"an independent online kurdish website

کاک عەلی مونەزەمی ماوەیەک لەوە پێش کتێبەکی لەژێر ناوی “دیرۆکەکە ڤەشارتی”دا چاپ و بڵاو کردەوە.

زەحمەتیکێشا و نوسخەیەکی بۆ منیش نارد، زۆر سپاسی دەکەم و دەست خۆشی لێدکەم. پاش خویندنەوەی ئەم پەرتوکە بۆ من دەرکەت کە نیوەرۆک و ناوی ئەم پەرتوکە ھیچ ئەلاقەیەکی بە یەکەوە نییە. نوسەر لە دەسپێکی پەرتوکەکەدا ھنێک باسی تێئۆریکی و شتھای عیلمی کردووە وەکو (چۆن مێژو دەنوسرێ و چۆن دۆکومنت کۆدەکرێتەوە و ھەروەھا بەراوردی تێئۆری چەند دانشمەندێکی لە سەر روداوەکانی مێژو کردووە و بۆچونی ھۆشیمین و د.قاسملۆ لە سەر ئەخلاقی شۆرشگێرانە و بۆچونی د.قاسملۆ لەسەر مودریەت وەکو میسال هێناوەتەوە). پاشان لە سەر روداوەکانی شیمالی  رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەوەلی ئینقلاب تا سالی ١٣٦٤ باس دەکا. نوسەر لەم زەمانەدا ھیچ پێوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە نەبووە، و ھەروەھا سن و ساڵیش بۆ ئەوە نەدەبوو کە جەوی ئەو سەردەمەی شۆرش و روداوەکان، بتوانێ ھەلسەنگێنێ و شرۆڤە بکا. کاک عەلی مونەزەمی بە خیاڵی خۆی ویستویەتی ئەو روداوانەی کە لە ناوچەی شیمالی  رۆژهەڵاتی کوردستان رویانداوە وەکو مێژوی گەلی کورد نیشان بدا و تاریخێک لێ سازبکا، باشە تاریخی نەتەوەیەکی بە قسەی چەند کەس و بیستنی ھەندێک شت لە ئەم ئەو دەنوسرێ؟ نوسەر بێ ئەوەی کە ئاگای لە دەورانی خەباتی ئاشکرای حیزب و سەختییەکانی سەردەمی خەباتی چەکداری ھەبێ، باس لە بەسەزا گەیاندنی چەند کەس لە سیخور و خاین و خۆفرۆش لە لایەن کۆمیتەی ئاراراتەوە دەکا، پێیوایە زولم لەم خاین و خۆفرۆشانە کراوە. زۆر رونە نەتەنیا لە ناوچەی شیمال بەڵکوو لە ناوچەکانیتری  رۆژەهەڵاتی کوردستان کەسانی سیخۆر و جاش بە سەزا گەیاندراون.  ئەو روداوانە نە شاراوە بوون و نەش مێژوی کوردن.  کار و تێکۆشانی کۆمیتەی ئاراراتن و روداوەکان لە پێش چاوی خەلکی ناوچەی شیمال و بە ئاگاھی دەفتەری سیاسی حیزب بوون، ئەتۆش دەتوانی رەخنەی لێبگری.

بەنەزەری من کاک عەلی مونەزەمی پەرتوکی خۆی بە نێوی بیۆگرافی بەرێز ھاشم ئیبراھیمی ناودێر کردبا باشتر دەبوو. ئەو کات بۆ خوینەر و کادر و پێشمەرگەکانی شیمالی کوردستان قابیلی دەرک و فام بوو. ئەم کتێبەی کاک عەلی مونەزەمی فەقەت بیر و بۆچونی ھاشم ئیبراھیمیە سەبارەت بە کۆمیتەی ئارارات و کادر و پێشمەرگەکانی شیمال و حیزبی دێمۆکرات. نیوەرۆکی ئەم کتێبە ئاخێندراوە بە کین و غەرەزی ھاشم ئیبراھیمی سەبارەت بە شەھید عەلی کاشفی و مەرحومی مەلا خالید باقی و شاپور شوجاعی. بە راستی تێنەگەشتم (من فام نەکر) نوسەر چ مەبەستێکی ھەیە. لە رۆژی ئەوەلی دەستپێکی خەبات و تێکۆشانی ئاشکرای حیزب لە منتیقەی شیمالی کوردستان رۆژهەڵات تا سالی ١٣٦٤ ھێناوەتە ژێر پرسیار و گومان. وای نیشانداوە حیزب فەقەت لەو ناوچەیەدا رەشە کوژی کردوە و شەھید عەلی کاشفی و شاپور شوجاعی دو کەسێن دیکتاتۆرن و نەخۆشی دەرونیان ھەیە و ھەمو کادر و پێشمەرگە کەسانی بێ ئیرادە و ترسەنۆکن، بەرپرسەکان لە بەر پلە پۆست فەقەت بەلی قوربان ولە بەرانبەر روداوەکان بێ دەنگ ماون و ھەموو کار و کردەیەک کەیفی لە سەر مەنافعی شەخسی بوون و ھەمو پۆست و پلەیەک لەسەر ئەلاقەی شەخسی دابەش کراون و ھەمو بەرپرسێک فەقەت بەلێ قوربانیان بۆ عەلی کاشفی و شاپور شوجاعی گۆتووە و لێی ترساون. فەقەت ھاشم ئیبراھیمی  خودان ھەڵویست و پارێزەری پێشمەرگە و خەلکی ناوچە بووە.

لێرەدا یەکەم نوسەر زۆر بە رونی و ئاشکرا لایەنی گرتووە و جەوی ھەستی عەشایری بە سەریدا زالبووە و وەکو تۆلە وەرگرتن و شکاندنی شەخسییەتی شەھید عەلی کاشفی  بێ حورمەتی بە ناوبراو کردوە و  وەکو کەسێکی دڵرەق و کەسێک کە  نەخۆشی دەرونی ھەبووە لە قەلەمی داوە. دووەم نوسەر سویئستیفادەی لەگۆتوبێژی کە لە گەل مندا کردبوی کردووە، زۆر ماھیرانە کەلکی لێ وەرگرتووە ھەر جار جوملەیەک یانیش رستەیەیەکی وەرگرتووە بۆ تەئیدی تێئۆری خۆی و تەئیدی قسە و بۆچونی ھاشیم ئیبراھیمی و ناھەق کردنی شەھید عەلی و شاپور بەکاری ھێناوە، دەبوویە ئەو گۆتوبێژەی لە سەریەک چاپ کربا نەک پچر پچر.

پێموایە نوسەر کاک عەلی مونەزەمی لەم کتێبەدا ناھەقی و زولمێکی زۆری لە شەھید عەلی کاشفی کردووە. شەھید عەلی کاشفی شۆرشگێرێکی راستەقینە و حیزبیەکی ماندونەناس و سادق و پاک و دل سۆز بوو. شەھید عەلی یەکێک لە گرینگترین مۆرە بوو لە ناوچەی شیمالی کوردستانی رۆژھلات دا، و ھەروا لە رێبەری حیزبدا. لە سایەی خەبات و فیداکاری  شەھید عەلی کاشفی و کەسانی وەکو ئەمسالی وی حیزب تووانی لە ناوچەی شیمال تەشکیلاتی ھەبی. تێکۆشان و ئەمەگی شەھید عەلی کاشفی نابێ لە بیرمان بچێ.

 ھیوادارم کاک عەلی چاوێک بەم کتێبەدا  بخشێنێتەوە و ناوی بگۆرێ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی