"an independent online kurdish website"

– حسەین شیوەسەڵی

– بە تێبینی هاوڕێیانەوە خەتە گشتیەکانی سیاسەتی حیزب تەئید دەکەم،  کاری تەشکیلاتی لە نێو بنەماڵەی شەهیدان لازمە،

لە کاری سیاسی نیزامیدا میلاک لێپرسینەوە نیە تەنیا قسەی بەرپرس میلاکە، کارو باری حیزبی وەک تەمرینی ژیانی لێهاتووە، زابیتە نیە ڕەوابیت بەرقەرارە، حوکمی ئیعدامی نەفەر دراوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

– حەمەدەمین گۆران

لێ پرسینەوە هەبێ،  بەرپرسی کۆمەڵایەتی دەبێ ئەندامی دەفتەری سیاسی بێ، ئەخلاقی شؤڕشگێڕی پەرەی پێ نادرێ، ئیجازە نەدرێ تازە پێشمەرگە فێری زیادەڕەوی لە مەشروب و سیگار کێشان ببن.

 – شەهرام ئاقایی

– ناڵێم بێگوناحم، بەڵام بێ ئینسافانە قەزاوەتیان لە سەر کردم،  من ئەگەر کاری خراپم بکردایە لە بەر دەستی حیزب دا نەدەمام، وەسائیلی زۆرم لە بەر دەست دا بوو.

— سدیق قەوی پەنجە

– ئەوانەی دەڕۆن بۆ خاریج …. غەدر لە حیزب دەکەن و وەک  کۆمەک  وایە بە جمهوری ئیسلامی ئێران، لە دوا ڕۆژدا با تەشکیلاتێکی باشمان هەبێ، ڕەهبەریەت لە بەدەنە دوور کەوتۆتەوە.

— سەید نەجمە هاشمی

– بە تەواوی موافقی خەتەگشتیەکانی سیاسەتی حیزبم.

— مستەفا مێهرپەروەر

– خەتە گشتیەکانی سیاسەتی تەئید دەکەم، نەزەراتی خۆی بە نوسراوە  خوێندەوە

— سەید مەنسور ناسری

– خاترەی خراپمان لە گرتنی کۆنگرەکانمان دا هەیە، حیزب هی فەرد نیە هی هەموو خەڵکە.

— مامە قالەی  دەباغی

– وەختێ ناکۆکی نێوان برادەران دەبینم خۆم بە نیگەران و نەخۆش دەزانم، نەسیحەتی هاوڕێیانی کرد و دەستی کرد بەگریان و وتی ئەڵێم بژی کورد و کوردستانی گەورە.

– مامۆستا مەلا خالید

– تاوان هەمووی لە ڕێبەری حیزبی دیموکراتە، ئیجرائیات ناکرێ، سوسیالیزم دوژمنی حیزبی دیموکراتە کۆماری کوردستانی ڕوخاند، با بکرێ بە عەداڵەتی ئیجتماعی، مزگەوت و مەلامان بۆ نیە؟

 -حاجی محەمەدی ئەسکەندەری

– دەستی کرد بە شوعار دان، لە هێزی بەرگریەوە پێدا هات،  ئەوەی ئەیوت  نەیدەگوتەوە، خۆش بوو خەڵکەکە زۆر پێکەنین چەپڵەی چاکیان بۆ لێدا.

– لیستی کاندیدە پێشنیار کراوەکانی دەفتەری سیاسی بۆ کۆنگرەی دەی حیزب ئەم کەسانە بوون.

– ١ قادر وریا  ٢ سەید عەلی ڕەحمانی ٣ لەتیف حەداد ٤ سەلیم سەیاد ٥ خەجیجە مەعزوری ٦ سیامەک قەوی پەنجە ٧ عومەر غوڵامعەلی ٨  برایم ئیبراهیمی ٩ چنور مێهرپەروەر ١٠ عەبدولقادر دەباغی ١١ ڕەحیم مەحمود دوخت ١٢ کەریم سەقزی ١٣ حسەین نازدار ١٤ محەمەد حەسەن پوور ١٥ قاسم قارەمانی ١٦ ڕەحمان کاژەیی ١٧ ئەحمەد نستانی ١٨پەیمان مێهدیزادە ١٩ قادر سوڵتانپەنا ٢٠ حەسەن ئەبروزەنی ٢١ محێدین ڕێحانی ٢٢ مستەفا موسوی.

– لیستی ئازاد (ئەو کەسانەی خۆیان ئازادانە کاندید کردبوو) بریتی بوون لەم نەفەراتە.

– ١ جەعفەر شەریعەتی ٢جەمیلە قادری ٣ شوعلە قادری ٤ سەکینە جەوانمەرد ٥ خالید گەردی ٦ ئەحمەد قادری ٧ مەلا ڕەسوڵ لەشکری ٨ سۆفی ئەحمەد ٩ حەیدەر ئیبراهیمی ١٠ حەسەن حاتەمی ١١ حەمەدەمین شەریفی١٢ سیاوەش قەوی پەنجە ١٣ حەمەڕەسوڵ حەسەنپور ١٤ برایم فەتحی ١٥ سدیق قەوی پەنجەن١٦ جەعفەر زەمانی ١٧ جەماڵ دێهزەنی ١٨ کەماڵ عەبدوڵا زادە ١٩ محەمەد ڕەسوڵی ٢٠ عەبدولکەریم جەلالی ٢١ عەبدولکەریم بابابی ٢٢ سەیفور بزمونە ٢٣ قادر قوربانی ٢٤ سەلاح مێهرپەروەرن ٢٥ کەماڵ فازڵی ٢٦ حسەین حەدادن ٢٧ قادر فەتحی ٢٨ عەسکەر کوردستانی ٢٩ عەبدلا ڕەحیمی ٣٠حەسەن میری ٣١ غەفور مێهدیزادەن ٣٢ سەید مەنسور ناسری ٣٣ سەلیم شکاک ٣٤ شاڕوخ تایر نەسەب ٣٥حەمەدەمین گۆران ٣٦ عەلی ئەمینی ٣٧ حسەین پەیڕەوان ٣٨ قادر نەبی زادەن ٣٩ زاهد کەریمی ٤٠ حەمدی حسەینی ٤١ کەریم سۆفیزادە ٤٢ عەلی هەورامی ٤٣ خوشکە ئاڵا  ٤٤ محەمەد ڕەسوڵی.

– بەمشێوەیە لە لیستی دەفتەری سیاسی ٢٢ کەس و لە لیستی ئازاد ٤٤ کەس ( سەرجم ٦٦ نەفەر) کاندید بوون.

– –  پاشان هەڵبژاردن دەستی پێکرد و لە جەرەیانی ٣ جار هەڵبژاردن دا  ٢٢ کەس  دەنگینان بۆ کۆنگرە هێنایەوە، دواتر لە لایەن بەشێک لەو کەسانەی کە دەنگیان نەهێنابوەوە بەیاننەمەیەکی ڕەخنە ئامێزیان بە نهێنی لە فێرگە دەرکرد  و ئیمزا کرابوو کە حیزب بێدەنگەی لێکرد و نەیهێشت تەشەنە بسێنێ و قەبوڵ نەکرا، لە تایپ و تەکسیری حیزب کەڵک وەرگیرابوو کە گازەندەی بە دوادا هات و ڕەخنەی لە سەر گیرا.

– ئەو ٢٢ کەسەی دەنگیان هێنایەوە بۆ کۆنگرە  کە تێکەڵاوێک بوون لە هەر دوو لیستەکە بەمشێوەی خوارەوەیە.

ناو و ژمارەی دەنگەکان.

–  قادر وریا ١١٣ – پەیمان مێهدیزادە ١٠٦

– کەریم سەقزی ١٠٥-    ڕحمان کاژەیی ١٠٥   – قادر سوڵتانپەنا ١٠٥ – حسەین نازدار ٩٩ – حسەین پەیڕەوان ٩٩  – خەجیجە مەعزوری ٩٧ – محەمەد حەسەنپوور ٩٦- قادر نەبیزادە ٩٦ – لەتیف حەداد ٩٣ – حسەین حەداد ٩٠  – حەمەدەمین شەریفی ٨٦ – کەماڵ فازڵی ٨٥  – ئەحمەد نستانی ٨٢ – حەسەن حاتەمی ٨٢  – حەسەن ئەبروزەنی ٩٠  – جەعفەر شەریعەتی٨٤ – خالید گەردی ٩٤  – مەنسور ناسری ٨٤  – عومەر غوڵامعەلی ٧١  – سەکینە جەوانمەرد ٨٧.

– ئەو ٢٢ کەسە لە هەر دوو لیستەکەی تێدایە،  بەڵام لەو شەڕە جەناحیە دا لایەنگرانی سەر بە مامۆستا حەسەنزادە زۆرینەی دەنگەکانیان بە دەست هێنا، ئەو دو بەرەکیە درێژەی کێشا و ئیستاش ئاسەواری هەر نەبڕاوەتەوە.

– کۆنفڕانسی دەفتەر سیاسی تەواو بوو کە شوێندانەری هەبوو لە سەر کۆنفڕانسی کۆمیتە و مەڵبەندەکان کە لە بیرەوەریەکانی دادێ  دەچینە  سەر ڕاو و بۆچوونی ئەندامانی حیزب لەو  کۆنفڕانسانەدا.

– درێژەی هەیە…..

reklam Vimla

نویترین هەواڵ و بابەت