"an independent online kurdish website

  (جـۆن دێـوی) ده‌ڵێت:”منـداڵ ئەو خـۆرە گەشـەیە، کە هەمـوو دەزگـا پەروەردەییەکان بە دەوریـدا دەسووڕێنـەوە”

(رووبـارد کلـینک) دەڵـێت:”جـوانترین دیمـەن لـەژێـر ئاسمانـدا، دیمـەنی منـداڵـێکە کە پێـدەکـەنێ”

(تـۆڵستـۆی) دەڵێت:”منـداڵ لە هەموو سەردەمێکـدا، هـێمای بێتاوانی و پاکی و خـێر و راسـتی و جـوانیـیە”

(هـۆمیرۆس) یش دەڵێت:”تاوەرەکان جوانی شارەکانن.. کەشتییەکان جوانی دەریاکانن.. منـداڵانیـش جـوانی ماڵـەکـانن”

منداڵ بەردی بناغـە و یەکەمین خشتە، لە بنیادنانی هەر کۆمەڵگایەک کە داهاتـوویەکی گەشی هەبێت. منـداڵ تۆوێکە، گەر بە شێوەیـەکی دروست بـڕوێنرێ و تۆکـەرەکەی بە جـوانی خـزمەتی بکات و بیپارێـزێت. دەبێت بە دارێکی گەورە و بـەری باش دەگـرێت.

دەشێ ئامانجەکانی دایکان و باوکان لە پێگەیانـدنی منداڵەکـانیان جـیاوازبن. رەنگە هەر دایک و باوکێک شێواز و رێبازی خۆیان لە پەروەردەکـردنی منداڵەکـانیان هـەبێ، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، هەمـوو دایک و باوکـێک حەزدەکەن، کە منداڵەکـانیان زیـرەکبن و لە چالاکییە جیاوازەکانی قوتابخانەکەیان بەشداری بکەن. گەورەببن و ببن بە کەسایەتی رێزلێگـیراوی ناو کۆمەڵ و زۆر بە دڵسۆزییەوە خـزمەتی گەل و نیشتمانەکەیان بکەن.

(ئه‌رستـۆ) دەڵـێت:” رەگـی پـەروەردە تـاڵـە.. بـەڵام بـەرەکـەی شـیـرینـە”

(ئه‌فـلاتـوون) یش دەڵێت:” هـونەرێکی تـر بـوونی نییە، کە لە پەروەردە پیـرۆزتر بێ”

(دانتـۆن) دەڵـێت:” لە دوای پـارووی ژیـان.. یەکەمـین پێـویستی گـەلان پەروەردەیـە”

کوردیش دەڵـێت” منـداڵ شـیـرینـە.. بـەڵام پـەروەردە شـیریـنـترە”

پەروەردەکـردنی منـداڵان بە پوخـتی و دروستی، قـورسترین ئـەرک و کـارە لـە هەمـوو جـیهـانـدا، لە هەمان کاتیشدا پیـرۆزترین ئەرک و کـار و خـزمەتە. بە رادەی گرنگـیدان بە پەروەردەی منداڵان، دەتوانین پێشبینی چارەنـووس و داهـاتووی هەر گەل و وڵاتێک بکەین. واتە ئەمـڕۆ و داهـاتووی هەر گەلێک بە چۆنییەتی پەروەردەی منداڵەکانیانەوە بەسـتراوە. ئەمەش راستیـیەکە و بـووە بە پێـوەر بۆ گـەلانی پێشکەوتوو و دواکەوتوو.

 کـورد وتەنیش:” چـی بچـێنـین.. ئـەوە دروێنـە دەکـەین”.

پەروەردەکـردنی منـداڵان هـونەر و زانستیە، پێـویستی بە زانیـاری و هـۆشیاری و بە لـێهاتـوویی هـەیە. پێویستە پەروەردەکـاران، دایکـان و باوکـان و مامۆستاکـان یا هەر پەروەردەکارێکی تر، شارەزایی لە قـۆناغـەکانی منـداڵی و هەراشـبوون و گەشەکـردنی جەستەیی و دەروونی و ژیری و جیاوازییەکانی نێوان منداڵان بن. پەروەردەی منـداڵان پێویستی بە ئارامی و هێمنی و خۆڕاگری و پشوودرێژی و دەمارخاوی و سنگ فراوانی هـەیە. چونکە پەروەردەی منداڵان، کار و پـرۆژەی چەنـد رۆژ و مانگ و ساڵێک نییە، بەڵکو لەدایکبوونەوە دەستپێدەکات تا پێگـەیشتن درێـژەی هـەیە. بەڵام لەگـەڵ ئەوەشدا پـەروەردەی منـداڵان کارێکی ئەسـتەم نییە. گەر بتـوانن کـۆدی بنـەمـا سەرەکییەکـان و پرەنسیپەکان و رەهەندەکانی سەرکەوتن و شارەزایی پەروەردەی منداڵان بەدەستبهێنن.

بەڵام بە داخەوە، کە تا ئەمـڕۆش بەشێکی زۆر لە دایکان و باوکانی ئەمڕۆمـان، بەپـێی میزاجی خۆیان لەگەڵ منداڵەکانیاندا رەفتار و هەڵسوکەوت دەکەن. هەروەکو چۆن پەنجا سـاڵ بەر لە ئەمـڕۆ دایکـان و باوکـانیان رەفـتاریان لەگـەڵـدا کـردوون. ئەوە نـازانن کە نە منداڵانی ئەمڕۆ و نە پەروەردەی نـوێ، وەکو منداڵان و پەروەردەی سەدەی رابردوو نین. زیرەکی و ئاست و خواست و ئارەزووەکانیشیان هەمان زیرەکی و ئاست و خواست و ئارەزوو نین. منداڵانی ئەمڕۆ زیرەکتر و هـۆشیارتر و زۆرزانتـرن لە منـداڵانی نەوەی پێشوویان. لە ئەمڕۆدا دایکان و باوکان پانتاییەکی زۆریان، لە توێـژینەوە و لێکۆڵینەوە و لە زانیارییە کۆمەڵایـەتییەکـاندا گرتـوونەتـەوە. چـونکە بە پلـەی یەکـەم گۆشکـردن و پەروەردەکـردنی منـداڵان لە ئەسـتۆی دایکـان و باوکـان دایـە.

(سیمۆنـز) دەڵـێت:”پەروەردەی منـداڵ، بیست ساڵ بەر لەدایکـبوونی دەست پێـدەکات.. ئەوەیش بە پـەروەردەکـردنی دایـک و بـاوک “مەبەسـتی سیمـۆنـز، پەروەردەکـردن و شارەزاییـە لە پەروەردەکـردنی منـداڵ، بـەر لـەوەی کە هـاوسەرگـیری بکەن و ببـن بە دایک و باوک. پێویستە دایکان و باوکان بە منـداڵی بە دروستی پەروەردە کـرابـن.. تا بەڵـەدبن و بزانـن کە چـۆن بە دروسـتی منـداڵـەکـانیان پـەروەردە و ئاراستە دەکـەن.

ئەمانەی خوارەوە، هەنـدێ لە بنەما سەرەکییەکانی پەروەردەی دروست و ئاراسەکردنی راستی منـداڵانـن، کە دایکـان و باوکـان و مامۆستاکـان دەتوانن سوودیان لێوەربگـرن:

١ـ پێویستە دایکان و باوکان و مامۆستاکان، ببن بە پێشەنگ و نموونە و سەرمەشق:

چونکە منـداڵان چاولێکەر و لاساییکەرەوەن. چاو لە رەفـتار و لە خووی ئەوان دەکەن.

(ویـن دایـەر) دەڵـێت:” منـداڵەکانت دەڕواننە ئەو کارانەی لە ژیانتـدا دەیانکەیت.. نەک ئـەو قـسانەی کە دەیـانکەیـت”

(یوسف جۆبێرت) دەڵـێت:”منـداڵان زۆر پێویستییان بە چـاولێکردنی کەسانی نموونەیی هـەیە.. نەک بە رەخـنەگـرتـن”

کوردیـش دەڵـێت:” گـەورە ئـاو دەڕێـژێ و.. بچـووک پـێی تێـدەخـا” واتـە پێـویسـتە، گەورەکان بە تایبەتیش دایک و باوک، ببن بە پێشەنگ و سەرمەشق بۆ منداڵەکانیان.

بۆ نموونە ئەم خەسڵەتە جوانـانەتان پێـشان بـدەن، تا منداڵەکـانتان لێـتانەوە فـێرببن و چـاوتـان لێبکەن، وەکـو: خۆشـەویستی، کوردسـتان پـەروەری، رێـزگـرتـن، تەبـایی، دڵسۆزی، سۆزداری، نەرم و نیانی، لێبووردەیی، راستگۆیی، هاوکاری، چاکەخوازی، سنگـفـراوانی، خـوێنـدنەوە و پەرتـووکـدۆستی، پیـاوەتی، ژینگەپـارێـزی،…هتد.

٢ـ زیادەڕۆیی لە خۆشەویستی و نازپێدان منداڵان لە رێ دەردەکەن و دەبن بە نێرگزی:

سۆز و خۆشەویستی و نـازپێـدان، زۆر پێویستن بۆ منداڵان. بەڵام گەر خۆشەویستی و نـازپێـدان لە رادەبـەدەربـن. زیـان بە منداڵەکـانتان دەگەیـەنن، کە لای ئێـوە نـەبێ، لای کەسانی تـر، هـەست بـەو رادە سـۆز و خۆشـەویستی و نـازە ناکەن. بەرگـەی رەخـنە ناگـرن. لەوانـەشە کە ببـن بە کەسایـەتی نێـرگـزی. کەواتە مامناوەنـدبن لـەم رووەوە.

٣ـ ریـز لە منـداڵەکانتـان بگرن و بە هـەنـدیان بزانـن: منـداڵان هـەست بە گەشەکردنی خۆیان دەکەن. لە دیـدی ئێوەی دایک و باوکدا، شکۆ و کەسایەتی خۆیان بەدی دەکەن.

لە شـێوازی دەنگ و لە روانیـن و لە زمـانی جەسـتە و لە هەمـوو دەربـڕینێکی ئێوەی دایـک و بـاوک تێـدەگەن. گەر ئەرێنـیبن کاریـان تێـدەکەن و پـێزانینیان بۆتـان دەبێت.

٤ـ ستایش و هـەڵنان و هاندان و پاداشتکـردنی منداڵەکانتان: لە ئەنجامی هەر کارێکی ئەرێنیدا کە دەیکەن گەر کارێکی ساکار و بچووکیش بێت، لای ئەوان کارێکی گەورەیە.

ئافـەرین و دەستخۆشیان لـێبکەن، جاروبار بە دیارییەک پاداشتیان بکەن. یا بە وشە و  رسـتەی هـانـدەری وەکو: باشـە، زۆر باشـە، نایـابە، جـوانە، زۆر جـوانە. هـەر بـژین، هـیوادارم کە داهـاتـوویەکی گـەش و باڵاتـان ببێت. ببن بە زانـای گەورەی گەلـەکەمان. یا بە زەردەخـەنەیـەکی نـاسک، یا بە چەپـڵەلـێدانـێک، یا بـاوەش لێـدانـێـك، …هـتد.

منداڵەکانتان هەستی شانازی و رێـز و پێـزانینی کارەکانیان لایـان دروست دەبـن. دەبنە هـانـدان بـۆ گەشەکـردن و داهـێنان و درێـژەدان، بە هـرە و بە توانـا و ئارەزووەکـانیان.

پەیوەندی و خۆشەویسی و رێزیش لە نێوان ئێوە منداڵەکانتان شیرینتر و بەهێزتر دەبن.

بە پێچەوانەش گەر پێزانیتان بۆ کارەکانیان نەبێ و بە هەند وەریان نەگرن. منداڵەکەتان ئەو هەستە لایان دروسـت دەبێـت، کە پێـگە و سـەنگ و و رێـزیـان لاتـان نیـیە.

٥ـ هەرگیز منـداڵەکەتان لەگـەڵ منـداڵێکی لە خـۆی زیرەکـتر و باڵاتـر بەراورد مەکەن. ئەمە هـەڵەیەکی گەورەیـە، ئیـرەیی و رق لێـبوونـەوە و ناحـەزی لێـدەکەوێتـەوە.

٦ـ بە قسەی سووک و ناشیرین و نەشیاو و توانج هەستی منداڵەکانتان بریندار مەکەن:

دەڵێن:”زامی خەنجـەر ساڕێژ دەبێت. بەڵام زامی قسەی ناخۆش هەرگیز ساڕێژ نابێت” قـسەی ناخـۆش، ئازار بە هەست و دەروونی منداڵەکـانتان دەگەیەنێت، زیـاتر لە ئازاری جەستەیی. هەرگیزیش ناو و ناتۆرەی ناشیرین لێیان مەنێن. گەر هەڵەیەکیشیان کرد، کە بە ئەنقةەست نەبـوو، لـێیان تـووڕە مەبـن. تـا وا هـەست بکەن هـەر خۆشـیان دەوێـن.

٧ـ لێدان و هەڕەشە و دڵڕەقی و تووڕەیی و توندوتیژی و مۆڕەلێکردن و سەرکوتکردن و دەمکوتکردن و چـاو زەقکردنەوە و قـژ و گۆێ ڕاکێشان و تـفـلێکرن و چەمۆڵەلێنان، هەمـوو ئەمـانە دەچـنە بـواری تونـدوتیـژییەوە. کە پـەروەردەی نـوێ رەتیان دەکـاتەوە. هەموو ئەو کارە نەرێنیـیانە، زیانی جەستەیی و دەروونی بە منـداڵەکـانتـان دەگەیەنـن، لە ماڵـدابن یا لە قـوتـابخـانـەدابن. بـۆیـە پێـویسـتە منداڵـەکـانتان سەرکـوێـر نەکـەن. لە هەموو هەڵەیەکیشدا، سەرزەنشت و لۆمەیان مەکەن و تەریقیان مەکەنەوە و رەخنەیان  لێ مەگـرن و سزایـان مـەدەن و قـسەی ناشیرینیان پێ مەڵـێن و مەیـان شکـێننەوە، بە تایبەتیش لە بـەردەم هـاوڕێکـانیـان دا.

ئەو منـداڵانەی کە رووبـەڕووی لێـدان و تونـدوتیـژی و کەم سـۆزی نا خۆشـەویستی و دڵـڕەقی بوونەتـەوە، باجـی ئەم پەروەردە سەقـەتە دەدەنـەوە.. کارتێکردێکی خراپیان تێکردوون، بوونەتە شەڕانگـێز و مووبـەکار و کەڵەگا و چەقاوەسوو و لەڕیـدەچـوو. گەر دەتانەوێ منداڵەکانتان تووشی ئەم بەد ڕەفـتارییانە نەبـن. لیان مـەدەن. دەتـوانن ئەڵتەرنـاتیـڤـێکی ئەرێنی بـۆ سـزادان و راستکردنـەوەی هـەڵـەکـانیان بـدۆزنـەوە. 

٨ـ یاسا و سنووردان و کۆنترۆڵکردنی منداڵەکانتان پێویستن. چونکە بێسەرە و بەرەیی زیـان بەسەرجەم ئەنـدامانی خـێزان دەگـەیەنێت. شـیرازەی خـێزانی تێکـدەچێت. لە هەر ماڵـێکـدا یاسـا و رێـسـا و رێـز و خـۆشـەویستـیی دوولایـی و تـەبـایی هـەبـن. شـادی و کامەرانی و بەخـتەوەری لەو ماڵە دایە. مەبەستیش لە کـۆنترۆڵکردن و سـنوور دانـان، سەرکوتکردنی ئازادی نییە، مەبەست ئەوەیـە کە منـداڵان رەفـتار و رەوشتی ئەرێنی و گـونجـاو و دروسـت هـەڵـبژێـرن و فـێری رێـزگـرتـن لـە یاسـا و بەهـاکـان ببـن. تـا کە گـەورەش بـوون رێـز لە دەسـتوور و یاسا بگرن و بەرپرسیارێتی هەڵبگـرن. پێویستە دایک و باوک هاوڕا و هاوهەڵـوێست و هاوشێوازبن لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان. چونکە دوو شێوازی جـیاوازی پەروەردەی منـداڵ زیانی هـەیە، بۆ نموونە: یەکێکیان نەرمـڕەو و ئـەوی تریـان تـونـدڕەو، پەروەردەیـەکی سەقـەتیـان لێـدێتـە ئـاراوە.

٩ـ کاتێک بۆ بەسەربـردن لەگـەڵ منداڵـەکانتانـدا دیاری بکەن: راستە بەشێکی زۆر لە ئێوەی باوکان و دایکان سەرقـاڵی کارکـردنـن. بەڵام نابێـت ئەمـە بکەن بە بیانوو و بە پاسـاو بۆ فەرامـۆشکـردنی منداڵەکـانتان. هەر ئەوە پێویست و بەس نیـیە کە تەنیـا بە سـۆزداری لەگـەڵ منـداڵەکـانتان دابن، بەڵکو بە جەسـتەییش لەگەڵیـانـدابن.  پێـویستە لایـەنی کەمەوە هەفـتەی رۆژێـک یا ئێـوارەیەک، بە گـردی لە شوێنێکـدا پێکـەوە نـان بخـۆن، یا پێکـەوە بـۆ پیاسەکـردنێـک، بـۆ سـەردانێـک، بـۆ پێشانگایـەک، بـۆ بینـینی فـیلمێک، بۆ سەیـرکـردنی شانـۆیەک، بۆ سەیـرانێک،…هـتد. پێـویستە لەم بـارەیـەوە منداڵـەکـانیشتان بەشێکـبن لە هـەڵـبژاردن و بـڕیـاردان و لە پلانـدان و بەرنامەدانـان.

(جاكسۆن بـراون) دەڵـێت:” کاتی گـەڕان و یـاری لەگـەڵ منداڵەکـانتـدا دوامـەخە.. ئەو کـاتانە چـۆن بۆ تـۆ گـرنگـن، ئەوهـاش بـۆ ئەوانیـش گـرنگـن”

١٠ـ زۆر دایکان و باوکان ئەرکەکانی ماڵەوە، خۆیان بۆ منداڵەکانیان جێبەجێیان دەکەن.

ئەمە هەڵەیە. مەبەستی مامۆستاکان لەم ئەرکانەدا، ئەوەیە تا بزانن قوتابییەکانیان فێری بابەتەکان بوونە یا نا. لێیان تێبگەن و یارمەتیان بدەن. خاڵی ئەرێنی و نەرێنیان بزانن.

١١ـ جەخـتکـردن لەسەر ئـەوەی کە منـداڵەکـانتان بە بـاشی لە قـوتابخـانەدا فێردەبن: فێربوون بەشێکی گـرنگە لە پەروەردەی منداڵان، بەڵکو پەروەردە و فێرکردن دوانەن و تەواکەری یەکـترین. تەنـانەت وەزارەتی فـێرکردن ناوەکەشیـان گـۆڕی بە وەزارەتی پـەروەردە. فـێربـوونێکی بـاش نـەک تەنیـا لە پێـناوی فـێربـوونێکی ئاکـادیمی، بەڵکو فـێربـوونیش لە چـۆنییەتی رەفـاتـرکردنیان لەگـەڵ کەسوکـار و کەسانی تـر و ژینگەی دەور و بەریانـدا. پـەروەردەی بـاش ئەوە دەردەخـات کە چـۆن منـداڵان بە شـێوەیەکی دروسـت رەفـتار لەگـەڵ مامۆستاکـانیـانـدا دەکەن و رێـزیـان لێـدەگـرن. بـە دڵـنیایی و پەرۆشیشەوە دەچـن بۆ قـوتابخـانە و بە باشیش ئەرکەکـانیان جـێبەجێ دەکـەن.

١٢ـ ئـازادی بۆ منـداڵان و گەورەکان پێویستە و هـیچ جێگـرەوەیەکی تری نییە: ئـازادی بە رادەی ئاو و نان و ژیان پێویستە. مرۆڤ بەبێ ئـازادی ژیانی ناتەواوە. پێویستە هەر لە منداڵییەوە، منداڵان ئـازادبن لە گوزارشتکـردن لە راو و هـزر و لە ناخی دەروونیان. ئەگەرچی لە هیچ شوێنێکی جیهانـدا ئازادییەکی رەهـا نییە و سـنووردارە. مرۆڤ تا ئەو سنوورە ئـازادە، کە سـنووری ئـازادی کەسانی تر نـەبـەزێنێـت. ئـازادی بـڕوا و متـمانە بەخـۆبـوون بە منـداڵان دەبەخـشـێت. هـۆکـارێکی سەرەکی داهـێنان و پێـشکەوتنـە.

١٣ـ پەروەردەیەکی باشی منـداڵان، لە زۆر شت دەیـانپارێزێت:(ستاینبـێرگ) مامۆستای دەروونناسی جـیاواز لە زانکۆی (تمـبل) لە ڤـیلادلـڤیا لە ئەمریکا، دەڵێیت:”پەروەردەی بـاش، منـداڵان لە تـووشـبوون بە دڵـەڕاوکێ و خەمـۆکی و ئارەزوونەبوونی خواردن و دژە ڕەفـتار بە کۆمـەڵ و ئاڵـوودەبـوون بە مـەی و بە مـاددە سڕکەرەکـان دەپـارێـزێ”

١٤ـ بە داخەوە تا ئەمڕۆش کۆمەڵێک لە دایکان و باوکانی کۆنەپەرست و پیـاوسالاری و عەشایری بە ئەقـڵەتێکی کلاسێکی دواکەوتووەوە.. جیاوازی دەکەن و وەکو یەک لە کچ و کوڕ ناڕوانن. کوڕانیان لا لەپێشترە لە کچان. پاوەنی ئازادی کچەکـانیان کردوون.

١٥ـ بە جـوانی گـوێ لە راز و نیـازی منداڵەکـانتان بگـرن و قـسەیان پێ مەبـڕن. با بە ئەوپـەڕی ئـازادی و بەبێ تـرس ئـەوەی دیانـەوێت دەری ببـڕن و گوزارشـتی لـێبکەن.

دایکان و باوکان و مامۆستا دڵسۆزەکان. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پانزە خاڵەی سەرەوە و چەنـدین خاڵی تریش، ئـەوە دەزانن، کە چ ئەرکێکی پیرۆز و هەستیار و چارەنووساز و داهاتوویەکی گەشتر لە ئەستۆی ئێوە دایە، لە سایە و میانەی پەروەردەیەکی دروست و ئاراستەکردنێکی راستی جگەرگۆشەکانـتان، کە هـیوای داهاتـووی کورد و کوردسـتانن.

(هـێنری وارد بیتشەر) دەڵـێت:” ئێـمە هەرگیز لە واتای خۆشەویسی دایکـان و باوکـان بۆ منـداڵەکـانیان نـازانیـن.. تـا نەبـین بـە دایـک و بـاوک”.

رەزا شوان

نەرویـج:١١/ نۆڤەمـبەر/٢٠٢٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی