"an independent online kurdish website

– قادر وریا

– مەسائیلی سیاسی کە باسی لە سەر کرا خەتە گشتیەکان لە تەوجیهی ئیستدلال دا زۆر زەعیفن ، کەمتر شی کراوەتەوە، هەڵوێست و سیاسەتەکانی حیزب دەبێ بۆ بەدەنە شی بکەینەوە،

لە سەر بونیادگەرایی و .. دەبێ حەول بدەین لە نێو خۆماندا شتمان هەبێ، تەشکیلاتمان هەبێ، لیستە نەبێ باشە، کارنامەی کادر مانای نیە ئەگەر هەبێ دەبێ عەیبەکان بە کادر بوترێ.

–  جەعفەر زەمانی

– وەختی ئیتحاد و یەکگرتنە، وەختی زەقکردنەوەی مەسائیلی نێوخۆیی نیە، مەسئولی ئێمە لە ئوروپا ئینسانێکی نیزامی کارە، نزیک بوونەوە لە گەڵ (ڕ. ش) بە قازانج دەزانم، پێشمەرگە لە کۆمیتەوە بۆی دەنوسرێ سیاسی نیزامی زیندانی دەکات.

– – مامۆستا مەلا ڕەحمانی لاهیجانی

– بە ماناکردنی چەند  ئایەت لە  قورعان و ورە شۆڕشگێڕانەکەی تایبەت بە خۆی نەسیحەتی کردین. لە گەڵ ڕێزی هەموان بەرەروو بوو چەپڵەی بۆ لێدرا.

— قاسم قارەمانی

– ئیشکالی کاری ئێمە لە دەرەوەی وڵات شارەزا نەبونی ئەو کەسانەیە دەیانێرین، وەک بەرپرس دەبێ لەو کەسانە کەڵک وەرگرین کە بۆ خۆیان لە دەرەوەی وڵاتن، ئەو شێوە کار کردنەی برادەرانی ڕەهبەری کە ئیختلافی خۆیان دەگەیەننە نێو بەدەنە کارێکی خراپە، شەهید قاسملو لە گەڵ خەتی ڕەستگار دا ئیختلافیان بوو بەڵام کەم کەس لە بەدەنە دەیزانی (ڕ .ش) مەسەلەیە دەبێ ڕێگە حەلی بۆ بدۆزینەوە بزانین لە نێو حیزبدا نەزەری ئەکسەریەت چیە؟ من ناڵێم بێنەوە یا نا، ئەگەر هاتنەوەیان ئەوە بێ کە دەستەیەکی دیکە بڕۆن باش نیە، من نەمزانیوە فشار لە سەر حیزب بێت بۆ هاتنەوەیان، بەرانبەر ئەو کەسانەی دەچنە خاریج بێ دەنگ نەبین.

 – ئەبوبەکر سالاری

– ئەوەی کە دەڵێن دیموکڕاسی پێشێل کراوە بەسراوەتەوە بە زانست، تا زانیاریمان لە سەرێ بێ باشتر لە دیموکراسی تێدەگەین، دەبێ لە گەڵ یەک دڵ فراوان بین.

— حەسەن ئەبروزەنی

– ڕژیم سەقامگیر بووە چۆنە دەڵێن سەقامگیر نەبووە، حیزب دەبێ ئەهەمیەتی زیاتر بە کار لە نێوخۆ بدات، سەبارەت بە پەروەندەی…. جواب بدەنەوە، هەوڵ دەین لە نێو ڕیزەکانی ڕژیم نفوز بکەین، هەیئەتی لێکۆڵینەوە بۆ هەڵەکان لازمە.

– – خالید فورسەت

– لە باری تەشکیلاتیەوە زەعیفین، خێزانی ئەو پێشمەرگانەی شەهید دەبن پێیان ڕابگەین، کۆمیتەکانی سەر بە مەڵبەند لێک جیا بکرێنەوە، حیزبی دیموکرات بەرانبەر مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی کەمتەر خەم بووە،  ئەو کەسانەی دەچنە دەرێ دڵیان مەیەشێنن.

– حسەین پەیڕەوان

– شێوەی لیست باش نیە، لە داخیلی حیزبی خۆمان ئەرزشی دیموکراسی بگرین، لە جێگای سوسیالیزمی دیموکراتیک بنوسرێ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، ئارایشی نیزامی خۆمان بگۆڕین .

 – قادر نەبیزادە

– چوونەدەری هاوڕێیان مەسەلەی ئابوریە، مشاویر لەو کەسانە هەڵنەبژێرین کە دەنگ ناهێننەوە، قسە هێنان و بردن لە نێو حیزب دا هەیە، شێوە کاری ئیسڵاحی بگرینە پێش، مەسئولیەت و سەڵاحیەت دەبێ پێکەوە بێت تا ئێستا نەبووە.

– برایم لاجانی

– دەبوایە کاک مستەفا هیجری پێشتر باسێکی سیاسی کردبا، ڕەنگە دیموکراسی بە تەواوی جێگیر نەبووبێ، ئەندامی دەفتەری سیاسی دەبێ کاری سیاسی و دیپلۆماسی بکات تا بە کاری لاوەکیەوە سەرگرم بێ، ئێمە بەدیل سازی ناکەین. شتێک بە ناوی ناوەند و جنوب نیە شتەکە زیاتر خەتای کاک مستەفا هیجری و مامۆستا عەولای حەسەنزادەیە.

– سەلیم کەریم زادە

– ناوچەگەرایی هەیە، من بەش بە حاڵی خۆم بێلایەنم، بەڵام بێتەفاوەت نیم.

-عەوڵا شەخسە

– خۆ بە زلزانی هەیە، حیزب بۆ لە سازمانە خێرخوازەکان ئازوقە وەرناگرێ بووە بە هی تێعدادێک.

– مەلا خدر

– حیزب نزیکایەتی لە پیاوە ناودارەکان بکات، نەزەراتی پێشمەرگەی بە نوسراوە خوێندەوە.

– کاوە بەهرامی

– مەسەلەی سوسیالیزمی دیموکراتیک بکەین بە عەداڵەتی ئیجتماعی، خودموختاری بگۆڕین بە فیدڕالیزم، هیچ تیمێکی ئێمە ناتوانێ بە بێ چەک بچێتەوە ناوچە هەموو کێشەیەک قابیلی حەلە، بەڵام هەل و مەرج و مەوقعیەتی خۆی دەوێ، مەنزورم (ڕ.ش) بگەڕێنەوە مەسەلەی جیابونەوە تەسریعتر دەکا.

درێژەی هەیە…

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی