەکان بەدەستبهێنێت (290) كورسی بەدەستهـێنا، بەرانبەر بە (214) کورسی کە دۆناڵـد ترامپی سەرۆک کۆمـار و کانـدیـدی کۆمارییەکان بەدەستهـێنا.

جۆبایدنی تەمەن (77) ساڵان. بە ورەیەکی بەرز و بە متمانەیەکی زۆرەوە، گەورەترین سەرکەوتنێکی بەدەستهـێنا و بوو بە سەرۆکی (46) ـەمین، لە مـێژووی ئەمریکـادا.

بۆ یەکەمین جاریش لە مێژووی ئەمریکادا، ئافرەتێک بە ناوی (کامالا هاریس) کە بە رەسەن ئەمریکیش نییە، دەبێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دیموکراتییەت لە ئەمریکـادا بەرجەستە بـووە، جیاوازی لە لەرەگـەز و رەسەنـدا ناکەن. ئەمڕۆ ترامپ لە داخا کۆشکی سپی بەجێهـێشت و رووی لە یانەی گۆڵف کرد.

جۆبایدن وتی:”شەرفمەندییە کە ئەمریکییەکان بۆ سەرۆکی وڵات منیان هەڵـبژارد”

جـۆبایـدن جەخـتی لەسەر ئەوەش کردەوە و وتی:”دەبـم بە سـەرۆکی هەمـوو ئەمریکییەکان” وتیشی:”ئەو کارەی کە چاوەڕوانی دەکا ئاسـان نییە”

جۆبایدن، بۆ ماوەی هەشت ساڵ، جێگری (باراک ئۆباما) ی سەرۆک کوماری پێشووی ئەمریکا بوو.

بە شـێوەیەکی گشتی جۆبـایـدن لایەنگری کـێشەی کـورد بـوو. خاوەنی پـرۆژەی دابەشکردنی عـێراق بوو بۆ سێ هـەریمی سەربەخـۆ.

جۆبایدن خۆشیشی بە سەروسەکوتی ئەردۆگـانی دیکتاۆری رەگەزپـەرست دا نایەت.

ترامپ سەرۆکێکی هەرزەگۆی زۆربڵێی کەم لەبار و کەمکار بوو، لە سیاسەت دا فشۆڵە و نابەڵەد بوو. سیاسەتی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا، تووش شکستی هـێنا.

دۆناڵـد ترامپ لەگەڵ کوردا هەڵوێستی باش نەبـوو. گەلێ قسەی ناشیرینی لە دژی کورد کرد. هەر ئەویش گـڵۆپی سەوزی بۆ سوپای دڕندە و خوێنڕێژی تورکیای رەگەزپەرست هەڵکرد، کە بەشێک لە رۆژئـاوای کوردسـتان داگـیربکات و کۆمەڵکـوژی لە کورد بکەن. بۆیە دەڵێم سەد بەرد لە دوای.

ترامپ لە یەکەمین رۆژی هەڵبژاردندا وتی ئاهەنگێکی گەورە بە بۆنەیسەرکەوتنمانەوە دەگێڕین. بەڵام با ئەو ئاهەنگە گەورەیە بە بۆنەی شکستهێنانییەوە بگێڕێت. پێشتریش وتی گەر جۆبایدن بیباتەوە من ئەمریکا بەجـێدەهــێڵم. زۆر قـسەی هـەلەق و بەلـەقی تریـشی کرد.

پێویسـتە دەسەڵاتـداران باش ئەوە بـزانن، کە دەسەڵات و کورسی تا سـەر بۆ کـەس نییە.. بەڵام کار و کـردەوەی باش تا سەرە.

٧/ نۆڤەمبەر/٢٠٢٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی