"an independent online kurdish website

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر رێزدار سەرهەنگ سمایلی عەلیار (سمکۆ) دا کۆچی دوایی کرد. ناوبراو بە نێوی سمایلاغای شەهیدەوە کرابوو.

کورتەیەک لە ژیانی سەرهەنگ سمکۆ عەلیار، نووسین تاهیر عەلیار

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر رێزدار سەرهەنگ سمایلی عەلیار (سمکۆ) دا کۆچی دوایی کرد. ناوبراو بە نێوی سمایلاغای شەهیدەوە کرابوو. پیاوەتی، ئینسانییەت و ئینسان بوون، ئازادیخوازی و سەربەخۆ بیرکردنەوە و راوەستان بەرامبەر زوڵم و ستەم رێبازی ژیانی بوو و هەمیشە لەو بارانەوە هەنگاوی هەڵێناوە. لە هەڵس و کەوت و قسە کردن و رادەربڕین ئەو تایبەتمەندیانەی پێوە دیار بوو  و ئاوێتەی کەسایەتی بەرزی بوون.

لە دانشکەدەی ئەفسەری لە تاران خوێندنی باڵای تەواو کرد و وەک ئەفسەر لە ئەرتەش دا دەستی بە کار کرد و هەر لە دەست پێک دا راستەو خۆ دەگەڵ جووڵانەوەی کورد کەوتەن پێوەندیەوە چونکە وەک ئەفسەری رابیت دەگەڵ ئەو کوردانە دیاری کرا کە پەڕیوەی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون و لە لایەن جەلال تاڵەبانی و عومەر دەبابەوە رێبەری دەکران . لەو تەماسانەدا هەم دۆستایەتیی شەخسیی بەرقەرار کرد هەم زانیاریەکانی خۆی سەبارەت بە حەقانییەتی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد رۆژ بە رۆژ تەکمیل تر کرد.

سەرەڕای لێهاتوویی و لێوەشاوەیی لە کاری نیزامیدا نیشانی دەدا لە جێژنەکانی دووهەزار و پێنسەد ساڵەی شاهەنشاهیدا لە سەر داوای سپابود ئەویسی لە شیراز دووریان خستەوە بۆ سنوورەکانی ئێران و شوڕەوی لە خوراسان بە تاوانی ئەوەی بابی و حەوت لە مامەکانی بە گومانی هاوکاری دەگەڵ بزووتنەوەی ساڵەکانی 46،47 لە زیندان دابوون ، بۆ خۆشی نێوی سمایلاغای سمکۆی لە سەر بوو . بە دۆستی جەلال تاڵەبانیش لە قەڵەم درابوو.

لە سەرەتای خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئێران دژ بە حکوومەتی پەهلەوی ، دەگەڵ سەرگورد کەریمی برای و زۆر لە ئەفسەرانی ئازادیخوازی دیکە هەستیان بە پێویستیی ئاڵوگۆر لە ساختاری دەسەڵاتی سیاسی ئێراندا دەکرد ، هاوکات بیریان لەوە دەکردەوە کە نابێ ئاڵترناتیوێکی پروسوفیەت یان دەزگایەکی مەزهەبی بگاتە دەسەڵات بەڵکوو داکۆکیان لە نیزامێکی سەر بەخۆ ، دێموکڕاتیک و سەردەمیانە دەکردەوە بۆیە دوای رووخانی حکومەتی پەهلەوی دەگەڵ ستادی سەرلەشکر قەرەنی هاوکاریان کرد. سەرهەنگ سمکۆ وەزیفەی فەرماندەیی لەشکری 28 ی کوردستانی پێ پێشنیار کرا و سەرگورد کەریم بوو بە فەرماندەی پادگانی پیرانشار. بەڵام کە هەستیان کرد شەڕ لە کوردستان روودەدا سەفی ئەرتەشیان بە جێهێشت و هاتنە نێو جووڵانەوەی کوردستانەوە. سەرگورد کەریم راستەوخۆ بوو بە ئەندامی حزبی دێموکڕات و کاک سمکۆش وەک دۆست لە جووڵانەوەی کورددا هەر چی کۆمەڵە و دێموکرات لێ یان ویست دریغی نەکرد. کاک سمکۆ پێی خۆش بوو لەو فەزایەی جووڵانەوەی کورد پێکی هێناوە مەجالی ئەوە بدرێ پێرسونێلی نارازی ئەرتەش بێنیتە کوردستان کەهەم جووڵانەوەی کورد لە زانستی نیزامیی ئەوان بەهرەمەند بێ و هەم ئەوانیش بتوانن لە دژی کۆماری ئیسلامی خۆ رێکخەنەوە بەڵام دەیکوت ئەو وەخت کوردستان بەداخەوە هەمووی سوور بوو مەجال بۆ تێکۆشانی لەو چەشنە نەدرا. بۆیە چووە ئوروپا و دەگەڵ تەشکیلاتی دوکتور شاپووری بەختیار چەندین ساڵهاوکاریی کرد. لەو ساڵانەدا بە هۆی تێکۆشانی سیاسییەوە راستەو خۆ دەگەڵ سیاسەتی دنیای رۆژاوا دا پێوەندی هەبوو  و لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا لێیان نائومێد ببوو. دەیکوت بە زاهیر پێوەندیان دەگەڵ دەگرتین بەڵام لە کوشتنماندا هاوکاری کۆماری ئیسلامیان دەکرد. نموونەی قەتڵەکانی دوکتور شاپووری بەختیار ، رووداوی وین ، کوشتنی دوکتور برومەند ، رووداوی میکونووس و هەزاران تاوانی دیار و نادیاری دیکە ی دەخستە بەرچاو بۆیە فەرانسەی بە جێهێشت و هاتە سوئێد و لەو وڵاتە بە گوێرەی نەزەری خۆی هەوڵی کاری سیاسی دەدا و کۆماری ئیسلامیی بە ئیشغالگەر و غارەتگەر دەزانی.

….

پەیامی دەنگی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی

پیاوە گەورەکان لە لوتکە دا دەژین  و هەر بەو گەورەییەشەوە  بە جێمان دەهێڵن.

کوردی/ فارسی

وەسیەت نامە

بۆ دوا ماڵاوایی لە  دۆستەکانم

لە نیشتمانەکەم کوردستان،  دۆستەکانم لە تەورێز کە دەورانی خوێندنم لەوێ  تێپەڕ کردوە،

بۆ دۆستەکانم لە شیراز ــ تاران و پارێزگای خۆراسان و کرماشان و هەمدان

وە هەروەتر بۆ دۆستان و هاوقەتارانی ئەرتەش ، بۆ هاودەورەکانم و  یا ئەوانەی کە سەردەمانێک شانازی ئەوەم هەبوە فەرماندەیان بم

هیوام وایە و چاوەڕوانیم هەیە

ڕۆژی مەرگم لیباسی شاد لە بەر بکەن و بە پێکەنین و بزە و خۆشحاڵیەوە  بەڕێم بکەن

وەسیەت دەکەم

تەرمەکەم لە سەر دەستی دۆستەکانم دامەنێن  و کۆڕی پرسەم بۆ دامەنێن

تەرمەکەم بسوتێنن و ئەو خۆڵە کە لە وجودم  دەمێنێتەوە 

کاتی گەڕانەوە بە  سەر نیشتمانەکەم کوردوستانی دابکەن

تا دوایین زەرەی وجودم

بۆی بگێڕێتەوە

کە من تۆم بە  ئەندازەی خودا خۆش  دەویست.

سمکۆ

…………………………………………..

وصیت نامە #سرهنگ_سمکو_علیار

آخرین وداع یک فرماندە 

وصیت نامە

برای وداع ابدی با دوستانم

در کوردستان زادگاهم، در تبریز کە دوران تحصیلی را آنجا گذراندەام

برای دوستانم در شیراز ـــ تهران  و استان خراسان و  کرمانشاە  و همدان

واین چنین برای همە دوستان و همقطاران ارتش از همە، از همە هم دورەهایم و یا آنهائیکە زمانی  افتخار فرماندهی آنها را داشتم

آرزو دارم در میان شادی

آرزو و انتظار دارم

روز مرگم  لباس شاد بپوشند و با لبخند و شادی و شادمانی  بدرقەام کنند

وصیت میکنم

جسدم را بر دستان دوستانم نگذارید و برایم مراسم عزا برگذار نکنید

جسدم را بسوزانید  و آن خاکستر جاماندە از وجودم را در موقع بازگشت بر روی سرزمینم در کوردستان فرو ریزید  تا آخرین ذرەهای وجودم برایش باز گوید

کە من تو را بە قدر خدا دوست دارم

سمکو

سەرچاوە: لاپەڕەی فەیسبووکی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی،  کاک تاهیر و چیار عەلیار

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی